هونەرمەندی کاریکاتێریست(خوظەیر ئەلحومەیڕی) هەڵساوە بەکێشانی زنجیرە نیگارێکی کارتۆنی سەبارەت بە شەقامی موتەنەبیی، کە شەقامێکە لە شاری بەغدا و بەوە ناوبانگی دەرکردوە کە بازارێکی گەورەی کتێبی لێیە. ٥ ئازاری ٢٠١٧ دەکاتە رێکەوتی دەیەمین ساڵرۆژی هێرشە خۆکوژی و تیرۆتیستیە وێرانکاریەکەی سەر ئەم شەقامە.

شەقامی موتەنەببی، سێڵفیەکانی هەواڵی گەرم وگوڕتر و پڕ بایەخترن لە کتێبەکان.

3570 (1)

وێنەی یەکەم: وێنەیەکی سێلفی لەبەردەم دوکانێکی کتێب فرۆشی.
وێنەی دووەم: وێنەیەکی سێلفی لەبەردەم تاوەری کاتژمێری ئەلقوشلە.
وێنەی سێیەم: وێنەیەکی سێلفی لەبەردەم قاوەخانەی شەبەندەر.
وێنەی چوارەم: وێنەیەکی سێلفی لەتەک پەیکەری موتەنەببی شاعیردا.

کۆمەڵێک بژاردە بۆ نەوەی نوێ

لەم زنجیرە نیگارە کارتۆنیەی خوارەوەدا هونەرمەند ئەلحومەیری کۆمێنتی خۆی دەنووسێ لە سەر نەوەی نوێی ئەم هاوڵاتیە عێراقیانەی کە هەموو رۆژانی هەینی بۆ پیاسەکردن دەچنە شەقامی موتەنەببی.
cartoon2-3
وێنەی یەکەم:
ژنێک: دەچی بۆ کوێ؟
پیاوێک ١ : بۆ موتەنەببی.
وێنەی دووەم:
پیاوێك ٢: لە کوێوە هاتویت؟
پیاوێک ١: لە موتەنەببیەوە.
وێنەی سێیەم:
پیاوێک ٣: لە کوێ یەکتر ببینین؟
پیاوێک ١: لە موتەنەببی؟
وێنەی چوارەم: (لە سەر شەقامی موتەنەببی. بەرامبەر بە شوێنی کتێب فرۆشی)
رێپۆرتاژنووسێکی کچ: موتەنەببی کێ یە؟
پیاوێک ١: نازانم، دەکرێ پرسیارەکە کۆمەڵێک وەڵامی هەڵبژاردنی تێدابێت؟!