ئەیمەن ئەلعامری (لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥، شاری بەغدا) یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکان لە سەر ئاستی هونەرمەندە وێنەگر و دەر‌هێەرە لاوەکانی شاری بەغداد. ئەو هونەرمەندە بۆ یەکەمین جار لە تەمەنی ٦ ساڵیدا کامیرا بەدەستەوە دەگرێت کە لەلایەن باوکیەوە پێیدەبەخشرێت، کاتێک کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا وڵاتی عێراقی داگیر کرد ئەو تەمەنی تەنها ٨ ساڵ بوو. وێنەکانی ئەم هونەرمەندە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕۆژانەی دوای جەنگ و ململانێکانن. کارە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە لە کۆمەڵێک پێشانگای ناوەخۆیی و نێودەوڵەتیدا نماییشکراون؛ وەک فیستڤاڵی سینەمایی نیودەوڵەتی دوبەی و ڤیستیفاڵی ئەبوزەبی بۆ فیلم و ڤیستیفاڵی تریبیکا لە نیۆیۆرک هەروەها وینەکانی بەزۆر ولاتی جیاوازدا بڵاوبوونەتەوە لەمانەش هەندێکیان لە نیو کاتالۆگی بەشی وڵاتی عێراق بەناوی “سڵاوتان لێبێت لە عێراق” لە بیناڵی شاری ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠١٣ دا نماییشکراون. لە بواری پیشەسازی فیلمیشدا فیلمەکەی بەناوی “باڵندەکانی نەسمە” کە لە لایەن خاتو نەجوان عەلیەوە کاری دەرهێنانی بۆکراوە خەلاتی باشترین کاری بینراوی گەنجانی بەدەست هێنا لە ڤیستیفاڵی تریبیکا لە ساڵی ٢٠١٤. هەروەها وەک بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمی ‘کەتان’نیش کاریکردوە کە یەکێکە لەکارەهونەریەکانی هونەرمەند لوئەی فازڵ و فیلمەکە لە ڤیسیفاڵی فیلمی کەنداو لە ئەبوزەبی بەشداریکرد لە ساڵی ٢٠١٣. هونەرمەند ئەیمەن ئەلعامری لەئێستادا کار لەسەر پڕۆژەیەکی هونەری دەکات کە لە لایەن رێکخراوی روئیاوە بەرهەم دەهێندرێت.

Baghdad, 2014. Image courtesy of Ayman al Amiri.

Baghdad, 2014. Image courtesy of Ayman al Amiri.

ئێوە بۆچی بوون بە هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەر؟
باوکم هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەرە و وەک منداڵێک من ئەوسا زۆر بەپەرۆشەوە بووم بۆ کامیراکانی. باوکم ڕێگەی پێدام کە وێنەبگرم و گەشەیان پێبدەم. ئەوسا باوکم پێی گوتم کە من کەسێکی زیرەک و لێهاتووم لەم بوارەدا و زۆر هانیدام تاوەکو منیش لەهەمان بواری ئەودا کاربکەم.

چ شتێک زیاتر ئیلهام بەخشی کارە هونەریەکانی تۆیە؟
من ئیلهام لە شێوازی کارکردنی کۆمەڵگاکان وەردەگرم هەروەها لەم ڕوداوانەی کە کاریگەریەکی قوڵیان هەیە لەسەر کۆمەڵگادا، وەک تەقیەوەکان و لیێکەوتە هەمەلایەنەکانیان. من زۆر حەزبەوە دەکەم کە ئەم بارودۆخانە بە ئێستاتیکا و شێوازێکی هونەری نوێوە بەدۆکیۆمێنت بکەم.

چ یادەوەریەکی سەردەمی زووی تەمەنت هەیە کە حەزدەکەی وێنەیەکت لێیەوە هەبێت؟
زۆر حەزم دەکرد وێنەیەکی فۆتۆگرافی جبەخانەی شاری عامریەم هەبووایە چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی لە لایەن هێزە ئەمەریکیەکانەوە بتەقێندرێنەوە بۆ ئەوەی یادەوەریەکی ئەم قوربانیانەی ئەوێم پاراستبووایە.

کام وێنەی فۆتۆگرافی لەم وێنانەی گرتوونت هەمیشە لەخەیاڵتدایەو بیرت ناچێتەوە؟ ئایا ئەم وێنەیە چ هەستێکی بۆ دروست کردیت؟
وێنەیەکی فۆتۆگرافی سەر دیوارێکی کۆنکریتیە لە زۆنی نێودەوڵەتی، بۆ ماوەی دووساڵ چاوەڕوانیمکرد تاکو توانیم ئەم وێنەیە بگرم، لەبەر ئەوەی من لە ڕووی ئەمنیەوە مۆڵەتی گرتنی ئەم وێنەیەم نەبوو. لە سەر دیوارەکەدا وێنەی روخساری ژنێکی دەمامکدراو کێشراوە و لەژێریشیەوە وێنەی ئاڵایەکی عێراقی نیوە تەواوکراو، لە نێو ئەم کۆمێنتانەی کە لەسەر ئەم وینەیە نووسرا بوون یەکێکیان نووسیبووی ‘دوای ئەوەی لە دواجاردا ئەم وێنەیە دروستکرا- من هەستم بە دڵخۆشی کرد’.

IMG_6444

Ayman works with RUYA at a studio in Istanbul.

ئایا ڕەوشی هونەر لە شاری بەغداد چۆنە؟
لە ڕاستیدا بواری هونەر لە عێراقدا بەشێوەیەکی زۆر هێواش و لەسەر خۆ بەرەو پێشەوە دەچێت بەڵام بەشێوەیەکی ئەرێنیانە، سوپاسگوزاریەکی زۆرم بۆ هونەرمەندە لاوەکان و کارە هونەریە داهێنەرانەکانیان هەیە .

حەزدەکەی زیاتر وێنەی فۆتۆگرافی چ شوێنێکت گرتبایە ؟ و بۆچی؟
زۆر حەزدەکەم وێنەی فۆتۆگرافی شارەکان بگرم لە دوای جەنگ و ململانێ گەورە کاندا، لەبەرئەوەی هەر زوو لەدوای جەنگ و ململانێکاندا گۆڕانکاری گەورە دەبیندرێن. ئەم گۆڕانکاریانەش لە سەر گەلێک ئاستی جیاوازدا دەردەکەون بۆنموونە وەک : ئاستی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ژینگەیی و هیتردا.

وەسفی رۆژێکی ژیانی خۆت بکە وەک فۆتۆگرافێک لە عێراقدا؟
لە یەکێک لە رۆژە هەرە خوێناویەکانی شاری بەغدادا، لەکاتێکدا کە بەدرێژایی ‘پردی سینەکدا’ پیاسەم دەکرد، لە ناکاودا(٥) ئەتۆمۆبێل زۆر بە تووندی تەقینەوە. من لە گەڕەکی کەرخەوە دەهاتم بۆ ڕەصافە و پردەکە ئەم دوو ناوچەیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە لای ڕاستمەوە یەکێک لە دیمەنە هەرەجوانەکانی شاری بەغداد هەبوو لەگەڵ پردی جومەیرەدا. ئەم خەڵکەی کە لەگەڵ مندا لە سەر پردەکەدا وەستابوون نەیان دەتوانی ئەم جوانیە ببینن، لەبەر ئەوەی ئەوان سەیری ئەم وێرانکاریەیان دەکرد کە لە لاکەیتری شاردا روویدەدا. بڵێسەی ئاگر و دووکەڵ لە سەر یەکێک لە تەقینەوەکان بڵند بوو. ئێمە گوێمان لە ئاژێری ئەمبوڵانسەکان دەبوو. وێنەگرتن لەسەر ئەم پردەدا ڕێگەپێنەدراو بوو ، و خەریک بوو دڵم زۆر بەخێرایی لێیدەدا لەبەر ئەوەی دەترسام کە هێزەکانی ئاسایش ڕێگەم پێنەدەن چەند وێنەیەکی ئەم دیمەنە جوانەی لای ڕاستی شارەکە بگرم. لەو کاتەدا سەربازێکم بینی و پێیم وت کە من قوتابیم و حەزدەکەم وێنەیەکی فۆتۆگرافی ئەم دیمەنە جوانە بگرم. سەربازەکەش بەڕوومدا پێکەنی و وتی بڕۆ کاکە بەڕێی خۆتدا بڕۆ. دوای ئەوەی کە من چەند وێنەیەکم گرت، خەڵکەکە ڕووی خۆیان وەرسوڕاند و سەیری دیمەنی جوانی لای راستی پردەکەیان کرد و چاویان خستە سەر ئەم دیمەنە جوانە. پیاوێکیتریش مۆبایلەکەی دەرهێنا و وێنەیەکی گرت. ئەم ڕۆژە یەکێکە لەم ڕۆژانەی کە هەرگیز لە بیرم ناچنەوە.

Homage to Trakowsky (5)

From the series Homage to Tarkowsky. Courtesy of Ayman al-Amiri

ئەم پڕۆژە هونەریانە چین کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکەن؟
لەئێستادا کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەم لەگەل رێکخراوی روئیادا کە لە شاری بەغداد ئامادە دەکرێت. یەکێکیتر لە پرۆژەکانم کار لەسەر یەکێک لە ئافرەتە بەناوبانگەکانی عێراق دەکات. دواجاریش، پڕۆژەیەکی گەورەترم هەیە بەناوی ‘شەمەندەفەرەکە وحامید’ بە پشت بەستن بە یەکێک لە گۆرانیە کۆنەکانی عێراق.