روئیا بەرهەمەکانی دوو هونەرمەندی عێراقی — شێوەکار هەیڤ قەهرەمان کە دانیشتووی ئەمریکایە و فیلمساز فورات ئەلجەمیل کە دانیشتووی بەغدایە — لە دووتوێی پێشانگایەک بەناوی “دراوسێکان” لە گالێری ئیسانبول مۆدێرن لە تورکیادا نمایشکرد. لەو پێشانگایەدا، بەرهەمی هونەرمەندانی وڵاتانی دراوسێی تورکیا وەک ئازەربایجان، یۆنان و ئێرانیش خراوبوونەڕوو. بەرهەمەکانی قەهرەمان لە ئاستی جیهاندا پێشاندراون و فرۆشراون. لە گالێرییەکەی ئیستانبوڵدا، قەهرەمان زنجیرە بەرهەمێکی بەناو “ڕامانەکان” بڵاوکردەوە. (ئەلجەمیل)یش بە بەرهەمی ئەنیمەیشنی “شەوی بەغدا” بەشداری لە پێشانگای “بەخێربێن بۆ عێراق”ی روئیا کرد لە گالێری ئیستانبول مۆدێرندا. کارەکەی ئەلجەمیل بەرهەمهێنانەوەیەکی مۆدێرنی چیرۆکێکی فۆلکلۆری عێراقیە.

دەتوانێ لەسەر بلۆگی روئیا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هەردوو هونەرمەنددا بخوێنیتەوە.

Still from Baghdad Night, 2013, Courtesy of the artist