١٩ کانونی دووەم -١٦ شوباتی ٢٠١٧

دەزگای روئیا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی نماییشکردنەوەی پێشانگای ‘جوانی شاراوە’ لە عێراقدا bo یەکەمین جار، پێشانگاکە لەبنەڕەتدا لە بەشی وڵاتی عێراق لە پەنجاوشەشەمین بیناڵی شاری ڤینیسیای ئیتاڵی نماییش کراوە، ئەم پێشانگایە لە نێوان مانگی ئایار و مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دا زیاتر لە ٢٠٠٠٠ هەزار سەردانیکەری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە .دوای گواستنەوەی پێشانگاکە بۆ ( S.M.A.K. ) (مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ) لە شاری گێنت لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦، پێشانگاکە بۆ جارێکیترلەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ لە قەڵای هەولێر و لە ماڵی گەورەبازرگانی سەدەی هەژدەهەم، ساڵح چەلەبی، دا نماییش دەکرێتەوە. قەڵای هەولێر لە ساڵی ٢٠١٤ لە لیستی رێکخراوی یونسکۆ- UNESCO دا وەک میراتێکی مرۆڤایەتی جیهانی تۆمارکراوە. ئەم شوێنەوارە مێژووییە دەوردراوە بە شورەیەکی بە‌هێز و لە سەر لوتکەی گردێکی بەرزی شێوە هێلکەیی دامەزراوە و بەسەر فەزای شاری هەولێردا دەڕوانێت. پێشانگای ‘جوانی شاراوە’، ئەمە بٶ یەکەمین جار دەبێت کە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لەم شوێنەدا دەكرێتەوە هەروەها نماییشی پێشانگاکە جارێکیتر رێکخراوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەش و ژینگە نوێیەکەیدا بگونجێت، و لەم چوارچێوەیەشدا هەر کارێکی هونەری لە سەر کەرەستەو کەل و پەلی خۆجێیی نماییشکراوە.

Poster-Digital

پێشانگای ‘جوانی شاراوە’ لە لایەن هونەرمەند (فیلیپ ڤان کەوتێرن) ەوە سەرپەرستی دەکرێت،ئەو بەڕێوەبەری ( مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ – S.M.A.K )ە. ئەم پێشانگایە پێنج هونەرمەندی هاوچەرخی عێراقی دەگرێتە خۆ لە سەرانسەری عێراق و هەندەرانیشەوە. هونەرمەندەکان لە بواری ڕاگەیاندن و کاری پێشانگاییدا کاردەکەن و پێشانگاکە هەندێک کاری هونەریش دەگرێتە خۆی کە بەتایبەتی بۆ ئەم پێشانگایە بەرهەم هێندراون هەروەها کۆمەڵێک کاری هونەری تریش دەگرێتەخۆی، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر فەرامۆش کرابوون بۆ جارێکیتر دۆزراونەتەوە.هەروەها پێشانگاکە هاوبەش و هاوکات دەبێت لە گەڵ نماێێشکردنی زیاتر لە ٥٠٠ تابلۆ کە لە لایەن ئاوارەکانی باکوری عێراقەوە کێشراون. هونەرمەندی ناسراوی جیهانی ئای وی وی هەندێک لەم نیگارانەی هەڵبژاردوون بۆ بڵاوکراوەی هونەری بەناوی ‘شوێنەوارەکانی مانەوە’ کە کۆمەڵە نیگارێکی ئاوارەکان لە عێراق، لە لایەن هونەرمەندی جیهانی ئای وی وییەوە هەڵبژێردراون ( ٢٠١٥ـ Mercatorfonds ).

هونەرمەندانی بەشداربوو لە پێشانگاکەدا لە دوو نەوەی هونەرمەندانی بواری هونەری فۆتۆگرافی عێراقی پێک دێن، وەک: هونەرمەندان لەتیف ئەلعانی(لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٢) و هونەرمەند ئاکام شێخ هادی (لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٥)، لە بواری هونەری میدیای هەمەرەنگی بینراودا(Multimedia visual ) هونەرمەند خاتو ڕەباب غەززول (لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٠)، لە بواری هونەری سیڕامیک و پەیکەر سازیدا هونەرمەند سەڵام عەتا سەبری (لە دایک بووی ساڵی ١٩٥٣)و هونەرمەندی نیگارکێش حەیدەر جەببار (لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٦) ، ئەم هەڵبژاردنەی هونەرمەندانی عێراقی لە لایەن هونەرمەندی ئەوروپی ‘فیلیپ ڤان کەوتێرن’ ەوە ئەنجام دراوە لە دوای سەردانەکەی بۆ وڵاتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا کە لە لایەن دەزگای روئیاوە رێکخراو کارئاسانی بۆکرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ خاتوو تامارا چەلەبی سەرۆک و دامەزرێنەری بەشداری دەزگای روئیا. هەروەها خاتو تامارا چەلەبی و فیلیپ ڤان کەوتێرن سەردانی سەرجەم ئەم هونەرمەندە عێراقیانەشیان کردوە کە لە هەریەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا، تورکیا، بەلجیکا و بەریتانیادا کارەهونەریەکانی خۆیان ئەنجام دەدن.

Download Press Release