پێشانگای عێراق له قۆناغی كۆتایی ده‌ستنیشانكراوه بۆ ‘خه‌ڵاتی جیهانی هونه‌ره جوانه‌كان ‘GFAA 2017 وه‌ك باشترین ڕێكخه‌ری پیشانگای نێوچادرگه. ‘ئاركایك’ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی هونه‌ری ‘تامهرا چه‌له‌بی’ و ‘پاوڵۆ كؤڵۆمبۆ’ سه‌رپه‌رشتیكرا، سه‌ركه‌وتوانی قۆناغی كۆتایی له 15ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یندران وه هه‌روه‌ها براوه‌ی (GFAA) له 8ی مارتی 2018 ڕاده‌گه‌ینرێت.
GFAA)) لیستێكی 33 سه‌ركه‌وتووی قۆناغی كۆتایی ڕاگه‌یاند بۆ خه‌ڵاتی ساڵ كه هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی ((GFAA ده‌نگیان به‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی به‌ردی نه‌خشێندراوی پێشانگاكان داوه له نێوان 85 پاڵێوراوی پێشوو كه پێداچونه‌وه‌یان بۆ كرا له‌لایه‌ن تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی GFAA و پێشكه‌شكردنی ڕاسته‌وخۆ. له نێوان سه‌ركه‌وتووانی قۆناغی كۆتایی هه‌ندێك له گه‌وره‌ترین ناوه‌كان پێكهاتوون له “ئه‌كادیمیای شاهانه” ، “تیت مۆدێرن و تیت به‌ریتانیا” له له‌نده‌ن. “مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میترۆپۆلیتان” له نیویۆڕك “مۆزه‌خانه‌ی سۆلۆمۆن گهگینهام” و “مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری نوێ MoMA.” هه‌روه‌ها چه‌ندین پیشانگا و مۆزه‌خانه‌ی دیكه‌ی بچووك له خۆده‌گرێت كه به‌یه‌كه‌وه ئامانجیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵاتی جیهانی هونه‌ره جوانه‌كان بگات به ڕێژه‌یه‌كی زیاتری بینه‌ر.
پیشانگای عێراق له )57)همین خه‌ڵاتی جیهانی هونه‌ره جوانه‌كان له ڤێنیسیا بیناڵی له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆیا سهرپهرشتیدهكرێ، پیشانگای “ئاركایك” كاری هه‌شت هونه‌رمه‌ندی مۆدێرن و هاوچه‌رخ پیشانده‌دات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ 40 ئاسه‌واری كۆنی عێراقی كه له مۆزه‌خانه‌كانی عێراق ده‌رهێنراون و مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ، له سه‌ره‌تای چاخی به‌ردینه‌وه تا سه‌رده‌می فارسه‌كان. زۆربه‌ی ئه‌م شتانه پێشتر هه‌رگیز نه‌ڕۆشتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جگه له به‌شێكی كه‌م كه به‌م دواییانه گه‌ڕێندرانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 دزرابوون له مۆزه‌خانه‌كان. پیشانگاكه نوێنه‌رێكی نوێ له خۆده‌گرێت كه هونه‌رمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی “فڕانسیس ئه‌لیس”ی به‌لجیكیه له سه‌ر بابه‌تی جه‌نگ و په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌نده‌وه.”ئاڕكایك” سێیه‌مین بۆنه‌یه كه ده‌زگای ڕوویا سه‌رپه‌رشتی پیشانگای نیشتیمانی عێراق ده‌كات له ڤێنیسیا. پێشانگه‌كه سه‌رنجی زیاتر له 5500 میوانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو له بیناڵی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانی “فاینانشیاڵ تایمز” و “نیو یؤڕك تایمز”و “ئاڕت فۆرم” و سى ئێن ئێن” و “بی بی سی نیوز” و “تایمز” و ” زی ئۆستڕاڵیا” و “ئاڕتسی” و هه‌روها “زی ئاڕت نیوز پهیپهڕ” له‌ناو ئه‌وانی تردا تێبینكرا و وه‌ك به‌شێكی هه‌ره گرنگی پیشانگای بیناڵی باسكرا.