زنجیرە کارتۆنەکانی هونەرمەندی دانیشتووی بەغداد بەرێز خوزەیر الحمراوی بەردەوامە. بابەتی ئەو مانگە بریتیە لە ‘هاوکاری دیار و ناوازە بۆ کلتوری عێراق’.
لە سەر زنجیرەکان، هونەرمەد دەڵێ:

تێبینی رەوەندێکی خەماوی نوێم کردوە لە گۆڕەپانی کلتوری عێراق: رێکخراوە حکومەی و ناحکومیەکان هومەرمەندان و بیرمەندان خەڵات دەکەن بۆ داهێنانەکانیان لە رێگەی بۆنەی پرۆپاگەندەیی کە بە لاوازی رێکدەخرێن. ئەو بۆنانە زۆر ناویان دەرکردوە، ئەویش لەبەرئەوەی کڕینی مەدالیاکان پارەیەکی کەمی تێدەچێت ( ٤دۆلار) و لەبەرگرتنەوەی بڕوانامەکان
(١ دۆلار). شەرمەزاریەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەنەرمەند کە ئامادەیە ئەو خەڵات و رێزلینانە ساختەیە وەرگرێت

‘ بڕوانامەی رێزلێنان’

‘ رێزلێنان لە دوای مردن’

” گوێی مەدە بە فەرامؤش کردن و سووک کردن و کەمی رێزلێنان کە لە ژیانت دا وەریگریت. تەنیا بمرە و ئەو کات دەبینیت ئێمە چەندە تۆمان خۆش دەوێت، دەرباری تۆ دەنووسین، یادت دەکەینەوە و بە جوانترین هۆنراوە وەسفی تۆ دەکەین.”

” لێرەدا ژیانی کەسێکی داهێنەر نرخەکەی تەنیا یەک بڕوانامەی رێزلێنانە، و دواتر بڕوانامەیەکی تری رێزلێنان، و دواتر بڕوانامەیەکی تری رێزلێنان و لە کۆتاییدا بڕوانامەیەکی مردن”.