ئوسامه خالید فیلمسازێکی گه‌نجه له ئیستادا له نێوان سه‌نعاو یه‌مه‌ن و به‌رلین، ئه‌لمانیا نیشته‌جێیه. کۆتا کاری خالید بریتیه له کڵاوی پارێزه‌ر (هێلمێت)، چیرۆکێکی کورتی زانستی خه‌یاڵیه که له سه‌نعای وێران کراو به هۆی شهر گیراوه و له ئیستادا به‌ر له ته‌واو بوونه. که باس له ژیانی دوو مناڵی سه‌نعا ده‌کات که به ململانیی شه‌ردا له سه‌نعا تێپه‌ڕده‌بن ، که له فستیڤالی عه‌ره‌بی فیلم له ساڵی ۲۰۱۷ له لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مریکا پیشاندراوه.
له‌وه‌تی سهرهه ڵدانی شهر له ساڵی ۲۰۱۵، خالید ده‌نگی قوربانیه‌کانی تۆمارکردووه له رێگه‌ی فیلمی دۆکویومێنتاری کورت و ڤیدیۆی که‌مپێن. ئه‌وه بریتیه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی و چاوه‌ڕوانی کردنی دادپه‌روه‌ری بۆ رێکخراوی ناحکومی مواتهنهی یه‌مه‌ن، و مناڵانی له‌بیرکراوی یه‌مه‌نی بۆ پاراستنی مناڵ. رۆیا قسه‌ی له‌گه‌ڵ خالید کرد له‌سه‌ر کاره‌که‌ی وه‌کو به‌شێک له گفتوگۆکه، زنجیره‌یه‌کی نوێ که باس له هونه‌ر و ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌کات.
کلاوه‌که (هێلمێت) زانستی خه‌یالیه، به‌ڵام له ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕێکی به‌ردوامه. وه‌کو چیرۆک گێرهوهیهک چۆن له نێوان دۆکیۆمینتاری و خه‌یاڵی گفتۆگۆ ده‌که‌یت؟
ئه‌وه په‌یوه‌ندی به چیرۆکه‌که‌وه هه‌یه. کاتێک چیرۆکێکم له مێشک دایه، باشترین رێگا ده‌دۆزمه‌وه بۆ گه‌یاندنی. له دۆکیۆمینتاری و خه‌یاڵی فیلمه‌کان وه‌کو یه‌کن، واهه‌ست ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئهکتهرهکاندام. له‌و ماوه‌یه‌دا فیلمێکم ته‌واو کرد له‌سه‌ر رفاندن له یه‌مه‌ن بۆ ریکخراوی ناحکومی مواتهنا. سه‌ره‌تا دڵنیا نه‌بووم ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی پرۆژه‌که چونکه له‌مرۆدا دروست کردنی فیلم له یه‌مه‌ن زۆر قورسه. چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ خێزانی قوربانیه‌کان کرد، به‌ڵام زۆربه‌ی کات شێوازێکی خه‌یاڵیم به‌کارهێنا بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که.
چیرۆکی کلاوه‌که (هێلمێت) ت چۆن په‌ره‌پێدا؟
کورته فیلمی حه‌وت خووله‌کی سئ ساڵی خایه‌ند تاکوو به‌رهه‌مهێنرا له‌به‌ر شه‌ری به‌رده‌وامی سه‌نعا. له ئیستادا زۆر سه‌خته له سه‌نعا فیلمبه‌رداری بکه‌یت، بۆیه زۆربه‌یمان له ژووره‌وه به‌رهه‌مهێناوه، له تاکه ژوورێکدا. له رێگه‌ی هاوکاری براده‌رێک، توانیم له دیمه‌نی شه‌قامێک فیلم هه‌ڵگرم که له ناو پاسێکدا ئه‌وکاره‌مان کرد. داوام له براده‌ران کرد که فیلم له دیمه‌نی گه‌شته‌که‌یان هه‌ڵگرن و
په‌یوه‌ندیم به فیلمسازێکی تایلهندیهوه کرد بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی گرته‌ی فیلمی ئه‌و به‌کاربێنم. ده‌سته‌یه‌کی ۲۸ که‌سیم دروست کرد. زۆربه‌یان ئه‌زمونیان له‌بواری فیلم‌دا نه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوون به چیرۆکه‌که. ‘به‌ڵئ منیش به هه‌مان شێوه بیرده‌که‌مه‌وه. منیش به هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆم،’ ئه‌وه‌یان دووباره ده‌کرده‌وه کاتێک رووداوه‌که‌م پێ ده‌ووتن. هاوڕێم ئه‌حمه‌د داوود، قوتابی ته‌لارسازیه، کوڵاوه‌که‌ی دیزاین کرد، و گروپ و پرۆکسیه‌کانی دروست کرد هه‌ر که فیلمه‌که‌مان دروست کرد، تێبینیم کرد که هاوکاره‌کانم چۆن هه‌مان ئه‌و خه‌ون و ئاواته‌ی منیان بۆ دروست بوو. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئاوازدانەرێکی یه‌مه‌نی کارده‌که‌م بۆئه‌وه‌ی مۆزیکی ره‌سه‌ن بۆ فیلمه‌که به‌رهه‌م بێنم.
چۆن بارودۆخی کارکردنی هونه‌رمه‌ند له ئێستادا له سه‌نعا وه‌سف ده‌که‌یت؟
زۆر قورسه له ئیستادا له سه‌نعا فیلم دروست بکه‌یت. ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ سانسۆرمان بکات. و دهیانهوئ مێژوومان دوباره بنووسنه‌وه. ده‌ڵێن ئیمه شهر له‌گه‌ل دوژمنێکی هاوبه‌ش ده‌که‌ین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازیه سیاسی و کێشه‌کان له‌گه‌ل یه‌مه‌ن خۆی. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. هونه‌رمه‌ندان، وێنه‌کێشان، فۆتۆگرافه‌ره‌کان پێویسته ئازاد بن که شهر بکه‌ن به دۆکیومێنت ، چونکه ده‌توانن راستی و هه‌ستی زیاتر به مێژوو ببه‌خشن.
فیلمه کورتهکهتان، “چیتر کار ناکات” له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و گرته دۆزراوه‌یه که‌له لایه‌ن دوو برا گه‌نجه‌که‌ت گیراوه. چۆن په‌ره‌ت به‌و دا؟
له‌وکاته‌دا من به‌شێک بووم له وۆرکشۆپێکی فیلمسازی له سه‌نعا به‌ناوی کۆمپرا، و کاتی زۆرم له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌برد، به‌دوای چیرۆکیک بووم که فیلمی لێ هه‌ڵگرم. نه‌متوانی هیچ بدۆزمه‌وه. ئه‌و گرتهیهم دۆزیه‌وه که براکانم به کامێرا بچووکه‌که‌ی ده‌ستیان گرتبوویان. ئه‌وه‌م به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ساته‌کانی شهر له روانگه‌ی دوو کوڕ پیشان بده‌م. ئه‌گه‌ر چی نوسخه‌یه‌ک له‌و فیلمه‌م له فیستیڤالهکاندا نمایش کردووه. تاکوو ساڵی ۲۰۲۰ به‌دواداچوون بۆ چیرۆکی براکانم ده‌که‌م، کۆی پێنچ ساڵ. ده‌مه‌وئ ژیانی دوو مناڵ پیشان بده‌م که له ناوچه‌ی شهر گه‌وره بوونه و که چۆن گۆڕانکاری به‌سه‌ر هێناون.
حه‌ز ده‌که‌یت فیلمی کلاوه‌که چی به‌ده‌ست بێنێت؟
ئه‌و فیلمه ده‌ده‌م به فێستیڤال، و هه‌نگاوی دواتر ئه‌وه‌یه که هاوکاری دارایی بدۆزینه‌وه بۆ فیلمێکی خه‌یاڵی، که بریتی ده‌بێت له راهێنان بۆ فیلمساز و هونه‌رمه‌ندانی یه‌مه‌نی. سه‌باره‌ت به بینه‌ره‌کانم، من دوورم له ووڵاتانی عه‌ره‌بی. فیلمه کلاوه‌که یان هێلمێت ته‌نیا چیرۆێک نیه ده‌رباره‌ی یه‌مه‌ن. ئه‌مه ده‌رباره‌ی گه‌نجانی سوریا، عێراق و مصره و ووڵاتانی تری ناو شه‌ڕه. خه‌ڵکانێکی زۆر له‌و شوێنانه گیریان خواردوه و ده‌یانه‌وێ شتێک بکه‌ن و به‌سه‌ر کێشه‌کانی رۆژانه‌یان دا زاڵ بن. ئه‌و کورته فیلمه ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌یه.