روئیا داتابەیسێکی بەرفراوان و تایبەتی هەیە لەسەر ئەو هونەرمەندانەی کە لەنێو عێراقدا کاردەکەن لە سەرجەم بوارەکانی هونەرە بینراوەکاندا لە شانۆوە بگرە بۆ مۆسیقا. ئێمە بەردەوام تێدەکۆشین بۆ ناساندنی ئەم هونەرمەندانە لەڕێی سازدانی هەوڵ و چالاکی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە جیهانییەکاندا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هونەرمەندانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ديلان عبدين، ٢٠١٣

هونەرمەندان

بۆ ئاگادارکردنەوەی روئیا دەربارەی کار و بەرهەمەکانتان، تکایە، ناو، شوێن و زانیاری پەیوەندی پێکردنتان بۆمان رەوانەبکەن و هەرجۆرە وێنە، فیلم یان کلیپی دەنگیتان لەگەڵیدا بینێرن. ئیمەیلی ئێمە بریتیە لە: [email protected]
پاش وەرگرتنی بەرهەمەکانتان، روئیا ئەم شتانەی خوارەوە دەکات:
زانیارییەکانی ئێوە دەخاتە نێو داتابەیسەکەیەوە
دەبێت
کار و بەرهەمەکانتان پێشکەش بە دامەزراوە و پرۆگرامە کولتورییەکان دەکات لە کاتی پێویستدا
هەندێک هونەرمەند هەڵدەبژێردرێن و بەرهەمەکانیان لەسەر ماڵپەڕەکە نمایش دەکرێن.
هەندێک لەو دامەزراوانەی روئیا کاری لەگەڵدا کردوون بریتین لە:

La Biennale de Venezia, Venice

S.M.A.K. (Museum for Contemporary Art), Ghent

Art16, London

Ikon Gallery, Birmingham

South London Gallery, London

Istanbul Modern, Istanbul

New Museum, New York

Imperial War Museum, London

تێبینی 1: ناردنی کارەکانتان بۆ روئیا گرێنتی ئەوە ناکات کە بەرهەمەکانتان لە پێشانگایەکدا بڵاوببێتەوە یان دەرفەتی کاری هونەریتان لە دامەزراوەیەکدا پێببەبەخشرێت. داواکاری بۆ پێشانگا و دەرفەتی کاری هونەری لە دامەزراوەکان بەجیا پێشکەشدەکرێت.

تێبینی 2:  روئیا هەرگیز وێنە، ڤیدیۆ یان وردەکاری کار و بەرهەمەکانی هونەرمەندان بەبێ
رەزامەندی پێشوەختی خۆیان بڵاوناکاتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر داتابەیسەکە، دیکۆمێنتی زانیارییەکانی ئێمە دابەزێنە.
بۆ دامەزراوە و رێکخراوە کولتورییەکان:

داتابەیسی هونەرمەندانی ئێمە زۆر تایبەتە و هەموو بوارەکانی هونەرە بینراوەکان و شانۆ و مۆسیقا دەگرێتەوە. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هونەرمەندانمان، تکایە لەرێی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن:
[email protected]