<

دەزگای رۆئیا بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنێت کە سیروان باران نوێنەرایەتی عێراق دەکات لە پەنجاوهەشتەمین بینالی ڤێنیسیا، پێشکەشکردنی پێشانگایەکی سۆلۆ کە لە ١١ی ئایار تاکو ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت. ئەوە چوارەمین پیشانگای نەتەوەیی عێراقە کە دەزگای رۆئیا رێكی ده‌خات دەکرێتەوە و ئەویش لە دوای دەرکەوتنە گرنگەکەی ‘ دێرین’ کە دەزگای رۆئیا رێكیخست بۆ ٥٧مین چاپی بینالی لە بینالی ٢٠١٧ بوو. ئەوە یەکەم جارە کە عێراق لە لایەن هونەرمەندێکی سۆلۆ لە بینالی نوێنەرایەتی دەکرێت.

هونەرمەندی کوردی عێراق سیروان باران لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری بەغدا لە دایک بووە، و وەکو بەشێک لە ‘نەوەی نوێ’ ی هونەری وێنەکێشان لەقەڵەم دەدرێت. ئەو زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە نێو شەر لە وڵاتەکەی دا دەژیت و لە شه‌ڕه‌كانی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ توشی خزمەتی زورەملێ بووە. لەو کاتەدا وەکو سەباز و هونەرمەندی شەڕدا، باران ناچارکرابوو سەرکەوتنەکانی لەشکری عێراق تۆماربکات بۆ پرۆپاگاندەی حکومەت. کاتێک دەستی کرد بە پیشاندانی خزمەتی سەربازی خۆی بە شیکردنەوەی وێنەکانی ژەنەراڵەکان بە شێوەیەکی کۆمێدیا و قێزەون و شێواندنی وێنەکان کارەکانی تعبیری تر (ئیکسپرێشنیشت) بوون. باران وەسفی ئەو سەردەمە هونەریە دەکات وەکو هەوڵێک بۆ بێدەنگ کردنی ” خه‌وه‌ناخۆشه‌كانی ناخم”.

کارە گەورە و تایبەتیەکانی “نیشتمانی باوک” هەستی ناوچەی شەڕ لەکاتی چوونە ناوی دا بەرزدەکاتەوە، هاوتەریب لەگەڵ شێوازی تاریک و تایبەتی واژوی باران. ئەو پیشانگایە وێنەیەکی ئەکریلیکی جێی سەرنج نمایش دەکات کە دیدی باڵندەیەک لە سەر سەربازێکی کەوتوو لە مەیدانی جەنگ پیشاندەدات. بنچینەکانی کۆلاژ تێکەڵدەکرێت کە پیکدێت لە کەلوپەلی جڵوبەرگی سەربازی عێراقی، کە لەلایەن خێزانی کؤچکردوەکان درابوو بە هونەرمەند. ئەو جڵوبەرگانە لە شەڕی عێراق – ئێران، دووەم شەڕی کەنداو و شەر لە گەڵ داعش کۆکرابونەوە.

هەروەها ئەو پیشانگایە پێکدێت لە پەیکەرسازی، کۆپی ئەصلى ژەنەڕالێکی سەربازی لەنێو بەلەمێکی نقوم بوو لە فایبەرگلاس. وێنەی ژەنەراڵەکە پەیکەرتاشی بۆکراوە بەشێوەیەک کە نیوەی لەشی وادەردەکەوێت کە تێکچووە، لەکاتێکدا نیوەکەی تری وادەردەکەوێت کە سەلامەتە و جلوبەرگ و مەدالیای پێوەهەڵواسراوە. پەیکەرتاشیەکە، کە وەکو مۆمیایەکی دێرین لە ناو تابوت دایە، هاوکات لە گەڵ بنچینەی کۆلاژ تێکەڵ کراوە، بە بەکارهێنانی پارچەی جلوبەرگی سەربازی. ئه‌و په‌یكه‌ره‌ قوڕه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه‌ بو دڕنده‌یی ژه‌نه‌راڵه‌كان و رىزلىنانىكه‌ له‌و پیاوانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و بوون به‌ به‌شێك له‌ گڵ (قوڕ).

عێراق و ناوچەکە بەرگەی دەستەڵاتە تیرۆر و زۆردارەکانی بە ناوی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیستی و ئایینی گرتووە، زۆربەی کات بە بیانوی پێویستی جەنگ و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی باوك بووە. دەستەواژەی الوطن ( بەمانای ‘ نیشتمان’ یان ‘ نەتەوە’) لەلایەن دیکتاتۆرەکان بە قسەی دیماگۆجی و ئەدەبیاتی فاشیست بەکارهاتووە. ئەو پیشانگایە تەفسیرە بۆ رەهەندەکانی کلتوری سیاسی باوکسالاری و نێرینەیی عێراق و ناوچەکە.

بەتایبەتی، باران لەو شێوازانە ده‌كۆڵێته‌وه‌ کە مەفهومی “نیشتمانی باوک” بۆ هاوستوونکردنی ترس لە شەر، هەوڵی سەربازەکان و تاکتیکەکانی سەرکردە بەکارهاتووە. سەرباز، کە زۆربەی کات وەکو پاڵەوانێکی بوێرو گوێڕایرل وێناکراوە، زۆربەی کات قوربانی دەستەڵاتی دڕندەیە. لە رێگەی تاقیکردنەوەی بەهەڵەبەکارهێنانی هه‌ستی نیشتمان، لەهامانکاتدا پیشانگاکە لێکۆڵینەوەیە لە سروشتی پیاو، تێگەیشتنی بۆ سروشتە توندوتیژەکەی، و بۆ غەریزە دیکتاتۆریەکەی کە بە هۆی شەڕ رێگایەکی بۆ دەدۆزێتەوە.

تەمارا چەلەبی، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای رۆئیا و هاوکاری دامەزراندنی ئەو پیشانگایە دەڵێ:

“زۆر گرنگە کە لەم پیشانگایە هونەرمەندێکی سۆلۆ بۆ یەکەمین جار نوێنەرایەتی عیراق دەکات. کارەکەی سیروان باران لەروی هونەریەوە رێک دەگونجێت، هەم وەکو بەڵگەیەکی قووڵی ئەزموونی خۆی و راڤەیەکی جیهانی لەسەر بارودۆخی مرۆڤ. من خۆشحاڵم کە شێوەی دەربڕینی مرۆڤانەی وەکو وێنەکێشێک بخەمەڕوو، لە میدیایەک کە گرنگی زۆری هەیە لەنێو مێژووی هونەری مۆدێرنی عێراق”.

پاولۆ كۆلۆمبۆ، بەڕێوەبەری پیشانگا ووتی:
” ئەو کارە گەورانەی کە سیروان باران ئانجامیداوە، تاوانبارکردنی توندی شەڕە. بۆ ئەوەیە کە بینەر ئاوێتەی خۆی بکات، لەبەر ئەوەی لە نزیکی شاشەیەکی گەورەی فیلم ئاوێتەی دەبیت. دەربڕینەکەی سنوردار نیە، و پێوانی کارەکانی له‌گه‌ڵ قەبارەی گوتارەکەی رێكده‌كه‌وێت”.

Full Press Release