هونەرمەندی عێراقی، سیروان باران، نوێنەرایەتی ٥٨)ەمین پیشانگای بیناڵی دەکات. ئەوە یەکەم جارە عێراق لە پیشانگای بینالی لەلایەن هونەرمەندێکی سۆلۆ نوێنەرایەتی دەکرێت، و ناونیشانی پیشانگاکە بریتیە لە ‘ نیشتمانی باوک’ کە لەلایەن تەمارە چەلەبی و پاولۆ کۆلۆمبۆ هاوکار دامەزراندنی دەکرێت.

هونەرمەندی کوردی عێراق سیروان باران لە ساڵی ١٩٦٨ لە بەغدا لە دایک بووە، و وەکو وێنەکیشێکی “نەوەی نوێێ” عێراق لە قەڵەمدەدرێت. باران چل ساڵی شەڕ لە نێو ووڵاتەکەی ژیاوە و لە شەڕی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە خزمەتی زۆرەملێ دابوو. بۆ پیشانگای پاڤیلیەن، باران دوو کۆمسیۆنی نوێ نمایش دەکات. کارەکانی پێوانی گەورە و سایتی تایبەت باس لە هەستی ناوچەیەکی جەنگی دەکات لە کاتی هاتنە ژوورەوەدا، هاوتەریب لەگەڵ ستایلی رەش و ئەتمۆسفێری واژوی باران.

عێراق و ناوچەکە بەرگەی دەستەڵاتە تیرۆر و زۆردارەکانی بە ناو ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستی و ئایینی گرتووە، زۆربەی کات بە بیانوی پێویستی جەنگ و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی باوک بووە. دەستەواژەی الوطن ( بەمانای ‘ نیشتمان’ یان ‘ نەتەوە’) لەلایەن دیکتاتۆرەکان بە قسەی دیماگۆجی و ئەدەبیاتی فاشیست بەکارهاتووە. ئەو پیشانگایە تەفسیرە بۆ رەهەندەکانی کلتوری سیاسی باوکسالاری و نێرینەیی عێراق و ناوچەکە.

Sponsors

H.E. Mr Nechirvan Barzani

Kufa Makiya Charity


Supporters