هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان پێشانگایەکی تایبەتی و کارێکی هونەری(دامەزراندن) پێکهێنانی کردەوە لە حەمام کفری، کە حەمامێکی سەردەمی عوسمانیەکانی شاری کفریە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی. هونەرەند خاتو ساکار سلێمان لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵێ وەک ڕەژوو،زەوی، دار، قوماش و بەنەوە کۆمەڵێک شتومەکی هونەری و کاری هونەری پێکهێنان دروست دەکات. لە ئەنجامدانی ئەم کارە هونەریەشدا، هونەرمەند هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی شێوە، ڕەنگ، چنراو و بۆن بۆ ئەوەی کارێکی هونەری ئەو و تۆ دروست بکات کە کاریگەریەکی قوڵ دروست دەکات لە سەر بینەر، ئەمەش بە پشت بەستن بە ئەزموونی کەسی هونەرمەند و یادەوەری کۆمەڵگا. کارە هونەریە دامەزراندنەکانی خاتو ساکار سلێمان هەمیشە تایبەتن بە شوێنی کارە هونەریەکە، وەکو پرۆژەی کارە هونەریەکەی ‘هونەری زەوی'(٢٠١٤) لە سەر هەریەک لە چیای گوێژە و ئەزمەر کە بەسەر شاری سلێمانیدا دەروانن هەروەها پێشانگای ‘ دوو نەوە’ لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە. هونەرمەند خاتو ساکار سلێمان نماییشکردنی کارە هونەریەکانی خۆی لە حەمامێکی فەرامۆشکراوی سەدەی هەژدەهەمەوە، دەیەوێت هانی سەردانیکەرەکان بدات کە پەرە بە تێگەییشتن و ئەزموونی نوێ بدەن لەبارەی ئەم شوێنە فەرامۆشکراوەوە. هەر ئەمساڵیش ماوەیەک لەمەوبەر، خاتو ساکار سلێمان کارە هونەریەکەی خۆی لە بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٧)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا نماییشکرد.








