ئەم کتێبە لەکاتی بەشداریکردنی پێشانگای “بەخێربێن بۆ عێراق” لە (55)ەمین فستیڤاڵی ڤێنیس بیەنالێ چاپکرا. کتێبەکە هەندێک تێکستی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، جۆناتان واتکینس، و نووسەر تەمارە چەلەبی تێدایە. کتێبەکە هەندێک وێنەی کارە هەڵبژێردراوەکان و فۆتۆگرافی تازەی ژیانی رۆژانەی بەغدا، بابل، بەسرە، هەولێر و سلێمانی تێدایە. وێنەکان لەلایەن فۆتۆگرافەر (ئەیمەن ئەلعامری)یەوە گیراون.