زەید عوبێدی، لە دایک بووی ساڵی ١٩٩١، فۆتۆگرافەرێکی شاری موسڵە. کاتێ مناڵ بوو، باوکی فێری وێنە گرتن بە کامێرای ڕەش و سپی و فیلمی ١٦ملمی کرد. ئەمڕۆ، زەید کار لەسەر فۆتۆگرافی واتایی (Abstract Photography) دەکات و ئاسەوار و کاولکاری و ژیانی ڕۆژانەی لە شارەکەیدا دەکات بە دۆکیومێنت.

پاش ئەوەی ساڵی ٢٠١٤، داعش شاری موسڵی کۆنتڕۆڵ کرد، عوبێدی بۆ ماوەیەکی کاتی چوون بۆ بەغدا. لە بەغدا، پەرەی بە زنجیرەی ”ڕووحەکان” بەشی دووەم دا و لە پێشانگای ‘کالینگ کالۆستێ: فۆتۆگرافی عێڕاقی نوێ، ٢٠١٦، لە باڵەخانەی گوڵبێکیان، بەغدا’ی دامەزراوەی ڕوئیا کارەکانی پێشکەش کرد. ”دیمەنی هونەری شاری بەغدا زۆر پێشکەوتوو ترە لە شاری موسڵ. هونەرمەندەکانی بەغدا پێشوازیان لێ کردم و هانیان دام. لە چەندین پێشانگا بەشداریم کرد، لە چەند کتێبێکدا بەشدار بووم و لەگەڵ هونەرمەندان کارم کرد” عوبێدی دەڵێت ”لە بەغدا، دەتوانیت وەک هونەرمەندێک لە ڕێگەی کارە هونەریەکانتەوە بناسرێیت”

بە تیشک خستەسەر جوڵەی مرۆڤەکان، ڕووناکی و گۆڕانکاریەکان، عوبێدی تاقیکردنەوە لەسەر دەرخستن و نیشاندانی فۆتۆگرافی دیجاڵی دەکات بە شێوەیەک کە تەنها ووردەکاریە دیارەکانی کەسەکان دەرکیان پێ دەکرێت. ”کاتێ سەیری فۆتۆگراف دەکەم، یان کاتێ وێنەی فۆتۆگرافی دەگرم، ئەوەی لەهەموو شت زیاتر کارم تێ دەکات ڕووناکی و سێبەرە. لە وێنەکانمدا، دەمەوێت بۆشاییەک دروستبکەم کە نە زۆر ڕووناکە نە زۆر تاریکیشە”

عوبێدی دەڵیت ”دەمەوێت وێنەی جوڵە و کەسانی جوڵاوە بگرم. لە هەمان کاتتدا، دەمەوێت بینەران بجوڵێن، دەمەوێت بیر بکەنەوە و سەرنج بدەن کاتێ سەیری کارەکانم دەکەن” بە ئەنجامدانی ئەم کارە، عوبێدی بیرۆکەی کات و خێرایی گرتنی وێنەی ئەم ساتانەمان پێ دەناسێنێت.

پێش جێ هێشتنی موسڵ، زۆربەی کات بە ناو شاردا دەگەڕاو وێنەی گەڕەکە مێژووییەکانی دەگرت. عوبێدی دەڵێت ”لەو کاتەدا، خەڵک هیچ گرنگیان بە ئاساوارەکانی موسڵ نەدەدا، بەڵام ئێستا کە زۆربەی شوێنەکان وێران کراوە، سوپاسگوزارن کە من ئەم وێنانەم گرتووە”

دەمەوێت بۆشاییەک دروستبکەم کە نە زۆر ڕووناکە نە زۆر تاریکیشە

زەید عوبیدی، لە زنجیرەی ”ڕوحەکان” بەشی دووەم، ٢٠١٦. بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبیدی، لە زنجیرەی ”ڕوحەکان” بەشی دووەم، ٢٠١٦ بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، مزگەوتی نوری گەورە، موسڵ، ٢٠١٤. بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن، ٢٠١٤. بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن، ٢٠١٤. بەمۆلەتی هونەرمەند

ئەو لە ئەیلولی ٢٠١٧، گەڕایەوە موسڵ و خەریکی بەرەو پێشبردنی کارە نوێیەکانیەتی. ”وێنەی خەڵک و ژیانی ڕۆژانە و کاولکاریەکان و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ شارەکە، دەگرم”. ئەو دەڵیت، ”لە موسڵ، خەڵک متمانەیان بە فۆتۆگرافەران نیە، بەڵام لە ئێستادا من وەک فۆتۆگرافەرێک باشتر ناسراوم هەر ئەمەش وای کردووە بتوانم بە شاردا بگەڕێم و وێنە بگرم و گومانم لێ نەکرێت”

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن بەمۆلەتی هونەرمەند

زەید عوبێدی، شاری موسڵی کۆن بەمۆلەتی هونەرمەند