ساکار سلێمان (لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩ لە شاری سلێمانی) هونەرمەندێکی بواری نیگارکێشی و کاری هونەری دامەزراندنە و لە شاری سلێمانیدا دەژێت وهەر لەوێش کاردەکات. هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان تەکلیفکراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارێکی هونەری بۆ پێشانگای “کۆنینە” لە بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاوحەوتەمین بیناڵی ڤینیسیادا. کارە هونەریەکانی ئەم خاتونە هونەرمەندە جەخت دەکەنەوە سەر سیاسەت، ئایین و کێشەکۆمەڵایەتیەکانی نێو کۆمەڵگەی عێراقی و بەتایبەتیدش کێشەکانی ژنان. بەشێکی زۆر لە کارە هونەریە دامەزراندنەکانی ساکار سلێمان لە شوێنی دیاریکراودا بوونە، وەک پڕۆژەی هونەری سەر زەوی لە چیاکانی گۆیژەو ئەزمەڕدا لە ساڵی ٢٠١٤، کە هەردووچیاکە بەسەر شاری سلێمانیدا دەڕوانن هەروەها پێشانگای “دوو نەوە” لە حەوشی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەدا. لە دوتوێی چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ هونەرمەنددا، رێکخراوی ڕووئیا هەڵسابە دیاریکردنی نەخشەی ئەو مەیدان و شوێنانەی کە خاتو ساکار سلێمان لە ناوەوەو دەوروبەری سلێمانیدا کارە هونەریەکانی خۆی تیادا ئەنجامداون. ئەوەی کە بۆمان دەردەکەوێت ئەوەیە کە پەیوەندیە شەخسیەکانی خاتو ساکار سلێمان لەگەڵ ئەم شوێنانەدا کۆمەڵێک بیرەوەری لە بارەی ئافرەت و جەنگ وترس و تۆقینەوە دەوروژێنن.

Mapping Sakar Sleman's installations and exhibitions in Sulaymaniya.

وێنەیەکی نەخشەی گوگڵ: دیاریکردنی نەخشەی کارەهونەریەکانی دامەزراندن و پێشانگاکانی خاتو ساکار لە نێوشاری سلێمانی .

Screen Shot 2017-04-13 at 18.34.03

وێنەی نەخشە: پارچەیەک لە کاری هونەری ساکار سلێمان، کۆچی بەکۆمەڵ ، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە بەرهەم هێنراوە و بۆ یەکەم جار لە چادرگەی ئاوارەکانی عەربەت نماییش کراوە

ڕێگای چیای گۆیژە

land art2

وێنەیەکی بێ ناوونیشان

ئەم پارچە کارە هونەریە بێ ناوونیشانەی خاتو ساکار سلێمان بە هونەری سەر زەوی ناسراوە(٢٠١٤) لە سەر لێواری ئەم ڕێگا سەرەکیە دروست کراوە کە بەرەو هەردووک چیای گۆیژە و ئەزمەر دەچێت، و رێک بەسەر شاری سلێمانیدا دەڕوانن. وێنەی هێمای”بەلایەنی کەمەوە” کە لە بەرد و تەباشیری خۆڵ پێکهاتوە ڕاستەو خۆ لەسەر خاکی گردێک کێشراوە کە ڕووی لە رێگاکەیە. خاتو ساکار سلێمان لە بۆمانی رووندەکاتەوەو دەڵێت ‘ئەم دوو چیایەیە کە بەسەر شارەکەمان(سلێمانی)دا دەڕوانن گرینکیەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئێمە’،’ خەلک لە کۆتایی هەفتەکان و ڕٶژانی پشودا لەگەڵ خێزانەکانیاندا بەمەبەستی سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش دەچنە سەر ئەم چیایانە. ئەم دوو چیایە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شوێنێک بوون بۆ حەشاردانی پێشمەرگە لە پێناو پارێزگاریکردن لە خاکی نیشتیمان. لە ساڵی ٢٠١٤دا، هەستمانکرد کە زیاتر لەهەر کاتێک پێویستمان بە پێشمەرگە هەیە’. ژمارەیەکی زۆری خەڵک کە لە کاتی سەرکەوتنیان بۆ شاخەکەدا دەوەستن، خاتو ساکار سلێمان داوایان لێداکات کە بێن سەیری کارە هونەریەکەی بکەن، کە هەر لەکاتی دروستکردنیەوە بەهۆی بارانەوە داشۆراوە و کاڵ بووەتەوە. هەوڵ و کۆششێکی زۆری دەوێت تاکو کارێکی هونەری دامەزراندنی سەر خاك بەرهەم دەهێندرێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێماکە لە دوورەوە زۆر بچووک و سادە دەردەکەوێت، کەچی لە ڕاستیدا هێماکە چەند مەترێک بەرینە. ساکار لەبارەی ئەم کارە هونەریەیەوە دەڵێت ‘رێکردن لە ستۆدیۆوە و دواتریش بۆ سەر رێگای چیاکە هەلی ئەوەی پێدام کە کارە هونەریەکە بە قەبارەیەکی گەورەتر دروست بکەم’ جگەلەمە، خاتو ساکار سلێمان لە درێژەی قسەکانیدا روونی دەکاتەوەو دەڵێت’ هەروەها بۆ بەکارهێنانی ئەم کەرەستانەی سەر زەوی کە مناڵان یاری پێدەکەن’. ئەزموونی دروستکردنی ئەم کارە هونەریە خاتو ساکار سلێمانی گێرایەوە بۆ یادەوەریەکانی سەردەمی مناڵی، کاتێک خاتو ساکار و خوشکەکەی خانوی بچوکیان لە بەرد و قوڕ دروست دەکرد بۆ ئەوەی یاری لەناودا بکەن. خاتو ساکار زیاتر درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت’ کاتێک کە دەست لە خاک، بەرد و خۆڵ دەدەم، ئەو هەستەم لا دروست دەبێت کە من دەگەڕێمەوە بۆ ئەسڵ و توخمە ڕەسەنەکەم لە نێو سروشتدا’.

land art 4

وێنەیەکی بێ ناوونیشان

land art 5

وێنەیەکی بێ ناوونیشان

مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە، شاری سلێمانی.

Two Generations, 2015 at the Amna Suraka. Courtesy of the artist.

وێنە: دوونەوە، ٢٠١٥ لە ئەمنە سورەکە. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

kurdistan-amna-suraka-prison-1024x680

ئەمنەسورەکە بارەگای سەرەکی ئاژانسی هەواڵگری رژێمی پێشوی عێراق(بەعس) بوو لە باکوری وڵاتدا، ئەو شوێنەی کە هەزاران کوردی تێدا ئەشکەنجەو لە سێدارەدرا لە ماوەی پڕۆسەی ئەنفال لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا. ناوەکەی”ئاسایشی سور” و باڵەخانەکەیشی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا گۆران و کران بە مۆزەخانە. خاتوو ساکار سلێمان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت’ کاتێک کە من مناڵ بووم، گەلێک چیڕۆکی ترسناک سەبارەت بە ئەمنە سورەکە هەبوون’. ‘ من لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا سەردانی باڵەخانەکەم کرد. من ئەوسا تەمەنم ١٥ سالان بوو، و زۆردەترسام. من ئێستاس تەزو دەمگرێت و دەلەرزم کاتێک کە قەوانی(قالک) گولەکانی ئەوێ دەبینم. یەکەمین کاری هونەری دامەزراندنی هونەرمەند ساکار سلێمان لە نێو حەوشەی مۆزەخانەکەدا ، بەناوونیشانی دوونەوە(٢٠١٤)،تایبەتکرابوو بە یادەوەری ئەو ژنانەی کە لە ئەمنەسورەکەدا بەندکرابوون و دەستدرێژی سێکسیان کرابوویەسەر. ساکار سلێمان لەبەشێکی قسەکانیدا دەڵێت:’ لە زۆربەی حالەتەکانیشدا، ئەم ژنانە باوک،برا وهاوسەریان لە گەڵدابووە لە نێو بەندیخانەکەدا، بۆیە ئەوان هەمیشە خۆیان تاوانبارکردووە، بەشێکی زۆر لە وژنانە لەئەنجامی ئەم دەستدرێژیە سێکسیانەدا بوونەتە خاوەنی مناڵ. کاتێکیش لە بەندیخانە هاتونەتەدەرەوە، لە لایەن کۆمەڵگاو خزم و کەسانی خۆیانەوە ڕەتکراونەتەوە’.ئەم خاتونە هونەرمەندە ناوی یەکەمی ئەم ژنانەی لەسەر خشت نەخشاند و لەسەر زەوی حەوشی مۆزەخانەکەدا داینان.’ساکار سلێمان لە نێو سەنتەری خۆجێیی یۆگایەکەیدا چاوی بەندیەکی پێشوی ئەمنەسورەکە کەوت. خاتو ساکار لە بارەی ئەم چاوپێکەوتنەیەوە دەڵێت ‘ئێمە هەرگیز باسی ئەزموونی ئەومان لە نیو بەندیخانەدا نەکرد، بەڵام من دەمتوانی لە نێو سۆمای چاوەکانیدا ئەم ئازارە بەسوێیە ببینم’ هەروەها ساکار وتی’ من یەکێک لەم خشتانەی نێوپیشانگاکەم تایبەت کردبوو بەم ئافرەتە، بەڵام نازانم ئاخۆ ئەو هاتوە بۆ بینینی نماییشەکە یان نا’.

6

وێنەیەکی بێناوونیشان

لەنێستادا مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو مێوانداری پێشانگای هونەرمەندە خٶجێییەکان دەکات. ولەنێویشیاندا پێشانگای تایبەتی ئەم دواییانەی خاتونی هونەرمەند ساکار سلێمان لە ژێر ناوونیشانی “تاریک و ڕوناک” لە ساڵی ٢٠١٧دا، کەپێکهاتبوو لە زنجیرەیەک نیگاری نوێ و کاری هونەری پەیکەرتاشی و کاری هونەری دامەزراندنی سەرزەوی. ئەم کارە هونەریانەی کە بەرهەم هێندران زەوی و کەرەستەی بیناکاری وەک بەردی قسل، رەژو و بەردیان تێدا بەکارهات. ئەمانە هەمان ئەو کەرەستانەن کە ئێمە بۆ دروستکردنی خانو بەکاریان دە‌ێنین’. ساکار درێژەی پێدەدات و دەڵێت’ من بەهۆی ئەم کەرەستانەوە نیگار دەکێشم و کارەهونەریەکانی دادەمەزراندن دروست دەکەم. بەپێچەوانەی پێشانگای دوو نەوە وە، ئەم زنجیرە وێنەیە زیاتر گەرم و گوڕ دەهاتە بەرچاو، لەم دواییانەشدا، من خەریک بووم سەیری پەیوەندیەکانی خۆم دەکرد لەگەڵ کۆمەلگادا،لەگەل هاوسەرەکەم و خێزانەکەمدا’، ساکار سلێمان دەڵێت’ لە نێوان تاریک و ڕوناکدا لە نێوان ڕەش و سپیدا، هەمیشە هیوایەک هەیە. من ڕنگ بەکار ناهێنم، لەبەر ئەوەی من ناتوانم هیچ هەست و سۆزێک لە نێوان ڕەنگەکاندا بخوێنمەوە’.

چادرگەی ئاوارەکانی شاری عەربەت، عەربەت.

Residents of the Arbat refugee camp participate in the making of Mass Migration (2013). Courtesy of the artist.

وێنە: نیشتەجێکانی چادرگەی ئاوارەکانی عەربەت بەشداریدەکەن لە دروستکردنی کٶچی بەكۆمەڵدا(٢٠١٣). بەمۆڵەتی هونەرمەند.

لە ساڵی ٢٠١٣دا، خاتو ساکار سلێمان هەڵسا بە ئەنجامدانی کارێکی هونەری دامەزراندن لە ژێر ناوی”کۆچی بەکۆمەڵ” (٢٠١٣) لە نێو چادرگەی ئاوارەکانی عەربەت، چادرگەکە زیاتر لە هەشت هەزار ئاوارەی تۆمارکراوی وڵاتی سوریا دەگرێتە خۆی. هونەرمەند ساکار سلێمان بیر لەو لێشاوەی ئاوارە سوریەکان دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ دا ڕوویانکردە عێراق. ساکار دەڵێت ئێمە دەمانتوانی ئەم ئاوارانە ببینین کە بەپێ دەهاتن بۆ شاری سلێمانی’. ئەم خاتونە هونەرمەندە بۆ ئەوەی بتوانێت سیمبولێک بۆ ئەم سەفەرەی ئاوارە سوریەکان دروستبکا کە بەپێ لە سوریاوە ئەنجامیاندا، داوای لە ئاوارەکان کرد بەپێخواسی وێنەی مۆری پێیەکانی خۆیان لە سەر ئەم خشتە قورینانە بنەخشێنن کە تازە دروستی کردبوون’. خاتو ساکار بۆمانی روندەکاتەوە و دەڵێت ‘لەو کاتدا، ڕێگە بە ئاوارەکان نەدەدرا چادرگەکە بەجێ بهێلن، بۆیە ئێمە هەموو کارەکانمان لە ناو چادرگەکەدا ئەنجامدا’، ‘ نیشتەجێکانی چادرگەکە هاوکاریان کردین بۆ دروستکردنی قوڕەکە و گواستنەوەی خشتەکان و ئەنجامدانی کاری هەنەری دامەزراندنەکە. یەکێک لە نیشتەجێیانی چادرگەکە پێشتر وەستای دروستکردنی خشتی قوڕبووە لە سوریا’. کاری هونەری دامەزراندنەکە بۆ یەکەمجار لە نێوچادرگەکەدا نماییش کرا، و دواتریش گواسترایەوە بۆ گەلەری سەردەم لە شاری سلێمانی.

Residents of the Arbat refugee camp participate in the making of Mass Migration (2013). Courtesy of the artist.

وێنە: ساکار سلێمان نەخشی پێکانی خۆی لەسەر کاری هونەری دامەزراندنی کٶچئ بەکۆمەڵدا زیاد دەکات. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

شەقامی سالم، سلێمانیە.

Sakar Sleman installs Yezidi Women on Salim Street in Sulaymaniya for International Women's Day 2015.

وێنە: هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە هەڵدەستێت بەکاری هونەری دامەزراندنی ژنانی ئێزیدی لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی (٢٠١٥).

A white fabric bundle commemorating the Yezidi Women who were killed and assaulted by ISIS. Courtesy of the artist.

وێنە: بوخچە قوماشێکی سپی وەک هێمایەک بۆ زیندو ڕاگرتنی یادی ئەم ژنە ئێزیدیانەی کە کوژران و دەستدرێژیانکرایە سەر لەلایەن داعشەوە. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

ژنە ئێزیدیەکان(٢٠١٥) کارێکی هونەری دامەزراندنە بۆ زیندوراگرتنی یادی ئەم ژنەئێزیدیانەی کە لەلایەن داعشەوە کوژران یان دەستدرێژی سێکسیان کرایە سەر. ئەم کارە هونەریە لە رۆژی جیهانی ژنان لە گۆڕەپانی گشتی لە شەقامی سالم لە ناوەڕاستی شاری سلێمانیدا نماییشکرا.ساکار سلێمان سەبارەت بەم کارەهونەریەی دەڵێت:’ بە‌هۆ گەورەیی وقووڵی ئازارەکەیەوە زۆرگرینگ بوو کە ئەم کارەهونەریە لە شوێنێکی قەرەباڵغ وجەنجالدا ئەنجام بدرێت، حەزمکرد ئەم کارەهونەریە دەست لە دڵی هەموو کەسێک بدات، نەک تەنها لە دڵی جمهورێکی کەم و لە نێو هٶڵی پێشانگایەکی هونەریدا’، هەروەها دەڵێت ‘ نابێت ئیتر هیچ ژنێک بەنێو ئەم ئازارەدا بڕوات کە ئەم ژنە ئێزیدیانە دووچاری بوون. ئێمە هەموومان وەکو یەکین، بۆیە هیچ گرینگ نیە کە خەڵکی کوێین’. هونەرمەند ساکار سلێمان ئەو بوخچە قوماشانەی دروستکردەوە کە بەشیوەیەکی تەقلیدی لە لایەن ژنانی لادێ کوردیەکانەوە بەکاردەهێندران بۆ کۆکردنەوەی کەرەستەو شتە تایبەتیەکانی خۆیان کە زۆر ئاسان بوون بۆ هەڵگرتن کاتێک کەماڵیان جێدەهێشت. ساکار سلێمان سەبارەت مەبەست و بەکارهێنانی ئەم بوخچانەوە دەڵێت’ ئەوان چ بۆ چەند کاتژمێرێک یان ڕۆژێک یان هەفتەیەک ماڵەوەیان بەجێهێشتبایە، ئەم بوخچانەیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵدەگرت’. لە بەرئەوەی بەپێی نەریتی ئێزیدیەکان رەنگی سپی زۆر دەپۆشرێت، ساکار سلێمانیش ئەم بوخچانەی لەم قوماشەسپیە دروستکرد کە لە بازاڕە خۆجێیەکاندا کڕیبوونی.

گەلەری سەردەم، سلێمانیە

Sakar Sleman, 2007. Courtesy of the artist.

وێنە: ساکار سلێمان، ٢٠٠٧. بەمۆڵەتی هونەرمەند

هونەرمەند لە ساڵی ٢٠٠٨دا هەڵسا بەنماییشکردنی زنجیرەیەک نیگاری نەخشێندراو سەبارەت بە حاڵی ژن لەکاتی مناڵبوون لە گەلەری سەردەم لە شاری سلێمانی. ئەم نیگارە گەرم وگور وهەناویانە، هەروەک مێژونووسی هونەری کالیۆپی مینۆداکی لە نێو کەتەلۆکی پێشانگای “کۆنینە”دا دەینووسێت ،دەڵێت “هەژانی مناڵ بوون” لەگەڵ ‘زمانێکی سەرەتاییانەی جەستەدا’. هونەرمەند کۆمەڵێک ووشە لەهەردووک بازنەی نمونەیی و ناڕێکدا بەکاربردوە’ بۆئەوەی بتوانێت بەتەواوەتی تیشک بخاتە سەر”تێکچوونی جەستەیی، دووبارەبوونەوە و هەڵدڕان’. ساکار دەڵێت ‘ بۆ هەموو کەسێک زۆر ڕوون بوو کە کارە هونەریەکان لەبارەی چیەوە بوون’ هەروەها خاتو ساکار لە درێژەی قسەکانی لەمبارەیەوە دەڵێت’ تەنانەت ئەو هاوڕێیانەشم کە هونەرمەند نەبوون لەکارە هونەریەکان گەییشتن و لەگەڵیدا هاوسۆز بوون’. ئەم هە‌ژانە فیزیکیەی کەژنان لە حاڵەتی مناڵبووندا پیایا تێدەپەرن شتێکی ئاسان نیە کە لەشاری سلێمانیدا لەبارەیەوە بدوێیت. ساکار لەم بارەیەوە دەڵێت ‘خانمە شاعیر شیرین کاف پیرۆزبایی لە من کرد’ ، ‘ئەو وتی کارێکی نایابت کرد’ من هیچ کاتێک بەم شێوەیە و لەشوێنی گشتیدا باسی ئازارەکانی ژنانم نەکردوە’. ساکار سلێمان بڕیاریدا کە کارە هونەریەکانی خۆی لە گەلەریدا نماییش بکات لەبەر چەند هۆکارێکی عەمەلی: ‘ تابلۆی نیگارەکان لەفەزای دەرەوەدا سەلامەت نەدەبوون یان ئاسان نەدەبوو کە لەدەرەوەدا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت’. لەگەڵ ئەمەشدا فەزای داخراوی گەلەریەکە زۆر گونجاو بوو بۆنەیەک کە لەلایەکدا بۆنەیەکی جیهانیە و لەلایەکیتریشدا بەتایبەتمەندێتی خۆی داپۆشراوە.