‘ نیشتمانی باوک’، ژووری عێراق لە ٥٨مین بیناڵی ڤێنیس لە دوای هەفتەیەکی قەڵەبالخ و سەرنجڕاکێش لە نمایشی پێشوەختە بەڕووی گشتی کرایەوە. میوانەکان لە کاتی گەشت پیشانگاکەدان بە نوێنەرایەتی پەیمانگاکانی تاتێ و هونەری دوبەی و مۆزەخانەی هونەری مۆدێرنی بۆیند ئایرس و سێرانتین و دامەزراوەی ئیستانبول بۆ هونەر و کلتور. پیشانگاکە وەکو شتێکی بەرچاوی بیناڵی لە رۆژنامەی ئارت و فاینانشل تایمز دەرکەوت. ئامادەکارانی بۆنەکە، تەمارا چەلەبی و پاولۆ کۆلۆمبۆ حەز دەکەن سپاسی گشت ئەو کەسانە بکەن کە لە ئاهەنگی دەستپێکی ئەو پیشانگایەدا بەشدار بوون و سوپاسی ئەو هاوکاری و حەز و ئارەزویان بۆ بەشداری کردن لەو پیشانگایە دەکات.

هاوکات، رۆیا بڵاوکراوەیەکی نوێی دەرکردوە بەناوی نیشتمانی باوک، کەتەلۆگی پیشانگاکە، کە لە موس بڵاوکراوەتەوە. بۆ داواکردنی نوسخەیەک، تکایە کلیب بکە لێرە.