نووسین یەکێکە لە حەوت بابەتەکانی پێشانگای ‘کۆنینە’ لە بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەدا رێکخراوی ڕوئیا گفتوگۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری ئوستورالی-عێراقی ئەدیب کەماڵەددین(لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٣، پاریزگای بابل)دا سازدەکات، ئەم شاعیرە عێراقیە لە کارە ئەدەبیەکانیدا هەریەک لە ڕێبازی سۆفیگەرێتی و شێعر پێکەوە ئامێزان دەکات، بەزۆریش جەخت دەکاتەوە سەر نامە وەک هۆکارێک بۆ خەیاڵکردن. ئەدیب کەماڵەددین ١٩ کۆمەڵە شیعری خۆی بە هەریەک لە زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی بڵاوکردوەتەوە وکارە ئەدەبیەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، فارسی، ئیسپانی و ئوردو و هەندێک زمانیتر. لە ساڵی ١٩٩٩ دا خەڵاتی شێعری گەورەی بەدەست هێنا لە عێراق. قەسیدە شێعریەکانی ئەم شاعیرە لە نێو هەڵبژاردەکانی باشترین شێعریەکانی ئوستورالیای ساڵی ٢٠٠٧ (نووسینی پیتەر ڕۆس) و باشترین شێعرەکانی ئوستورالیای ساڵی ٢٠١٢(نووسینی جۆن ترانتێر) هەروەها لە نێو گۆڤارە ئەدەبیەکانی ئوستورالیای وەک گۆڤاری سۆثێرلی،میانجین و شەقامی شێعرە دڵگیرەکان دا دەردەکەون و بڵاودەکرێنەوە. قەسیدەیەکی شێعری ئەدیب کەماڵەددین بەناوی” تۆ ئەی ئەوەی بەتەنها دەریاوانی دەکەیت” بە هاوشانی یەکێک لە کارە هونەریەکانی نێو پیشانگاکە نماییشکرا، هەروەها تەرجەمە کرا و لە نێو کەتەلۆگی پیشانگای “کۆنینە” دا بڵاو کرایەوە.

ئەدەبیاتی عێراقی گەڵێک ڕەگ و ڕیشەی وەک؛ داستانە کۆنەکان، شێعری ئیسلامی، چیڕۆکەکانی فریشتە و شەیتانەکان، نەریتە سەرزارەکیەکانی دەشتەکیەکان، قسە و قسەڵۆکی نێو چایخانە و قاوەخانەکان، مۆسیقا و ژیانی هاوچەرخی شارنیشینی هەن، لەنێو ئەم هەموو ڕەگ وڕیشە جیاوازانەدا چۆن دەنگی خۆتان وەک شاعیر و هەڵبەستوانێک دۆزیەوە؟

بەمجۆرەی من لێی تێگەییشتوم، شێعر هەوڵدانێکە بۆ شکاندن و هەڵوەشاندنەوەی هێماکانی ژیان بۆ ئەوەی لە نهێنیەکانی ژیان تێبگەین، جا چ قوڵبن چ سادە، چ گرینگبن و لە بیر نەچنەوە چ بێنرخ و بێبەهابن، هەروەها هەوڵدانێکە بۆ ئاشتەوایی کردن لەگەڵ سەرجەمی ئەزموون و کۆستە بێکۆتاییەکانی ژیان. شێعر ئاوێنەیەکی زیندوە بۆ هەموو ئەوانەی لەژیاندان و دەژین. شێعر بڕشکێکی ئاگرینە کە لە قوڵترین و تاریکترین پانتایی و شوێنگەکانی عەقڵدا بریسکە دەداتەوە. سەرەتا وەک وەڵامدانەوە و پەرچەکردارێک دەستپێدەکات لە بەرامبەر هاتنەخوارەوەی فرمێسکێکدا یان لە بەرامبەر حاڵەتێکی تراژیدیدا، لەبەرامبەر وشەیەکی بریندارکەرد یان لەبەرامبەر دیمەنێکی سەرسامکەردا، لەبەرامبەر گۆرانیەکی شیریندا یان لەبەرامبەر یادەوەریەکی تاڵدا. شاعیرە ڕاستەقینەکان لەتوانایاندا هەیە کە بەسەر ئەم پڕشکە ئاگرینەی شێعردا زاڵبن( جا چ پیرۆزبێت یان نەفرەتلێکراو، چ بریندارکەربێت یان ئازار‌هێنەر، بەگوێرەی حاڵەتەکە)و بەکاری بهێنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یادەوەریەکانیان وەک ئەم دارە وشکەی کە بەئاسانی گڕدەگرێت، وەک ئەوەی کە ووشەو وێنەکان لە نێو هەورەکاندا بێنە دەرەوە و دابارنە خوارەوە.

نامە ئەو ژانرەیە کە من وەک شاعیرێک جیادەکاتەوە، ڕەنگە تۆ بڵێیت کە نامە شوناسی داهێنەرانەی منە، چونکە لە دوتوێی ئەم ژانرەدا هەڵساوم بە گوزارشتکردن لە ئازاری گریان و فرمێسکەکانی ڕۆحم بەدرێژایی نۆزدە کۆمەڵە شێعر و هۆنراوە، کە بە کتێبی وردەکاری (نەجەف: ئەلغاری ئەڵحەدثیات، ١٩٧٦)ەوە دەست پێدەکات وڕاستەو خۆ دەچێت بۆ دواهەمین کتابم بە ناوی نامەیەک لە ئاوەوە(بەیروت: لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئەلظەفاف، ٢٠١٧). بە بڕوای من نامە لەزمانی عەرەبیدا کۆمەڵێک ئاستی جیاوازی هەیە وەک ئاستی: هەیکەلی، حیجاب ئامێز، دەلالەتی، هێمایی، کولتوری، داستان ئامێز، ڕۆحی، سەروتوانا، سێحری، تەڵیسمانی، ڕیتمی و مناڵانە. من سەدان نامەی شێعریم نووسیوون کە ئەم ئاستانەی نامە وەک سەرچاوەیەک لە خۆ دەگرن. ئەم قەسیدە شێعریانە نامە بەکاردەهێنن وەک حیجابێک هەمیش وەک هۆکارێک بۆ لابردنی ئەم حیجابە، یان وەک ئامرازێک هەمیش وەک هۆکارێک بۆ تاقیکردنەوەی ئەم ئامرازە. نامە بۆ خۆی و هێماکانی زمانێکی تایبەت و جیاواز پێکدەهێنن، ئەم دەلالەت و سەرچاوانەن کە خۆیان و خودی زمانەکەش ئاشکرا دەکەن. من چەند دەیەیەکم لەژیانی خۆم بۆ نامە تەرخانکردوە، بۆیە نامە بووە بە چارەنووسی من، کە دەمبەستێتەوە بەخۆی و تاکو کۆتاییش بەخۆیەوە دەمبەستێتەوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە من دەتوانم بڵێم: من نامەم، کەواتە من شێعرم.

لەنێو شێعرەکەتدا ” تۆئەی ئەوەی بەتەنها دەریاوانی دەکەیت’ تۆ نامە بە کەشتیەکی ڕاگوزەر دەچوێنی، هەروەها خاڵی سەر پیتەکانیش وەک ‘ دەریایەکی نوێ کە چەتەدەریاییەکان ناتوانن بەئاسانی بەنێویدا دەریاوانی بکەن’. ئایا دەتوانی کەمێک زیاتر لە سەر ئەم دوو وێنەیەی ناو شێعرەکەت بدوێیت؟

شێوازی من لە هۆنینەوەی نامەدا لە هیچ شیعرێکی مندا وەک یەک نیە، بەڵکو جیاوازە، نەک هەرتەنها لەم شێعرەی کە لێرەدا پێشکەشم کردوە. لە نێو ڕێبازی سۆفیزمدا خاڵ یاخود پنت وێنای بوون دەکات، وەک چەقی گەردوون یان دونیایەکی گەورەتر. وەک شاعیرێک، منیش ئاماژە بەماناکانیتری خاڵ دەکەم ، نەک هەرتەنها لەرێگەی هیما سازیەکانی رێچکەی سۆفیزمەوە. لە زۆرێک لە شێعرەکانی مندا خاڵ چەقێکی ناوەڕاستە یان شوێنێکە بۆ نیشتنەوەی دڵەکە، ڕۆحەکە، جەستەکە یان تێڕوانینەکە. ئەوەی کە ئەزموونی تایبەتی من لەگەڵ نامەکانی نێو ئەدەبیاتی کۆنی سۆفیزم لێک جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە سەبکی سۆفیزم بەپلەی یەکەم سەبکێکی بیرمرندانەیە(هەندێک جاریش سەبکێکی تەڵیسمانەیە) تەنها لە لایەن ئەوانەوە قابیلی لێتێگەیشتنە کە بەرزترین ئاستی هەوادارێتیان هەیە. من زۆر بە بڕشتانە کارم کردوە لەسەر سەبکە شێعریەکەی خۆم لە رێگەی نماییشکردنی وێنەیەکی بەرجەستە و سادەوە، چونکە بەڕای من بیرمەندێتی بەومانایە یەکێکە لە دوژمنە هەرە سەرسەختەکانی شێعر. هەروەها من کاردەکەم بۆئەوەی شێعرەکانم بشێن بۆ هەموو جۆەرە کەسێک تەنانەت لەهەمانکاتیشدا، بۆ هەوادارەکانی سۆفیزمیش( تەنانەت بۆ باڵاترین ئاستی هەوادارەکانیش). بەم جۆرە تەحەدا جوانناسیەکە دەکەوێتە ئێرەوە: واتە بوارە شێعری/ فەلسەفیەکەی ئەزموونی پیتسازی منەوە. هەرچی تایبەتیشە بە نامەوە، ئەوا هۆکارێكە بۆ پەرچووی قورئانی پیرۆز، کەبریتیە لە سەرەتا و کۆتایی زانیاری.

کۆمەڵە وێنەیەکی نووسەر و عەریزەنووسەکان کە ئەمساڵ لە بازاڕی کتێب لە شەقامی موتەنەبی لە شاری بەغدا دۆزرانەوە، ئەمە پیشەیەکە کە هەرلەکۆنەوە لە عێراقدا هەبووە و بەردەوامیشە تاکو ئەمڕۆ.

واپێدەچێت کە تۆ جیهانێکت لە نامە دروست کردوە، ئایا بیرت لەمەکردۆتەوە کەئەم جیهانە چۆن بخەیتە بەر چاوی خوێنەر؟

نامە شوناسی ڕۆحی، هونەری، جوانناسی، ئاشکرا و پەنهانی منە. ژانری نامە لە نێو شێعرەکانی مندا لە شێوەی وێنەی جۆراو جۆر و شێواز وفۆڕمی بێشوماردا دەردەکەوێت: چ وەک عاشق بێت یان مەعشوق، چ وەک پادشا بێت یان بەرەڵڵا، چ وەک ڕێنیشاندەر بێت یان سەرگەردان، چ وەک ژیری و دانایی بێت یان کەودەنی و گەمژەیی، چ وەک زاهیدێک بێت یان وەک کەسێک کە ئاڵودە بووە بە چێژە هەستیەکانی خۆیەوە، چ وەک ڕۆشەنبیرێک بێت یان وەک نەزان بەهەڵەداچوویەک، چ وەک پیاوێکی ئایینی پیرۆز بێت یان سەرشێت و وێڵ، چ وەک کەسێک بێت کە هەمیشە بیری دەکەوەێتەوە یان کەسێک کە هەمیشە بیری دەچێتەوە، چ کەسێکی تەئەمولی و لەسەر خۆ بێت یان کەسێکی توندوتیژ بێت، چ کەسێکی پیرو بەساڵا چو بێت یان مناڵ، چ پیاو بێت یان ژن، چ دەنگ بێت یان دەنگدانەوە، چ ڕۆح بێت یان جەستە، چ ئاشتی بێت یان شەڕ، چ جەللاد بێت یان قوربانی، چ دوورە دەست بێت یان نزیک، بەم شێوەیە.

ڕوانینێک بۆ نووسینی هونەرمەند لوئەی فازڵ(٢٠١٧). (ج) رێکخراوی ڕوئیا / بۆریس کریپتۆن

کۆنترین پارچەنووسراوە دۆزراوەکانی میژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێنەوە بۆ میسۆپۆتامیا، بەڵام لە سەردەمی ئەمرۆدا نزیکەی ٢٠% ی هاوڵاتیانی عێراق نەخوێندەوارن. ئایا نووسەران (شاعیران) دەتوانن چ ڕۆڵێک لە عیراقی ئەمڕۆدا بگێڕن؟

ئەرکی شاعیر نەک هەر تەنها لە عێراق بەڵكو لە هەرکوێیەک و هەر وڵاتێکەوە بێت ئەوەیە کە ئاوێنەکە بۆ ئەم سەردەمە هەڵبگرێت کەتیایدا دەژیێت، ئەگینا دەبێت بە شایەدحاڵێکی درۆزن. پێویستە لە سەر شاعیران کە کێشە سەرەکیەکانی بوونی مرۆڤ چارەسەر و ساڕێژ بکەن، کێشەگەلی وەک خۆشەویستی، تەنهایی، جەنگ، مەرگ و مردن، برسیێتی و نەزانی، بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕیگەیانەوە تیشک بخەنە سەر قوڵایی قوڵاییەکان و ئەم وردەکاریانەی کە هیچ سنورێکیان نیە. پێویستە لە سەر شاعیر کە دەست بخاتە سەر ئەم شوێنانەی کە کەم و کوڕیە ترسناکەکانی تیادا کەڵەکە بوون، ئەم پانتایی و شوینانەی کە لە ئێستادا مرۆڤایەتی تەنها بەزمانی ڕق و تەعەسوب و ناحەقی و توندوتیژی و پەڕگیری و دورەپەرێزی قسەدەکات ڕێک بە پێچەوانەی هیوا، خۆشەویستی، جوانی، مافی پەروەردەکردن و هەبوونی ژیانێکی کامەران و شاییستە.
بەرلە هەموو شتیک، شێعر بۆ خۆی پەیامێکی جوانناسیانەی زۆر پاک وخاوێنە، بەڵام لە بە‌هۆی رونکردن و لابردنی خەوشەکان و لادانی پەردەی خوانیە بێهاوتاکانیەوەیە کە ئێمە دەتوانین پەیامە ڕۆحیەکەی شێعر ببینین، بەجۆرێک رێگە خۆشدەکات بۆ گەڕانێکی قوڵ و ڕاست و دروست بۆ هەموو ئەم شتانەی کە لەژیاندا پڕشنگدەدەنەوە. شێعر تەکان وهێزێکی گەورە دەداتە خوێنەرانی خۆی لە کاتی شەرکردنیان دژ بە تاریکایی، زیانگەرایی و نەزانیدا بەهەموو شێواز و فۆڕمەکانیەوە، جا هەرچیەکیان پێ بووترێت.

شێعرەکانی تۆ وەرگێڕدراون بۆ چەند زمانێکیتریش. بەڕای تۆ ئەم ئاستەنگانە چین کە شێعرەکانی ئێوە بۆ وەرگێڕی دروستکردوون؟

شاعیر باشترین کەسە کە بتوانێت شێعر وەربگێڕێت. وەرگێڕانی شێعر پێویستی بە تێگەییشتنە لە کۆمەڵێک تەکنیکی شێعری کە لە هەموو دونیادا پەیرەو دەکرێن، هەروەها پێویستە تێگەییشتنێکی ڕاست و دروستی هەبێت بۆ ئەدەبیاتی شێعر نووسین سەبارەت بە هەردووک زمانی وەرگێڕانەکە چ ئەوەی لێیەوە وەردەگێڕێت چ ئەو زمانەش کە بۆی وەردەگێڕێت. کاتێک کە وەرگێڕ هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی ووشەکان و وەرگێڕانەکە ڕێکدەخات، پێویستە لە سەری کە پارێزگاری لە ڕۆحی ماناکان و شێعرەکەش بکات وەک دەققە ئەسڵیە کە بەگوێرەی توانا. من وەک وەرگێڕێک لە کارەکەی خۆمدا لە جیاتی پێکناکۆکیەکانی زمان و گەمەی ووشەکان زیاتر جەخت دەکەمەوە سەر ئەمکارە شێعریەی کە لەسەر بنەمای “بابەت” بیناکراوە، لەبەر ئەوەی “بابەتەکان” دەتوانن بەسەر زۆرێک لە زەحمەتیەکانی پڕۆسەی وەرگێڕاندا زاڵبن، پارێزگاریش لە ڕوخسارە هەستیارە هونەریە پاك و خاوێنەکەی خۆیان بکەن. بەڵام بۆ ئەم شێعرانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە گەمەی ووشە و زمان دەبەستن، ئەوا بە شێوەیەکی ڕەها هیچ ڕێگایەک نیە کە بەهۆیە ئەم جۆرە شێعرە وەربگێڕدرێت.

تۆ ئەی ئەوەی تەنیا دەریاوانی دەکەیت
ئەی نامە
چەتەی سوور دژت دەجەنگێت، ئەو چەتەیەی
تاجەکەی دڕاند و دای بە وێرانە
چونکە دڵت لەنگەر بە شەپۆلێکی
مانگی منداڵی دەگرێت
چەتەی شین دژت دەجەنگێت، ئەو چەتەیەی کە
هەموو شتێک بەرەو گێژەن پاڵ پێوە دەنێت
براکانی خۆی کوشتووە و
کوڕەکانی لە بازاڕی کۆیلەکاندا فرۆشتووە
چونکە دڵت لەنگەری
شەپۆلێکی خۆر دەگرێت
چەتە زەردیش دژی تۆ دەجەنگێت
چەتەی شێتی، لەدەستچوو
ئەوانەشی کە جەستەی مردووەوکان دەخۆن
چەتەی رەش دژت دەجەنگێت
چەتەی بێبڕوا شەرانییەکان
چەتەی با لە دژت دەجەنگێت، ئەوەی
کە بازنەی خۆی دەگۆڕێت
وەک چۆن با ناوی خۆی دەگۆڕێت

بەڵێ
ئەمە سەرکەوتنی تۆیە ، ئەی نامە؛
هەموو چەتەکان رقیان لە تۆیە، چونکە تۆ تۆ خاڵێکت
بۆ جوانی و بۆ خۆشەویستی پێشنیاز کرد و
هەوڵت دا
ئەگەر تەنیا بە خەیاڵیش بێت
دەریایەکی نوێ بنەخشێنیت
چەتەکان بە ئاسانی نەتوانن دەرایاوانی تێدا بکەن
بەڵی
ئەمە سەرکەوتنی تۆیە، تۆ
ئەو کەسەی کە بە تەنیا دەریاوانی دەکەیت
بۆ ئەو خاڵەی خۆت بمێنەوە؛ تۆ وەک دارێکی رووتیت
کە شەپۆلەکان تا ئەبەد دەیهێنن و دەیبەن
عبید کەمال آلدین.