هونەرمەندی ژوری عێراق سیروان باران لە شەڕی ئێران عێراق وەکو سەربازێک شەڕی کردوە، و وەکو هونەرمەندێکی شەڕ لە شەڕی کەنداو خزمەتی کردوە. بەڵام باران کارە هونەریەکانی لەو سەردەمەدا وەکو پرۆپاگەندەی ئابلۆقەی ووڵات رەتدەکاتەوە. لە چاوپێکەوتنێک بە رۆیای ووت” ئێمە بە ستایلێکی واقێعی نیگارمان کێشایەوە بەڵام ئەو نیگارانە هیچ پەیوەندیان بەو واقعیەتەوە نیە کە ئێمە وەکو سەرباز لە مەیدان بینیمان”.
سەرەڕای ئەوە زنجیرەیەک نیگار لەکاتی شەڕ و لەدوای شەڕی یەکەمی کەنداو لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٠ و ١٩٩٣ بەرهەمهاتن، کە باس لە هەوڵی باران دەکات بۆ پیشاندانی روانگەیەکی کەسێتی زیاتر و تێکەڵەیەکی جوانتری دیمەنەکانی شەڕ.
لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەک لە نیگار هەم لەکاتی شەڕ و هەمیش لەدوای شەڕی کەنداوی یەکەم لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٠ و ١٩٩٣ بەرهەمهاتوون، کە هەوڵەکانی باران بۆ خستنەرووی دیمەنێکی کەسێتی تر و تێکەڵەیەکی جوانتری شەڕکردن ئاشکرادەکات. هونەرمەند باس لە واقیعی ئەزمونی زیندوی خۆی دەکات، سەرەڕای رێگریەکانی راگەیاندنی شەڕ و ئەو سانسۆڕەی لە لایەن رژێمی عێراقەوە دانرابوو. ئەو نیگارانە هاوکات مەفهومی قارەمانی، شەهیدبوون و خۆشەویستی پیشان دەدات، کە باران لەدوای رۆیشتنی لە عێراق لەکارەکانی دواتری بە دەربڕینێکی قووڵتر توێژینەوەی بۆ دەکات.
بۆ یەکەم جار سێ وێنەی خوارەوە لەو زنجیرەیە لەلایەن رۆیاوە بڵاوکرایەوە.
لەو تابلۆیە، پاسەوانێکی شەو بەسووکی سەیری سەربازە بەدیلگیراوەکان دەکات. تفەنگەکەی بە شێوەی ستوونی راگرتووە بە درێژایی جەستەی خۆی، کە جەخت لەسەر زاڵبوونی بەسەر بەندکراوەکەدا دەکاتەوە. لەدواوەی تابلۆکە، وێنەیەکی خەیاڵی دیارە وەستاون بە ریز بۆ لەسێدارەدان. لە لای راست، زرێپۆشێک وەستاوە کە هێڵی پێشەوەی شەڕ پیشاندەدا. سەرەڕای هێماکانی توندوتیژی، ئاڵای مانگی سور و بۆکسەکە ئەوە دەردەخات کە هاوکاری پزیشکیان بۆدێت – لەوانەیە بە شێوازێکی تانە بێت. لەو دیمەنەدا، سوپای عێراق براوەن کە هاوکات گرنگی بە سەربازە بریندارەکانیان دەدەن.
بەڵام ئامادەبوونی دوو سەربازی برینداری عێراقی مەفهومی سەرکەوتن و شکست پیشاندەدات. یەکێک لەوان بەرەو پاسەوانی شەوان دەڕوات، کە بازوە شکاوەکەی بە پەتێکی سپی بە گەردنی هەڵواسیوە. بە روونی دیارە کە بارودۆخی ئارامترە، وەکو ئەوەی کارەکەی خۆی تەواو کردبێت. لە لای چەپ دا، سەربازێکی دانیشوتوو کە باندیجێکی خوێناوی لە سەری بەستووە، و خۆی لە چاکەتەکی وەرپێچاوە و جگەرەیەک دادەگیرسێنێت. باران هاوتەریبیەکی روون لە نێوان سەربازە دانیشتوەکە و بەندکراوە چەماوەکە دەکێشێتەوە. هەروەکا یەکێک لە بەندکراوەکان باندیجێکی لە سەرە بریندارەکەی بەستووە. ئەو ئامرازە یەکسانیە ئەوە پیشاندەدات کە جیاوازی نیە لە نێوان سەربازانی سوپا لەگەڵ دوژمن. لەکۆتایی دا هەموویان بریندارن و بەدیل گیراون.
لەو دیمەنەدا، گروپێک سەرباز پێکەوە لە شەڕدان. لە ناوەندی تابلۆکە، سەیری پێشەوە دەکەن بە ئاراستەی دوژمنەکەیان. لە پێشەوەیان، پیاوێک کوژراوە و ئەوی تر بریندارە. ئەگەر چی ئەوان ئاراستەی هەرەشەکە دەزانن بەڵام ناتوانن بە روونی بیبینن، وەکو دیارە یەکێک لە سەربازەکان تفەنگەکەی هەڵبڕیوە بەبێ ئەوەی ئامانجێک بپێکێت. پێکهاتەی ئەو نیگارە قەبارەی گەورەیی شەڕەکە پیشان دەدات، سەربازێکی تر لە بەشی پشتەوەی نیگارەکە لە تاریکی دا دەردەکەوێت.
بە کارهێنانی رووناکی لە لایەن باران تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی سەرەکی نیگارەکە: ئەو سەربازەی کە چەماوەتەوە بۆ ئەوەی سەربازە بریندارەکە رابکێشێت بۆ شوێنێکی سەلامەت. هاوکات ئەو سەربازە ئاگاداری هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی خۆی: هەر کە سەیری دوژمن دەکات لە پێشەوە، ووریایە، و چاوە کراوەکانی لە تاریکی دا دەدرەوشێتەوە. بۆیە باران ساتێک لە ئازایەتی دەکێشێتەوە، هەروەها بڕیارێکی ئەخلاقیە کە ململانێی ناخی سەربازەکە دەگوازێتەوە.
لە کاتێک دا ئەو بەرهەمانە جێی سەرنج و لێکۆڵینەوەن، بەڵام لە فەرهەنگی گشتی دا لە ژێر کاریگەری نوێنەرایەتی شەڕن. بەکارهێنانی رووناکی و پیشاندانی دیمەن لە لایەن باران بە شێوەیەکی سینەماییە. بە زۆری ئەو دیمەنانە داستانی شەڕی ناوداری وەکو ” پاڵەوانەکانی کێلی” کێلی هیەرۆ بە بیر دێنێتەوە (١٩٧٠)، “زە بیگ رێد وان” سورە گەورەکە (١٩٨٠) و فلیمەکەی سۆڤیەت “لێینگارد” (١٩٩٣). لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەگرتنی شەڕ کە لە کاتی شەڕی ڤیەتناک دروستبوو تێگەیشتنێکی نوێی بۆ وێنەگرتنی شەڕ دروست کرد.
هەروەها شەڕی ئێران – عێراق ئەگەری وێنە و نیگاری چەک و تەقەمەنی دروست کرد. سوپای پاسدارانی ئێران کە لە ساڵی ١٩٧٩ دەستەڵاتی گرتە دەست، بە شێوەیکی چالاک لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی وێنەی شەڕ و پۆستەر لە ژێر دروشمی ” بەرگری پیرۆز” کاری کرد. ئەو وێنانە بە شێوەیەکی سەرەکی هێرشی عێراقی بۆ سەر خاکی ئێران پیشاندەدا، و هەروەها هەوڵیدا کە فەرهەنگێکی بینایی نوێ بۆ شوڕشەکەی ئەو دواییەی ئێران دروست بکات. بۆیە، سەدام حوسێنیش داستانی شەڕی تایبەت بە خۆی دروست دەکرد وەکو القادسیە (١٩٨١) دەربارەی جەنگ و پێکدادانەکانی سەرەتاکانی سەدەی ناوەڕاست لە نێوان سوپاکانی عەرەب و فارس.
وێنەکانی شەڕی باران لە بارودۆخێکی قورسی سانسۆر و پرۆپاگەندەی حکومەت دروست بوو. هەروەها ئەوان بۆچوونی دەروونی و فەلسەفی خۆیان لە سەر شەڕ پیشان دەدەن. سەربازەکان ئازا و چاونەترس دەردەکەون، بەڵام هاوکات ئەوان قوربانی شەڕە بەردەوامەکانن، ئازاری زیندانیی، برینی جەستە و ململانێی ئەخلاقی دەرون. لەکاتێکدا ستایلە واقعیەکەی وێنەکان دەلالەت لە سەر راستی دیمەنەکە دەکات، بەکارهێنانی دیمەن و روناکی لەلایەن هونەرمەند باس لەوە دەکات کە خۆشی ئیلهامی لە وێنەی سینەمایی و فەرهەنگی گشتی سەردەمی خۆی وەرگرتووە. ئەگەر چی وێنەکان بەشێک بوون لە وێنەی فراوانتری شەڕ، هاوکات باس لە ئەزمونی کەسێتی سەربازێکی گەنج دەکات.