روئیا پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ چەندین دامەزراوەی کولتوری جیهانیدا هەیە بەمەبەستی دابینکردنی دەرفەتی کاری هونەری لەڕێی نیشتەجێبوون لە دامەزراوەیەکی دەرەکی بۆ هونەرمەندە عێراقییەکان. روئیا پێشانگا و دەرفەتی کاری هونەری لەدەرەوە لەسەر ماڵپەڕو کەناڵەکانی لە سۆشیال میدیادا  نمایشدەکات. تکایە سەردانی بلۆگ و پەیجی فەیسبوک و تویتەرمان بکەن بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری لەوبارەیەوە. لەکاتی سەرهەڵدانی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری لە پێشانگا یان کاری هونەری لە شێوەی نیشتەجێبوون لەدەرەوە، روئیا پەیوەندی بەو هونەرمەندانەدا دەکات کە ناویان لەنێو داتابەیسەکەیدا هەیە.

ئێستا هیچ دەرفەتێک بۆ بەشداری لە پێشانگا یان هەلی نێشتەجێبوون لەڕێی روئیاوە بەردەست نیە.