هونەرمەندی پەیکەرتاشی عێراقی- هۆڵەندی ئاذار جابر تەکلیفکراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارێکی هونەری بۆ پێشانگای “بژی قودس” کە پێشانگایەکە تایبەتە بەکردنەوەی مۆزەخانەی فەڵەستینی لە ‘بیرزێیت’ کەدەکەوێتە ڕۆژئاوای بانکی فەڵەستینی لەبەشی ڕۆژئاوادی فەڵەستین وپێشانگاکەش لەم مانگەدا دەکرێتەوە. نزیکەی بیست و هەشت هونەرمەند لە فەڵەستین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکانیتری جیهاندا بەشداری ئەم پێشانگایە دەکەن. لەمانەش: ئیمیڵی جاسیر، مونا حاتەم وئۆسکار مۆریللۆ ؛ هەریەکەیان کارێکی هونەری نوێ بۆ ئەم پێشانگایە بەرهەم دەهێنن و بابەتی کارەهونەریەکانیش پەیوەندیدار دەبن بە شاری ئورشەلیم-قودس-. ئامانج لەم پێشانگایە بریتیە لە پێدانی فەراهەمکردنی کۆمەڵێک تێڕوانینی نوێ بۆ شاری قودس-ئورشەلیم-، کە بەگوێرەی سەرپەرشتیار و ڕێکخەری پێشانگاکە ‘ڕیم فەضە’ ئەم تێڕوانینە نوێیانە سنوری ئەم قاڵبە شکڵیانە تێدەپەڕێنن کە شارەکە بەهۆیانەوە جیادەکرێتەوە لەنێوان جەمسەرە سۆزداریەکان، پیرۆزیەئایینیەکان یانیش نەتەوەییەکاندا.

ئاذار جابر لە وڵاتی بەلجیکا دەژیێت و کاردەکات، و توێژەری یاریدەدەرە و پڕۆفیسۆرە لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەرە جوانەکان لە شاری ئەنتوێپ. هونەرمەند ئاذار جابر لە پێشانگای مۆزەخانەی فەڵەستیندا هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی بەردێکی داتاشراوی تەواو پێکهاتو لە کلسی سپی کە کۆمەڵێک ئەرکی جیاواز لە خۆیدا بەرجەستەدەکات کە بەردەکان لە شاری قودسدا دەیگێڕن. هونەرمەند دەڵێت:” شاری ئورشەلیم لە بەردی کلسی سپی دروستکراوە. هەندێک لەم بەردانە بە بەردی پیرۆز لە قەڵەم دەدرێن و خەڵک کۆمەڵێک سروتی ئایینی تایبەت و پیرۆزیان لە دەروی ئەم بەردانەدا داهێناوە. هەندێکی تر لەم بەردانە بەشێکن لە ژیانی ڕۆژانە، وەک ئەم شەقامانەی کە فەڕشکراون بەبەردی بازلێت و خانووی دروستکراو لە بەرد.” ئەم هونەرمەندە هەڵدەستێت بە هەڵکەندنی کۆمەڵێک چاڵایی لە سەر تابلۆی بەردەکان، بۆ ئەوەی سەردانیکەرەکان بەشەکانی جەستەی خۆیانی بخەنە ناو، بۆ نموونە دەستەکان و شانەکانیان.” لە تێگەییستنی کلاسیکی پەیکەرتاشیدا واباو بوە کە جەستە لە نێو بەرددا بەند بووە. و پێویستە لە سەر پەیکەرتاش کە هەڵبستێت بە هەڵکۆڵین و داتاشینی بەردەکە لە پێناو ئازادکردنی جەستەدا”. بەڵام لە شاری قودسدا واپێدەچێت کە خەڵک بیانەوەێت بگەڕێنەوە بۆ ناو بەردەکان لە ڕێگەی دەست لێدان، خۆ چەماندنەوە بۆ نێو بەردکان، و هەوڵدان بۆ ئارامی و دانانی سەرجەم هیواو ئاواتەکانیان لە نێو ئەم بەردانەدا.”

مۆزەخانەی فەڵەستین یەکێکە لە مۆزەخانە سەربەخۆیەکان کە ئەرکی سەرەکی بریتیە بە پشتگیری کردنی کولتوری فەڵەستینی هەم لە سەر ئاستی فەلەستین و هەمیش لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی. پڕۆگرامەکەی بریتیە لە ڕێکخستن و سەرپەرشتی کردنی پێشانگاکانی تایبەت بە هونەری هاوچەرخ هەروەها تایبەت بە مێژو و میراتی کولتوری وڵاتی فەڵەستین. ئەمە یەکێکە لە پڕۆژە سەرەکیەکانی کۆمەڵەی هاوکاری- خۆشگوزەرانی. دیزاینی باڵەخانەکە لە لایەن کۆمپانیای هینیغیان پێنگەوە ئەنجامدراوە کە بارەگاکەی لە شاری دبلنە و باڵەخانەکە یەکەمین باڵەخانەی هاوڕێی ژینگەیە لە فەڵەستین کە پابەندە بە بەها و پێوەرەکانی پۆلێنی سەرکردایەتیکردن لە بواری وزە و دیزاینێکی هاوڕێک لەگەڵ ژینگەدا (لیید).

پێشآنگای “بژی قودس” لە مۆزەخانەی فەڵەستین لە بەرواری ٢٧/٨/٢٠١٧ دەکرێتەوە.