دڵۆپە ئاو لە سنەوبەرێک دێتە خوارێ، هاوسەری کەسێک لەشەودا پرخەی دێت، دایکێک لایلایەیەکی عێراقی دەکات، دەهۆڵ و سرود بۆ یادی مردنی ئیمام حوسێن دەگوترێتەوە. ئەم زنجیرە دەنگیانە لەنێوان باو و پیرۆزیدا دەبیسترێن، بەڵام بۆ ئەوانەی کە تۆماری دەکەن، ئەو دەنگانە بەغدا لە رابردوو و ئێساتدا نمایش دەکەنەوە.

ئێمە رولف کیلیۆس ئێتنۆ موزیکلۆلۆجیست ” پسپۆڕی موزیکی ئیتنیکی” مان بانگهێشت کرد، بۆ ئەوەی لەوێ پرۆژەی هونەری دەنگی بەناوی ” بەغدا واحد” دابمەزرێنێت و بەڕێوە ببات. لێرە لەم پرۆژەیەدا دەنگە هاوچەرخەکان لەم شارەدا وەک کاردانەوە و دڵسۆزییەک بۆ بەغدا و کەلتورە میوزیکییەکەی تۆمارکران. ئەم ورۆکشۆپە یەکەمین کاری زنجیرەی تاقیگەکانی رویایە، کە ئێمە بەشێوەیەکەی رێکخراو لە تەواوی ساڵدا بۆ هونەرمەندان و قوتابیانی بواری هیونەر رێکیان دەخەین. وۆرکشۆپەکەش لە ستۆدیۆی شاری هونەر رێکخرا، کە ستۆدیۆیەکی سەربەخۆی میویک و بەرهەمهێنانی فیلمە.

IMG_5549 (1)

دەنگی شەقام لە بەغدای کۆن. فۆتۆ: ئەیمەن عامری

IMG_5590 (1)

تۆمارکردنی دەنگەکانی شەقام لە بەغدا. فۆتۆ: ئەیمەن عامری

IMG_5646

تۆمارکردنی دەنگەکانی شەقام لە بەغدا. فۆتۆ: ئەیمەن عامری

لەکاتی کارکردندا لەگەڵ موزیکژەنەکان، ئەوانەی بەرهەمە موزیکییەکان کۆدەکەنەوە و لەگەڵ قتابیاندا لە بەغدا، بەڕێز کیلیوس کۆمەڵێک لە نموونەی کارەکانی خۆی نمیاش کرد و نیشانی دان، کە دۆکیومێنتی مۆزیکی فۆلکلۆری و موزیکیە ریتواڵییەکانی ولاتانی باشووری ئاسیا و ولاتانی کەنداو بوو. ئەوان پێکەوە گفتوگۆیان سەبارەت بە گرنگی کۆکردنەوە و دۆکیومێنتکردن و ئارشیڤکردنی موزیکە نەریتییەکانی عێراق دەکرد.

DSC_2164

لە ورۆکشۆپی ستۆدیۆی شاری هونەر ، بەغدا. فۆتۆ: ئەیمەن عامری

مەقامی عێراقی، کە لەسەر بنەمای شیعر و هۆنینەوەی دەنگی دروستبووە، بەشێکە لە سامانێکی مەعنەوی، ئەمڕۆ لەلایەن پەیماننامەی رێکخراوی یۆنسکۆوە پارێزگاری لێدەکرێت،  هەرچەندە نەبوونی بونیادێکی بەهیزی کەلتوری و هەڕەشەی توندڕەوە ئاینییەکانەوە لەسەر موزیک خەریکە ئەم سامانە وردە وردە لەناوبچێت، لەوەش زیاتر بەشێکی دەنگە تۆ٠ماکراوە عێراقییەکان و ئارشیڤی موزیکی عێراقی لە ئارشیڤەکانی رادیۆی عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی تالانکردنەوە لەناوچوون، لەکاتێکدا ئەو ئەرشیڤانە بەشێکی گەورەی موزیکی کەلتوری و  قەوانە موزیکە دێرینەکان بوون.

بەڵام سەرەرای ئەوەش، ئەو عێراقییانەی کاریان لەسەر کۆکردنەوەی بەرهەمەکان کردووە، وەک حیکمەت ئەلبەیزانی، خاوەنی ستۆدیۆی شاری هونەر، توانیویانە بەشێکی ئەو ئارشیڤە لای خۆیان وەک کارێکی تاکەکەسی خۆیان بپارێزن. بەڕێز کیلیوس کە سەرپەرشتی پرۆژەیەکی کۆکراوەی ئەرشیفی موزیکی ولاتانی کەنداو دەکات لە  کتێبخانەیەکەی لەندەن، پێشنیازی بۆ ئامادەبوانی وۆرکشۆپەکە کرد کە چۆن بە باشترین شێوە بتوانن  بەرهەمەکان بپارێزن و ئەو قەوانە موزیکییانە کۆبکەنەوە و هەڵیان بگرن. بە بەشداری بەڕیز فەلاح شاکر بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە کەلتورییەکانی حکومەتی عێراق، هەموان لەوێ گفتوگعیان لەباەری ئەگەر بونیادنانی ئەرشیفێکی نوێ کرد، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی بەڕێز کیلیوس کە لە بواری ئەرشیف و کاری مۆزەخانەدا هەیەتی.

IMG_5783 (1)

حیکمەت بەیزانی ئارشیفەکەی خۆی نیشانی بەڕیز کیلیوس دەدات لە ستۆدیۆی شاری هونەر. فۆتۆت: ئەیمەن عامری

IMG_5789

هەر لەگەڵ قسەکردن لەسەر چۆنێتی کۆکردنەوەی ئارشیفی موزیکی رابردوو، ورۆکشۆپەکە باسی لە گرنگی ئەو دەناگنە دەکرد کە ئیستا بوونیان هەیە. لوگی روسۆلۆ ی شیوەکار لە کارێکیدا بەانوی فوتوریست مانیفێستۆ ” واتە: مانیفێستی داهاتوو”  قسە لەسەر شۆڕش لە موزیکدا دەکاتر، کە تێیدا باس لە دەنگی ئامێرەکان و کەشوهەوای شارە گەورەکان دەکات کە وایان لێکردووە هونەرێکی نوێ لە دەنگی ژاوەژاو دابهێنێت.  بەشداربوانی وۆرکشۆپەکە داوایان لێدەکرا دەنگەکانی ناو شار تۆماربکەن،  کە گوزارشت لەوە دەکات عێراق بۆ ئەوان مانای چی دەگەیەنێت.

بۆ بەڕێز کیلیوس ئەمە وەک  بازاڕی بەغدای کۆن بوو، یان ئاهەنگەکانی عاشورا کە تێیدا لە کازخمیە لاوانەوە بۆ ئیمام حوسێن دەکرا. ئەم دەنگانە و ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کرد، دواتر دەبنە پێکهێنەری کۆکراوەیەکی گەورە، کە ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوەی زیات لەپێناو دامەزراندنی نەخشەی دەنگە هاوچەرخەکان لە بەغدا.

DSC_2628

تۆمارکردنی دەنگەکانی شەقام لە کازمیە.. فۆتۆ : ئەیمەن عامری

DSC_2468

تۆمارکردنی دەنگەکانی شەقام لە کازمیە.. فۆتۆ : ئەیمەن عامری

تاقیگەکانی رویا لەماوەی تەواوی ساڵدا لە بەغدا بەڕێوە دەبرێن، کە ئامانج لێی گەڕاندنەوەی چالاکی ،  داهێنان ، ئازادی  رادەربڕین و هاریکاری نێودەوڵەتییە لەنێوان هونەرمەندان و شارەزایانی بواری کەلتوردا.