چەند مانگێک لەمەوبەر، پیشانگای ساڵانەی گلۆبەل گراند شۆ لە دوبەی لە پرۆژەی دیزاین و تەکنەلۆژیا لەلایەن قوتابیانی داهێنەر لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری جیهان کرایەوە. دیزاینەر و هونەرمەندی دانیشتووی عەمان الدرة العمر، کە دەرچووی ئەو دواییەی زانکۆی ئەڵمانی ئوردنی یە، پێشبڕکێی شاهانەی پێشکەشکرد، یاریەکی تەختەی نوێیە کە یاریزانەکان فێری ئاسەواری دێرینی عێراق دەکات. العمر لە هەفتەی دیزاینی دوبەی دەربارەی پرۆژەکە قسەی بۆ رویا کرد.

پێشبڕکێی شاهانە، الدرة العمر، زانکۆی ئەڵمانی ئۆردنی

بۆچی یاریەکی تەختەت هەڵبژارد وەکو سەکۆیەکی داهێنەربۆ فێربوون؟
یەکێک لە کۆنترین یاریە تەختە بۆردەکانی جیهانە، یاری شاهانەی ئور، کە لە عراق دۆزراوەتەوە. ئەو یاریە ٥٠.٠٠٠ ساڵیە ئەوەندە کۆن و پایەدارە کە تاکوو ئەمڕؤش زیندووە. لەو ساڵانەی دوایی دا ئەو یاریە دوبارە گەڕاوەتەوە، لە کاتێکدا خەڵک وێڵی ئاوێتەبوونەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیکانە و ئەمەش لە شاشەکان رزگاریان دەکات. نەوەی نوێی عێراق حەز بە فێربوون و زانینی ئەسەواری عێراقی ناکات. یاری تەختە بۆرد کاراتر و ئاسانتر لە پەرتوک و دۆکیۆمێنتاری دەستمان پێی دەگات. هەروەها دەمەویست پرۆژەیەک پەرەپێبدەم کە بتوانێ خەڵک کۆبکاتەوە.

چی شتێک بووەتە هۆی دابەزینی زانیاری لەسەر مێژووی کۆنی عێراق؟
چەند شاڵێک لەمەو پێش سەردانی دەرگای عەشتارم کرد لە مۆزەخانەی پیرگامۆن لە بەرلین. ئەوە بریتی بوو لە خۆشترین کاتەکانم لێرە. نەوەی کۆنی عێراق زانیاری باشیان لە سەر میژووی دێرین و دیرۆکی ووڵاتەکەیان هەیە، بەڵام نەوەی ئێستا زانیاریان کەمترە، بەتایبەتی ئەوانەی کە عێراقیان جێهێشت. کاتێک من و خێزانەکەم لە ساڵی ٢٠٠٥ عێراقمان جێهێشت، باوانم دابونەریتی عێراقیان پاراست، بەڵام ئێمەیان فێری مێژووی دێرینی عێراق نەکرد.

لەو یاریەدا یاریزانەکان چۆن فێری ئاسەواری دێرینی عێراق دەبن؟
تەختە یاریەکە هێمای شارێکە و یاریزانەکان پێویستە پێشبڕکی بکەن بۆ تێپەڕبوون، بۆ ئەوەی بگەن بە پلەی پاشا. ئەو تەختەیە شێوەی بازنەییە، وەکو سەدەکانی ناوەڕاستی شاری بەغدا، و ئاستی جیاجیا لەسەر زنجیرەی هەڕەمی کۆمەڵایەتی شارەکانی مێزۆپۆتامیای کۆن دانراوە. یاریزانەکان کارتەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی لەناو یاریەکەدا بەرەوپێش بچن، کە دابەشدەکرێتە سەر چەند پۆڵێنێک وەکو داهێنان و بەرهەمی هونەری و کەسایەتیەکان. حەزدەکەم خەڵک ئەو یاریە بکەن چونکە چێژبەخشە، نەک لەبەر ئەوەی پەروەردەییە. هەرچەند زیاتر بیکەن، زیاتر لە دەستەواژە و وێنەکان تێدەگەن.

گەورەترین ململانێی داهێنانی یاری تەختە چی بوو؟
کاتێک یاریەکی نوێ دادەهێنێت هەموو شتێک روودەدات، بۆیە گەورەترین ململانێ ئەوە بوو چۆن رێسا و سنوورەکان پیادەبکەیت. هەمووجارێک کە رێسایەکی نوێم دەناساند، دەبوایە رەچاوی چەندین شت بکەم. ئایا ئەوە چێژبەخشە؟ ئایا یاریزانەکان زیاتر لە ناو یاری دەهێڵێتەوە؟ ئایا یارمەتی یاریزانەکان دەدات شتی نوێ فێربن؟ خۆم یاریزانێکی بەهێز نیم، و چەندین یاری جیای ستراتیژ و پێشبڕکیم کرد بۆئەوەی باشتر لێیان تێبگەم. هەر یەک لە بەشەکانی ئەو یاریەم لەگەڵ خێزان و هاورێکانم کردووە.

حەزدەکەیت یاری تەختە چ دەستکەوتێکی هەبێت؟
ئەمڕؤ عێراقیەکان دابەش بوونە سەر بیروباوەڕی جیاوازی ئایینی و سیاسی. بەرزکردنەوەی هوشیاری لەسەر کولتوری هاوبەشی دێرینمان دەتوانێ هەموومان پێکەوە کۆبکاتەوە و هەستی ناسنامەی عێراقی بوونمان بەهێزدەکات. کاتێك توێژینەوەم لەسەر ئەو پرۆژەیە دەکرد، بەو ئەنجامە گەیشتم کە هاوکات ئاسەواری عێراق گەنجینەیەکە بۆ گشت مرۆڤایەتی. یەکەم نمونە بۆ دابەشکردنی لە عێراق ئامادەکراوە، بەڵام لەو کاتەی کە ئەو یاریە فراوانکراوە مەبەست لێی بەشداری پێکردنی جەماوەری سەرتاسەری جیهان بووە.