دەزگای رۆئیا ‘نیشتمانی باوک’ی دەستپێکردوە، کەتەلۆگی ژووری عێراق لە پەنجاوهەشتەمین بینالی ڤێنیسیا. بڵاوکراوە نوێیەکە بریتیە لە وتارێک دەربارەی هونەرمەند سیروان باران لە لایەن میژونووسی هونەری ناتاشا گاسپاریەن و راڤەی لێژنەکانی باران و سکێچە سەرەتاکانی بۆ پیشانگاکە. وەکو بەشێک لە توێژینەوەکەی بۆ پیشانگای نیشتمانی باوک، باران نامەی سەربازە مردووە عێراقیەکانی بۆ خێزانەکانیان کۆکردەوە. بژاردەیەک لەو نامانە لە کەتەلۆگەکە دەردەکەوێ، هەروەها دوو هۆنراوە لە لایەن هۆزانوانی عێراقی سەرگۆن بولۆس و عبدالامیر جەرجەس، کە بۆ یەکەم جار بۆ بڵاوکراوەکە وەرگێڕانیان بۆ کراوە.