o’کاتێک ئامێرە نامۆکان گۆرانی دەلێن’ دواهەمین پڕۆژەی هونەری تێهەڵکێشی هونەرمەند شێرکۆ عەبباس عەبدولڕەزاقە، کە لە هەفتەی ڕابردوودا بە بۆنەی دەرچوونی دەستەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری هونەرەجوانەکان لە زانکۆی گۆڵدسمیث نماییشی کرد. ئەم هونەرمەندە ئامێرێکی مۆسیقی تایبەتی بۆ نماییشەکە دروست کرد لە ڕێگەی بەکارهێنانی تێل و دەنکی شقارتە و تەقەمەنی بچوک. ئەم جۆرە تێلانە لە عێراق پێیان دەوترێت ‘دەمکەشن’، ئەم تێلانە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن مناڵانی عێراقەوە بەکاردەهێندران بۆ دروستکردنی چەک بۆ مەبەستی یاری پێکردن. ئەم جۆرە چەکەی یاریپێکردن بەزەحمەت کۆنتۆڵ دەکرێت، کەچی سەرەڕای ئەم ڕاستیەش شێرکۆ عەبباش هەوڵیدەدا وەک ئامێرێکی مۆسیقی بەکاری بهێنێت، تەقەمەنیە بچوکەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەتەقن بەدەنگێکی زۆر بەرز وهەراسانکەر. هونەرمەند شێرکۆ لە کاری هونەری دروستکردنی ئەم ئامێرە هونەریەدا گرینگی بە دوو تەوەر داوە یەکەمیان ‘شتە دروستکراوەکانی دستی مرۆڤ وەک پارچەی شوێنەواری کولتوری’ و دووەمیشیان ‘ئەم شتانەی کە بۆخۆیان بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەڵسوکەوت دەکەن’.

وێنە: هۆڵێکی پڕ لە خەڵک بۆ ئەداکردنی پارچە مۆسیقای ‘کاتێک ئامێرە نامۆکان گۆرانی دەڵێن. وێنە: رێکخراوی روئیا.

وێنە: گروپی Non-Ensemble. هەردی کوردە لە سەر ئامێری ڤیۆلۆن و خەبات عەبباس لەسەرئامێری تشیللۆ. وێنە: رێکخراوی روئیا.

وێنە: لەلای ڕاستەوە هونەرمەند، هەڵدەستێت بە ئەداکردنی پارچەمۆسیقای ‘کاتێک ئامێرە نامۆکان گۆرانی دەڵێن، لەگەڵ مۆسیقارانی بە ئەزموون، گروپی Non-Ensemble . وێنە: ڕێکخراوی ڕوئیا.

شێرکۆ عەبباس هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانیە لە عێراق، لە ئێستادا لە شاری لەندەن ژیان بەسەردەبات، تازە بڕوانامەی ماستەری لە بواری هونەرە جوانەکان لە زانکۆی گۆڵدسمیث لە شاری لەندەن بەدەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠١٠ هونەرمەند شێرکۆ عەبباس بەشداری کرد لە پێشانگای “نامۆ بوون’ لە هۆڵی نماییشەکان “شۆو ڕووم” لە شاری لەندەن، پێشانگاکە پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک نماییش کە پێکەوە گوزارشتیان دەکرد لە هونەری هاوچەرخ لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ هونەرمەند هیوا ک.

شێرکۆی هونەرمەند ئەم پارچە کارەهونەریەی وەک ئەدایەکی مۆسیقی لەگەڵ دوو هونەرمەندیتر لە هونەرمەندە کوردە مۆسیقیەکانی وڵاتی عێراق پێشکەش کرد، ئەوانیش هەریەک لە هونەرمەند خاتو خەبات عەباس کە ژەنیاری ڤیۆلۆنە لەگەڵ هونەرمەند هەردی کوردە کە ئاوازدانەرە ، ئەم هونەرمەندانە گروپی مۆسیقی Non-Ensemble یان پێکهێنا کە گروپێکی هەڕەمەکی ئەزمونیە لە وڵاتی سوێد. پارچە مۆسیقای’ کاتێک ئامێرە نامۆکان گۆرانی دەڵێن’ بریتی بوو لە ئەدایەکی مۆسیقی کە گروپەکە ئەنجامیاندا لە هۆڵێکی قەڵەباڵغ لە ئاهەنگێکدا بەبۆنەی دەرچوونی دەستەیەک لە قوتابیانی ماستەر لە زانکۆی گۆڵدسمیث لە ١٦/٧/٢٠١٥. ئەمەش پرۆژەیەکی بەردەوامە، هونەرمەند شێرکۆ عەبباس تۆماری یەکێک لە پڕۆڤەکانی نارد بۆ ڕێکخراوی روئیا.