رێکخراوی ڕوئیا زۆر خۆشحالە کە هونەرمەندی فۆتۆگرافەر هەڵبژێردراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ساڵی ٢٠١٥ ی شازادە کلاوس. هونەرمەند لەتیف ئەلعانی (لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٢) لە ئێستادا کارە هونەریەکانی خۆی لە پێشانگای جوانی شاراوەدا نماییش دەکات لە بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا. ، کە لە لایەن ڕێکخراوی روئیاوە داوایلێکراوە. پێشانگای جوانی شاراوە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سەرەکیە بۆ کارە هونەریەکانی هونەرمەند لەتیف ئەلعانی، لە ساڵی ١٩٦٥ەوە.

هونەرمەند لەتیف ئەلعانی یەکێکە لەو هونەرمەندە فۆتۆگرافەرە پڕ بەرهەمانەی کە بەشێوەیەکی زۆر جوان و ناوازە هەڵساوە بە بەدیکۆمێنت کردنی زیندوێتی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەروەها لە ڕێگەی گەنجینەی بەرفراوانی وێنەفۆتۆگرافیەکانیەوە بانکێکی تۆماری بیرەوەریەکانی دروستکردوە کە بۆ خەڵکی عێراق گرینگیەکی زیندو و ژیانی هەیە. تۆمارە فۆتۆگرافیە تایبەت و وردەکەی هونەرمەند بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵک لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠کان تاوەکو ساڵانی ١٩٧٠ کان – بەرلەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی جەنگی کەنداوەوە دروست بوون- بە یەکێک لە سەرچاوە مێژووییە دەگمەنەکان و گەواهیەکی زیندو لە سەر رۆحی نەتەوەیەک و دەستکەوتەکانی و ڕۆحیەتی ڕۆشەنبیریانەی کۆمەڵگاکە، لە قەڵەم دەدرێت.