پیشانگایەکی گەورەی تاکی لەلایەن فۆتۆگرافەری عێراقی ‘لەتیف الانی لە رێگەی لێنزی کامێراوە: ١٩٥٣ – ١٩٧٩’ لە مێژووی ١٦ی ئازار لە دامەزراوەی هونەری شەرجە دەکرێتەوە. تێکستی رێبەری پیشانگا لەلایەن تەمارا چەلەبی نووسراوە، کە تەمارا لە پشت زیندوکردنەوەی کارەکانی الانی یە لەدوای سالانێکی زۆر لە فەرامۆش کردنی.

Portrait of Al Ani in the North of Iraq (undated). © Latif Al Ani Collection; courtesy Arab Image Foundation

وێنەی الانی لە باکووری عێراق ( نوێکراوەتەوە). © ئەلبوومی لەتیف الانی، دامەزراوەی وێنەی عەرەبی

بە باوکی فۆتۆگرافەری عێراقی دادەنرێت، علی ئانی کەسێکی بەبەرهەم بوو لە بەدۆکیومێنت کردنی ژیانی رۆژانەی ووڵات، لە ساڵانی١٩٥٠ بۆ ١٩٧٠.
وێنەکانی تۆمارێکی ناوازەی ئەزمونی ژیانی عێراقمان لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ٢٠ پێدەبەخشێت. لە ساڵەکانی ١٩٨٠ لە ناکاو کارەکانی هونەرمەند بەرەو کەوتن چوون و لەو دواییە دا بۆ جارێکی تر هونەرمەند لە لایەن بینەرێکی نێودەوڵەتی دۆزرایەوە. دامەزراوەی رۆیا خۆشحاڵە کە الانی لە کۆتایی دا سەرنجەکان بۆ لای خۆی رادەکێشێت و دا کارە ناوازەکانی شایەنی ئەو سەرنجەن.

ئەو کرانەوە جیهانیە بۆ کارەکانی الانی لە ساڵی ٢٠١٥ دەستیپێکرد، کاتێک وێنەکانی وەکو بەشێک لە پاڤیلیەنی عێراقی لە ٥٦ مین بیناڵی ڤێنیس دەرکەوتن، کە لە لایەن دامەزراوەی رۆیا پێشنیار کرابوون. لەو شوێنە دەستخۆشیەکی نێودەوڵەتی لە کارەکانی کرا و لە کۆتاییدا الانی براوەی خەڵاتی شازادە کلاوس بوو. لە ساڵی ٢٠١٧، رۆیا بەشداربوو لە بڵاوکردنەوەی پەرتووکی ‘لەتیف الانی’ کە خەڵاتی رێزلێنانی پەرتوکی مێژوویی لە لێس رینکۆنترێس د’ئارلێس لە ساڵی ٢٠١٧ بردەوە، و یەکەم پیشانگای هونەرمەندی لە شانشینی بەریتانی لە کۆنینگس لە رێگەی گەلەری، لەندەن خستەڕوو.

پیشانگاکە کراوەیە لە ١٦ی مانگی ئازار – ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە دامەزراوەی هونەری شەرجە، بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی دامەزراوەی هونەری شەرجە بکەن، ماڵپەڕ