محمد الانی هونەرمەندی عێراقی کە لە برۆکسل دادەنیشێت دەڵێ ‘کارەکەم بەرەو دابەزین دەڕوات. دەمەوێ هێڵ و بابەت و بیرۆکەکانی کۆتایی دروست بکەم بە سادەترین شێوە کە لە توانام دایە،’. لە گۆشەی ژووری پیشانگایەک لە گالەری ئاپۆسترۆف، مەیگەن، نووکی پێڵاوێکی چەرمی رەش لە سەر تەباشیرێکی شین کەوتووە، کە بە ئارامی پاڵی بە دیوار داوە. تەباشیرەکە پێڵاوەکەی لە زەوی بڵند کردوە. سەرەڕای ئەوەش کێشی پێڵاوەکە تەباشیرەکەی راگرتوە و رێگە نادات بەربێتەوە. سێ خاڵی پەیوەندی نێوان تەباشیر و پێڵاو و زەوی سێگۆشەیەکی تاڕادەیەک تەواویان دروست کردوە. ئەو کارە هاوسەنگ سازیە ووردە وابەستە بوونی دوو مادەی تاڕادەیەک ناهەماهەنگ پیشان دەدەن: تەباشیرێکی شین و پێڵاوێکی رەش.
دابەزاندنەکە بەشێکە لە پێشکەشکردنەکەی الانی لە پیشانگای گروپ. ‘ ئەم وەڵتزە وەرگرە’ لە دئاپۆسترۆف ئیلسوەیەر، بەشداربویەک پارچە دارێکی بە دەستەوەیە و عەلاقەی جلی پێوە هەڵواسیوە و هاوکات دەبەیەکی زەردی بە عەلاقەکە هەڵواسیوە. رێکخستنێکی سەیر و پێکەنیناوی، کە بینەر دەگۆڕێت بۆ بەشداربوویەکی چالاک کە سەیری کارەکە بکات، و پرسیاری زۆر قورستر دەربارەی پرۆژەکە بکات ، پرسیار لە سەر شێوە و کارەکەیان – بە واتایەکی تر، پرسیار لە سەر سروشتی شتەکان بکات. ‘ بیر لە بۆشایی و کەلوپەل و مادەکان دەکەمەوە و بیر لەوەی کە چۆن پێکەوە کار دەکەن،’ الانی دەڵێت.
الانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا خوێندنی تەواو کردوە، و لە ساڵی ١٩٩٧ چووە بۆ برۆکسل. و دواتر لە ئاکادێمی هونەرە جوانەکانی جین جاکووس قەشە – گیلەس، لە برۆکسڵ، لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە. ‘وەکو قوتابیەک لە برۆکسڵ، هەوڵم دا دەنگ و کەلوپەلی راستەقینە بدۆزمەوە کە بتوانم بیگونجێنم و بیکەم بە هی خۆم. تەباشیر و تۆزی تەباشیرم بەکار هێنا بۆ کێشانەوە و دروست کردنی شتەکان.’ پیشانگای تاکی ئەو دواییە ‘ تراپد’ (٢٠١٧) لە گەلەری هۆپستریتی ویندۆ، برۆکسل و ‘گەیاندن’ (٢٠١٧) لە ئاکادیمیای وور بیڵدێندێ کونست ئۆودینادێ. کارەکەی لە گروپ دا پیشان داوە ‘ هونەرمەندان لە ئازادی دا’ (٢٠١٦) لە مۆزەخانەی جووەکان.
برۆکسل ‘ ئالێرتس’ (٢٠١٧) لە کۆمەڵگای فەرهەنگی سیلیانا، لە توونس. الانی لە ستۆدیۆکەیەوە و دووهونەرمەندی تر قسە بۆ رۆیا دەکات. الانی دەڵێ: ‘ئەو پەرش و بڵاویەی لەوێ دەیبینیت هی منە.’
الانی لە کارەکەیدا، چەندین شتی دۆزراوە بەکاردێنێت وەکو پانێلی دێرین، فەرش، تۆپی پلاستیکی رەنگاورەنگ، سەتل و قاپ. ‘لە دۆکانەکان دا دەیاندۆزمەوە، لە ماڵ یان لە سەر جادە.’ الانی دەڵێ: ئەگەر ئەو کەلوپەلە بەرچاوم بکەوێت، و ئەگەر بزانم دەتوانم کارێکی هونەری پێ بکەم، یەکسەر دەیبەم بۆ ستۆدیۆ، ‘ رەنگە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەوێ بمێنێتەوە پێش ئەوەی جارێکی تر هەڵیگرم.’ الانی شتی بچووک و زیندوو بەو کەلوپەلە دۆزراوانە دروست دەکات. لە ژوورێکی تردا لە د’ئاپۆسترۆف، شێرە (بەلوعە) یەکی ئاسنی نەبەستراو لە سەر زەویە. وەدەردەکەوێت کە ئاوی لێ دەڕوات، هێڵی شەپۆلدار دروست دەکات. لە شوێنی تر، رێگایەکی راستی تەسک کە لە خشتی سوور دروست کراوە بە درێژایی ژوورەکە دانراوە و شانبەشانی دیوارەکانە. زۆربەی کارەکانی الانی لە سەر زەویە، هەر بۆ ناساندنی نایەکسانی و زنجیرە سێ گۆشەیی لە نێوان تێڕامانی بینەر و خودی کارەکە. ‘ شوێنەکە دیاری دەکات چۆن کارەکانم بۆ پیشانگایەک بەرهەم دێنم.
الانی پێداگرە لەوەی کارەکانی پەیوەندیان بە هونەرەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسلامییەوە نیە. ‘ وەکو هونەرمەند راهێنانم کردوە، و کارەکەم وەکو بەشێک لە ووتاری سەردەمی هونەری رۆژئاوایی سەیربکە، ‘ الانی ووتی. ‘ئەگەرچی، ئەوماوەیە دەستم کردوە بە تاقیکردنەوەی هونەری خۆشنووسی و نووسینی کوفی.’ لە پێشکەشکاری پرۆژەکەی رابردووم دا لە ویندۆ گەلەری هۆپستریت، لە برۆکسڵ، هونەرمەند تاوەرێکی بچوک لە خشتی سووری پێکەوە کۆکردۆتەوە. قاپێکی سیرامیک بە نووسینێکی عەرەبی لە خوارووی خشتەکان دەسوڕێتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرووی تاوەرەکە دابێتەوە، وەکو ئەوەی لە حاڵەتی کەوتن دابێت. ‘من لە پرۆژە نوێیەکانم دا هەمان شیوەی خۆشنووسی بەکاردێنم، بەڵام جارێ نازانم ئەو کارە چۆن بەرەپێش دەروات. الانی دەڵێت.
سەرەڕای ئەمە. ئالانی لە کارەکانی دا پابەندە بە سادەیی و پاکی دروستکردنی هێما و شێوە و شتەکان. الانی دەڵێت: ‘ لە روانگەی بینینەوە دەتوانم بڵێم کە من بە شێوەی ئەندازەیی و هاوکێشە بیرکاریەکان کێشراومەتەوە،’ لە زنجیرە سەرەتاییەکاندا، هونەرمەند دامەزراوەی مەعنەوی دروست کرد، کە هێڵی راست و کەوانەیی بە تەباشیر پێکەوە دەبەستێتەوە، بە رووبەری سەخت و پان وەکو تەختەی دار، چوارچێوە و تەختەرەشە. سەرەڕای شێوە ئەندازەیی و رێکەکان، و ئەو رێکخستنە مەعنەویانە هەڕەمەکین. هێما بۆ لۆژیکێک کە کارەکە خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە. بنچینەیەکی هاوشێوە کە لە پیشانگایەک دا بە ناوی ‘ ئەو ووڵتزە ببە’ دەخاتەروو، هەڕەمێک لە کاغەزی پلاستیکی رەنگاورەنگی لاکێشەیی کە لەسەر کارتۆنێکی پێڵاو دانراوە. ‘ ئەو شێوە ئەندازەییانە و هێڵکاریە بیرکاریانە مانایەکی تایبەتیان نیە. من بە بیرئەوە دێنێتەوە کە لە پۆلێکی خوێندن بم بەلام لە وانەکە تێنەگەم.’