هونەرمەند خاتو عەفیفە لەعیبی(لەدایک بوی ساڵی ١٩٥٠، پارێزگای بەسرا) لە نێوخێزانێکی شەیدا بە هونەر و ڕۆشەنبیریدا پەروەردە کراوەو گەورەبووە، ئەو هەر لەتەمەنی منداڵیدا نیگاری کێشاوە. ئەو پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری بەغدای تەواوکردوە هەروەها وەک نیگارکێشێکی گوزارشتکەر( کە بە نیگار هەوڵی شیکردنەوە و ڕوونکرنەوەی پارچە نووسینەکان دەدات) لە نێو ڕاگەیاندنەکانی عێراقدا کاری کردوە. هونەرمەند خاتو عەفیفە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ولاتی عێراقەوە دەچێت بۆ یەکیەتی سۆڤیەتی ئەوسا بۆ ئەوەی لە وێ لە پەیمانگەی سوریکۆڤ لە شاری مۆسکۆ درێژە بەخوێندن بدات. لە ساڵی ١٩٨٠دا بە‌هۆی بارودۆخی سیاسی ئەوسای عێراق نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ عێراق، بۆیە روویکردە وڵاتی ئیتاڵیاو دواتریش بۆ ولاتی یەمەن، خاتو عەفیفە لە شاری عەدەن لە پیمانگای هونەرەجوانەکان دەستی کرد بە وانەوتنەوە. ئەم خاتونە هونەرمەندە وەک پشتگیریەک لە عێراق بەشداریکردوە لەچاڵاکیە کولتوری و هونەریەکان هەروەها چاڵاکیەکانی دیموکراسیەتی نێودەوڵەتی، هەروەها لە ڕووی هەوڵ و کۆششەکانی لە دژی تێرۆریزم، ڕەگەز پەرستی ، شەر و پێکدادنەکان و دیکتاتۆریەتیشدا، ئەم خاتوونە هونەرمەندە بەشداری لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری پێشانگای هونەری کردوە لە هەریەک لە بەغدا و یەمەن و مۆسکۆ،ئیتاڵیا، سوریا، لوبنان، بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا. عەفیفە لەعیبی لە ناوەراستی نەوەدەکانی سەدەی رابردوەوە تاکوئێستایشی لەگەڵدابێت لە وڵاتی هۆڵەندا دەژیێت و درێژە بەکارەهونەریەکانی خۆی دەدات. مۆزەخانەی کاثرینا گەسثویس لە ساڵی ١٩٩٩دا نماییشی پێشانگایەکی وەبیرهێنەرەوانەی خاتو عەفیفەی کرد، هەروەها ئەم خاتوونە ماوە ماوەش بەشداری دەکات لە پێشانگای دی تووی پاوێن لە هاگوی.

Afifa Aleiby, the Model and the Dwarf, 1986. Courtesy of the artist.

عەفیفە لەعییی: کەسی نموونەیی وکەسی قەزەم، ١٩٨٦، بەمٶڵەتی هونەرمەند

تۆ بۆ زۆر شوێنی دونیادا سەفەرت کردوە، و لە نیگارەکانتدا کاریگەربوونی جۆراوجۆر خۆیان بەرجەستەدەکەن جا هەر لە نیگارەکانی سەردەمی رۆشەنگەریەوەبیگرە تا دەگات بە سیمبولە ئایینیەکان و واقیعیەتی کۆمەڵایەتی. کەچی لەنێو سەرجەمی ئەم سەرچاوانەدا، ژن و کەسایەتی ژن بیرٶکەیەکە هەمیشە دووبارە دەبێتەوە، ئایا لە تابلۆ و نیگارەکانی ئێوەدا ژن چ ڕۆڵێک دەگێرێت؟
ئەمە یەكێکە لەم پرسیارانەی کە من هەمیشە ڕووبەڕووی دەبمەوە، من لە ڕابردووشدا سەبارەت بەم تەوەرە لە گۆڤارە هونەریەکاندا شتم نووسیوە. ئامانجی سەرەکی من لە هونەری نیگارکێشاندا بریتیە لە خستنەرووی بیرۆکەیەکی نەگۆڕ و جێگێر. رەنگە ئەمە رەنگدانەوەی جوانی، یا ڕەنگدانەوەی چێژ یاخود ڕەنگدانەوەی سیاسەت و کۆمەڵگا بێت. من لە نیگارەکانمدا ژن وەک کەسایەتیەک بەکاردەهێنم بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی هاوکار لە گەیاندنی ئەم بیرۆکەیەدا. ژن وەک کەسایەتی مرۆڤێکە هەندێک شتی تایبەتی هەیە کە تۆ هیچکاتێک ناتوانی لە پیاواندا بیاندۆزیتەوە: بۆ نموونە شیوازی پرنازو فیزی هەڵسوکەوت و جولانەوەی ژنان و جوانیەکەیان. رەنگە هەندێک جار کارەکەی من پەیوەندی بە کێشەو گرفتەکانی ژنانیشەوە هەبێت، بەڵام من هیچ کاتێک مەبەستم نیە کارە هونەریەکانم دەربڕین و گوزارشتێکی فێمێنیستیانە بن.

ئێوە لە خێزانێکی هونەریدا گەورەبوون، ئایا ئەمە چۆن کاریگەری کردوەتە سەر ڕێچکەی تایبەتی هونەری ئێوە؟
من هەر لە مناڵیەوە بە هونەر دەورەدراوم و لەگەڵیا ئامێزان بوومە. من لە نێو خێزانێکی رۆشەنبیر و کراوەدا نەشونمام کردوەو گەورەبووم، کە خاوەنی نەریتێکی هونەریانەی ئەورووپین. من دەستم دەگەییشتە کتێبە هونەریە کان لە ئەوروپا و روسیاوە. من لە نێو خێزانی هونەرمەندە نیگار کێش و مۆزیک زانەکانەوە هاتبووم، من هەمیشە گەنجترینیان بووم. هەموو مناڵان ئارەزووی نیگارکێشان دەکەن، بەڵام کاتێ مناڵانێک لە نێو خێزانێکی هونەریدا گەورەدەبن ئەوا هەر لە زووەوە دەزانن کەدەبێ چ رێچکەیەک بگرنەبەر. برا کەم، هونەرمەند فەیسەڵ عەلی بێی زۆر هاوکاریکردم بۆ ئەوەی لە دوای قۆناغی خوێندنی ئامادەییدا داواکاری خوێندنی خۆم پێشکەشی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد بکەم، ئەو تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت گەورەترین کاریگەری بوو لەسەر کارو ژیانی هونەری مندا.

Afifa Aleiby, Demonstration, 1973. Courtesy of the artist.

عەفیفە لەعیبی، خۆپێشاندان، ١٩٧٣. بەمۆڵەتی هونەرمەند

ئایا لەوکاتەدا کە ئێوە قوتابیبوون لە شاری بەغداد هونەر و گۆڕەپانی هونەری لەوێ چۆن بوو؟
پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ئەوسای بەغداد ئەو قوتابیانەی بۆ خۆی کێش دەکرد کە خاوەنی حەزو خولیای گەورە بوون لە بوارە هونەریەکاندا. سەرجەم مامۆستا و پرۆفیسۆرەکانمان خوێندنیان لە دەرەوەی وڵاتدا لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، یەکیەتی سۆڤەیەتی ئەوسا و بەریتانیادا تەواوکردبوو. ئەوان کەسانی خاوەن ئەزموون و رۆشەنبیر بوون. من لەوە راهاتبووم کە زۆر بخوێنمەوە لەبەر ئەوەی ئێمە مۆزاخانەی زۆرمان نەبوون. لە شارەکەدا ژمارەیەکی کەمی دەزگا و دامەزراوەی گشتی هەبوون. لەو کاتەوە بەدواوە یان بەدەربڕینێکیتر لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بەدواوە باڵەخانەی گۆلبێنگیان دەستیکرد بە نماییشکردنی هونەرمەندە عێراقیەکان. لە گەڵ ئەوەشدا لەو کاتدا چاڵاکیەکی هونەری حەقیقی هەبوو لە شارەکەدا و ئەمەش کاریگەریێکی زۆر گەورەی هەبوو لە سەر لە سەر ئەم قوتابیانەی کە خەون خولیاکانیان بۆ هونەر ئاراسەی دەکردن بەرەو سەرکەوتن. من لە ژێر سەرپەرشتی کۆمەڵێک پرۆفیسۆر و مامۆستای زۆر گەورەی ئەوسای عێراقدا خوێندم و فێربووم، وەک هونەرمەندی پەیکەرتاش میران ئەلسەعدی، هونەرمەندی گرافیک ڕەفا ئەلنەسیری.هونەرمەندی نیگارکێش ڕەسول عەلوان کە کەسێکی زۆر نیاب و دەستکراوە بوو لە بەخشینی زانست و زانیاریەکەیدا. پەیوەندیەکی زۆرباش لەنێوان قوتابیان و مامۆستایاندا هەبوو. من قوتابیەکی زۆر باش و زیرەک بووم، بەتایبەتیش لەم قۆناخی تەمەنەمدا من خولیا و ئارەزوویەکی زۆرم هەبوو بۆ فێربوون و پێشکەوتن.

ئایا لەبەغداد دەمێنیتەوە بۆئەوەی وەک هونەرمەندێک بەردەوامی بەڕیگا هونەریەکەت بدەیت؟
لەو کاتەی کە من دەمخوێند، وەک نیگاركێشێکی گوزارشتکەر و ڕوونکەرەوەی ڕۆژنامەوانی لە هەریەک گۆڤارەکانی (ڕۆژنامەوانی منداڵان – صحافة الأطفال) و ( ڕێگای منداڵان- ألمزمار للأطفال). هەروەها بەشداریم کرد لەچەند گۆڤارێکی رۆشەنبیری کە تایبەت بوون بە گەنجان و بەشداریشم کرد لە گۆڤارەکانی ژناندا. رۆژنامەی ‘تارق ئەلشەهاب’ بۆ یەکەم جار منی وەک نیگار كێشێکی ڕوونکەرەوەی گوزارشتکەر دەامەزراند. من نیگاری روونکەرەوە و گوزارشتکەرم بۆ شێعر و رۆمان هەروەها بۆ کۆمەڵێک چیرۆکی زنجیرەیی دەکێشا سەبارەت بە کار،کێشەکۆمەڵایەتیەکان و ڕۆشەنبیری گشتی.

Afifa Aleiby, Mother, 1984. Courtesy of the artist.

عەفیفە لەعیبی ، داییک ، ١٩٨٤، بە مۆڵەتی هونەرمەند

ئەی بۆچی ئەو کات چویت بۆ روسیا؟
من رەمز و سیمبوڵە هونەریەکانی روسیام زۆر خۆش دەوێت و هەمیشە خەوم بەوەوە دەبینی کە لە رووسیا درێژە بەخوێندن بدەم. عەبدوڵڵای برام کە لە هەموومان بچوکتر بوو چوو بۆ ڕۆما و فەیسەڵیش چوو بۆ پاریس . بۆیە خولیای منیش ئەوەبوو کە بچم بۆ مۆسکۆ. من دۆکیۆمێنتەکانی خۆم بۆ وەرگرتنی بەخششێکی خوێندن لە پەیمانگای سوریکۆڤ لە مۆسکۆ پێشکەش کردبوو. چونکە ئەم پەیمانگایە باشترین دەزگای خوێندنی هونەرەجوانەکان بوو لە یەکیەتی سۆڤیەتی ئەو کاتدا. من ماوەی ساڵێکم لە مۆسکۆدا بەسەر برد بۆ فێربوونی زمانی رووسی، دواتریش دەستم کرد بە کاروانی خوێندنی شەش ساڵەم لە و وڵاتەدا. سەرەڕای ئەوەی کە من لەوەو پێشیش ئەزموونی هونەریم هەبوو، کەچی لە پەیمانگای سوریکۆڤدا وەک ئەوە وابوو کە لە هێلکاری سەرەتاوە دەستمان پێکردبێت: ئەوان فێریان کردین کە دەبێت زۆر بەوردی پەرە بە بیرۆکەکانمان بدەین بەر لەوەی دەست بەنیگارکێشان بکەین لە سەر کانڤاسەکان.

خەڵکێکی زۆر کە لەلایەن ڕژێمی ئەوسای عێراقەوە دەربەدەر کرابوون، لە مۆسکۆ دەژیان[…] من گەلێک یادەوەری خۆشم لەسەر ئەوجرکەساتانە هەن کە لەوێدا بەرێمانکردن.

لە ساڵانی ١٩٧٠ کان و ١٩٨٠ کاندا زۆرێک لە کۆمۆنیستەکانی عێراق لە روسیا یان لە یەکیەتی سۆڤیەتدا گیرسانەوە، و هەندێک کۆمەڵەی فیکریان لە هەندەراندا دامەزراند، ئایا هیچ کاتێک بەشداریت لەم کۆمەڵانەدا کرد؟
زۆرێک لەم خاڵکانەی کە لە لایەن وڵاتی عێراقەوە دەربەدەرکران لە شاری مۆسکۆدا یان لە هەندێک ولاتی سۆشیالیستیدا دەژیان و لەوانەش هەریەک لە نووسەران غایب تۆما و فایز ئەلزوبەیدی و هەندێک ڕۆژنامەوانی وەک جەلال ئەلمەشتا. هەندێکیان لە سەر خەرجی حکومەت بۆ خوێندن هاتبوون، هەندێکیتریان خوێندنەکانیان وەک هەلێک بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی بێنەهەندەران. ئەم کۆمەڵەیە وردە وردە پەل و پۆی هاوێشت و بەدونیادا بڵاو بوویەوە. من ئاگادار بووم لە ڕۆشەنبیران و نووسەرانی نێو شاری مۆسکۆ. من گەڵێک یادگاری خۆشم سەبارەت بەم کاتانەی ئەوسای مۆسکۆ هەیە. ئەم ماوەیە قۆناغێکی زۆر گرینگ بوو لە ژیانی مندا.

ئێوە لە مۆسکۆدا پسپۆرێتی ئەکادیمیتان لە هونەری نیگارە دیواریەکان و دروستکردنی مۆنیومێنتدا وەدەست هێنا، ئایا چ هۆکارێک تۆی بۆ ئەم فۆرمە هونەریە کێش کرد؟
بۆ من، هونەری نیگاری سەردیوار و سەرجەم هونەرە گشتیەکانیتری وەک هونەری ڤیترین ومۆزایک وهونەری وێنەکێشی دیواربەند، هەرهەموویان هونەری خەڵکن. ئەمانە ئەم فۆرمە هونەریانەن کە جەماوەر پێیانەوە سەرسام دەبێت و هەست بەپەیوەندی نێوان خۆی و ئەم فۆرمە هونەریانە دەکات. دەتواندرێت ئەم فۆڕمە هونەریانە لە سەر باڵەخانەگشتیەکان، لەسەر شەقامەکان و هەروەها لە سەر مزگەوت و کەنیسەکانیشدا ببیندرێن. ئەم کارە هونەریانە لە نێو ژیانی خەڵکدا هەن. لە هونەرە جوانەکاندا تۆ دەتوانیت نیگار لەسەر پەرۆی کانڤاس بکێشیت. بەڵام ئەم نیگارە لە نێو چوار دیوارەکانی ستۆدیۆئ هونەرمەند دا دەمێنێتەوە یان لەنێو چواردیوارەکانی کۆگای ماڵ یان مۆزاخانەدا دەمێننەوە. من هەمیشە هونەرمەندە مۆزاییک سسیمبوڵە هونەریەکانی رۆسیام خۆشدەوێن، بەڵام بەشێک لە خەون خولیای من ئەوەیە کە نیگاری هونەری لە سەر قەبارەی گەورە بکێشم، و کارێکی هونەری ئامادەبکەم بۆ فەزای گشتی. هونەری نیگاری سەردیواری و هونەری دروستکردنی مۆنیومێنت هونەری تاکەکەسێکی هونەرمەند نین. رەنگە تەنها یەک هونەرمەند ببین کە عێراقیەکان پێی دەڵێن ئوستا (شارەزاو لێهاتو لە دروستکردنی فەرشی بەدەست دروستکراو) کە سەرۆکایەتی گروپێک دەکات. ککاتێک هونەر مەند جەواد سەلیم دەستیکرد بە دروستکردنی مۆنیومێنتیێک بۆ سەربەخۆیی ، ئەو لەگەڵ تیمێکی خەڵک کاری دەکرد بۆ ئەوەی تێروانینەکەی خۆی لە مۆنیومێنتەکەدا جێبەجێ بکات.

Baghdad, 1973

بەغداد ساڵی ١٩٧٣

At the Institute of Fine Arts, Baghdad, 1971. Afifa Aleiby, Ali Assaf, Malik Al Maliki and Issa Abdullah.

لەپەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەغداد، ،١٩٧١. عەفیفە لەعیبی، عەلی عەسافف ەسسساف، مالیک ئەلمالیکی و عیسا عبدوڵڵا.

ئایا لە شاری مۆسکۆدا هیچ کارێکی هونەری گشتیتان ئەنجام دەدا؟
لەوێدا هیچ هەلی کارێکی پدشەیی یان بڵێین هونەری بۆ من لە ئارادا نەبوو.هەرکە خوێندنەکەم تەواو کرد یکسەر دەبوایە ئەوی بەجێبێڵم لەبەر ئەوەی نە کارم هەبوو و نەهیچ مووچەو پارەیەکیشم هەبوو. ئێمەی هونەرمەندانی عێراقی لە یەکیەتی سۆڤیەتی پێشودا کاتێکی زۆر ناخۆش و توندمان بەرێکرد بەهۆی هەڵوێستی سیاسی وڵات. ئێمە نیشتیمانێکمان نەبوو، نەماندەزانی بۆکوێ بڕۆین. من لە هەمانکاتیشدا نزیکەی ساڵێک دەبوو هاوسەرگیریم کردبوو لەگەڵ هونەرمەندێکی عێراقی کە لە وڵاتی ئیتاڵیادا دەژیا. ومنیش چووم بۆ ئیتالیا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەودا بژیم. لەوێ، پشویەکی کورتم وەرگرت لە کاری هونەریم و چەند رۆژێکم بە بینین و بەسەرکردنەوەی میرات و کولتوری دەوڵەمەندی وڵاتەکە بەسەر برد، تەنانەت شەقامەکانی رۆماش بۆ خۆیان وەک مۆزەخانەیەک وابوون.

بەشێک لە سەرچاوە هونەریەکانی ئێوە بریتین لە هونەری رەمزە روسیەکان و هونەری نیگارکێشی سەردەمی ڕیێنیسانس، بەڵام کاتێک کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا نیگار دەکێشیت لە هەر یەک لە شاری بەغدا و شاری مۆسکۆدا، هونەر وەک ئامرازێک دەبینرێت بۆ پێگەییشتن و پێشوەچوونی سیاسی. ئایا بەڕای ئێوە هونەرمەند چ رۆڵێکی هەیە لەم نێوەندەدا؟
وەک چۆن ئێمە هەمیشە دەیڵێین، ئەرک و رۆڵی ئێمە هونەرمەندان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە هەڵبستین بە دووبارە بونیادنانەوەی ئەم شتانەی کە ئێمە لە دەوروبەری خۆماندا دەیانبینین. هونەرمەند دووبارە شتەکانی دەوروبەری خۆی دروست دەکاتەوە و بونیادیان دەنێتەوە و بە رێگایەکی نوێ نماییشیان دەکاتەوە. هونەرمەند بارودۆخی سیاسی بەهەند وەردەگرێت و دەتوانێت رۆڵێکی گەورە و گرینگ لە کایە و بواری گشتی و سیاسیدا بگێڕێت. هونەرمەند سەرەتا نیگارکێشی رەمزە ئایینیەکان و کەنیسە بوو. بابەتی نیگارەکانی پەیوەست بوون بە کەنیسە و ئایینەوە. بەڵام دوای ئەمە هەروک مێژوی هونەر بۆ مانی دەگێرێتەوە، هونەرمەند کۆمەڵەکارێکی تری هونەری پێشکەش کردوە کە پەیوەست بوونە بە جوانی و چێژ و سەرسامبوونەوە. چەمکی ئایین زۆر دەوڵەمەندە لە هەندی بیرۆکەو سەرچاوەی تردا. لە مێژوی ئەم دواییانەی ئێمەدا، هەندێک هونەرمەندی مەکسیکی وەک دیێگۆ ریڤێرا و فریێدا خالهۆ هەڵسان بە پێشکەشکردنی کۆمەڵە کارێکی سیاسی پەیوەست بە ژیانی رۆژانەی کرێکاران وخەڵکی ئاسایی. بابەتی سەرەکی ئەم کارەهونەریانە سیاسی بوو،بەڵام لە هەمان کاتدا کارە هونەریەکان لە ڕووی هەندێک جۆر بیرۆکەی تریشەوە، بۆ نموونە وەک جوانناسی، زۆر دەوڵەمەند بوون. ئەم جۆرە هونەرمەندانە هاوکارن لە فراوانکردنی بیرکردنەوە و تێڕوانینی خەڵک لە ڕێگای کێشکردنی بیرۆکەی نوێوە، یان وێناکردنێکی نوێ بۆ ئەم شتانەی کە لە دەوروبەری ئێمەدا هەن.

At the Institute of Fine Arts, Baghdad, 1970s.

لە نێو بالەخانەی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان، بەغداد، ١٩٧٠ کان.

Copy of scan0008

هونەرمەند عەفیفە لەعیبی لە نێو ستۆدیۆکەیدا لە وڵاتی هۆڵەندا.

کەی گەڕایتەوە بۆ عێراق؟ ئەم وڵاتەی خۆت چۆن بینیەوە؟
من لە ساڵی ١٩٧٤ دا عێراقم بەجێهێشت، لە ساڵی ٢٠٠٤یشدا گەڕامەوە، واتە دوای رووخانی ڕژێم. ئەم وڵاتەم بەوێرانی بینیەوە و لە دۆخی داڕمان و بێهیواییەکی گەورەدا. کاتێک من عێراقم جێهێشت، وڵاتێکی خاوێن و ڕێک وپێک و تۆکمە بوو. کولتور هەبوو، هونەر هەبوو، مۆسیقا هەبوو، ژیانێکی کۆمەڵایەتی باش و کۆمەڵگایەکی رۆشەنبیر و بیرکراوە هەبوو. بەڵام کاتێک کە گەڕامەوە بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤دا، هەموو ئەم شتانەی کەمن لەگەڵیاندا گەورەبووبووم لە نێوچوبوون: ئەمانە هەموویان خامۆشکرابوونەوە، یان بەواتایەکی تر هیچ پانتاییەکی ژیانی گشتی لەئارادا نەبوو. وێرانکاری هەموو پنتێکی ئەم وڵاتەی گرتبووەوە: ئێمە جەنگی عێراق و ئێرانمان هەبووە بۆ ماوەی هەشت ساڵ، دوای ئەمە یەرکسەر جەنگی یەکەمی کەنداوی بەدوادا هات. ئەم عێراقەی من بینیمەوە وەک عێراقی ئەمرۆ عێراقێکی تێکشکاو و وێرانکراوبوو، من بەهیچ شیوەیەک بەم سەردانەی عێراق ئارام و دڵشاد نەبوومەوە.

Afifa Aleiby, Silence, 1985. Courtesy of the artist.

عەفیفە لەعیبی، بێدانگی، ١٩٨٥، بەمۆڵەتی هونەرمەند.

ئایا بیر لەوە دەکەیتەوە وەک هونەرمەندێک بەردەوامی بە کارەهونەریەکانت بدەیت لە شاری بەسڕا یان لە عێراقی ئەمرۆدا؟
– هیچ هۆکارێکم نیە بۆ ئەوەی بۆی بگەرێمەوە عێراق. من هەمیشە دەچوم بۆ سەدانیکردنی خوشکەکەم، بەڵام ئەو ساڵی رابردوو بەیەکجاری چاوی لێکناو ئەم دونیایەی بەجێهێشت. من ناتوانم لە شاری بەسرادا بە ئازادی پیاسەیەک بکەم، چونکە لەوێدا هیچ ئەمن و ئاساییشێک نیە. حکومەت گەندەڵە و ناتوانێت بمانپارێزێت. بەڵام سەبارەت بە هونەرمەندانیتر کە من لە شآری بەسڕا بینیمن، من ناتوانم لەگەلیاندا هاوڕا بم. هەندێکیان لە تێروانین و رامانەکانیاندا زۆر پابەندن بە ئاینەوە. لەوێدا هیچ پانتاییەک بۆ ئازادی نیە. ئەگەر تۆ بیروڕاو سەرنجەکانی خۆت بخەیتە روو، ئەوان گوێت لێناگرن. ئەوان تۆ قەبووڵناکەن چونکە تۆ جیاوازی لەوان. ئەم بەسڕایەی کەمن تیایدا گەورەبووم شارێکی کراوە و فرەڕەنگ بوو. من وەک هەرزەکارێک، لەم شارەدا ئەدەبیاتی ئەوروپیم بەوەرگێردراوی بۆزمانی عەرەبی خوێندەوە و سەیری فلیمە ئەوروپیەکانمان دەکرد. ئێمە ئاشنایەتیمان لەگەڵ کولتورەکانیتردا هەبوو. من کاتێک گەییشتمە ئەوروپا تووشی شۆکی کولتوری نەبووم و هەستم بەهیچ کۆسپ و لەمپەرێک نەدەکرد. بەڵام عێراقیەکانی ئەمڕۆ کە دێنە ئەوروپا هەست بەم بۆشایی و شۆکە کولتوریە دەکەن، ئەوان بەزەحمەت هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم دونیایە نوێیەدا ببەستن، لەبەر ئەوەی ئەوان ساڵەهای ساڵە کە لە دۆخێکی دابڕاو لە دونیای دەرەوەدا دەژین.

Street outside Aleiby's home in Al Jumhuriya, Basra, in 2004.

شەقامی بەردەم ماڵی هونەرمەند لە ئەلجومەیرە، بەسڕا، ٢٠٠٤

Aleiby stands outside her family home in Basra in 2004. Courtesy of the artist.

هونەرمەند خاتو عەفیفە لەعیبی وەستاوە لەبەر دەم خانووی خێزانەکەی لە شاری بەسڕا لە ساڵی ٢٠٠٤. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

Afifa Aleiby with her pet dog, Basra, 1950s. Courtesy of the artist.

عەفیفە لەعیبی لەگەڵ سەگەکەیدا، بەسرا، ١٩٥٠. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

ئایا تاوەکو ئەمڕٶ هەندەرانی عێراق چۆن چۆنی هاروکار بوە بۆ شیوەو شکڵگرتنی هونەری عێراقی؟
کاتێک کە بۆ یەکەم جار گەییشتمە وڵاتی ئیتاڵیا، ئێمە گروپێکی گەورەی هونەرمنەدانی عێراق بووین لە شاری ڕۆما، فلۆرەنسا و میلاندا. ئاستی زانستی و ئەکادیمیمان زۆر بەرز بوو و خاوەنی خەون و خولیای زۆر گەورەبووین بۆ عێراق. منیش بەشێک بووم لەم گروپە ودەمەویست بەشداربم لە هاوکاریکردنی هونەری عێراقی و عێراقیەکاندا. بەڵام بە تێپەربوونی کات سەرجەمی ئەم ئیرادەو خولیا جوانانە بەهۆی پەرەسەندنی کێشە و هەڵوێستە سیاسیەکانەوە کاڵبوونەوەو لەنێو چوون. تەنانەت ئەم عێراقیانەش کە لەهەندەراندا دەژیان کاریگەربوون بەم کەش و دۆخە سیاسیەی کە لەعێراقدا هەبوو. ئێستا لە نێو ئێمەشدا گەلێک دابەشبوون دروست بوونە کە لە مەوپێش لەئارادا نەبوون. لەماوەی شەری عێراق و ئێراندا، ئێمە سەرجەم عێراقیەکان دژایەتی ئەم جەنگەمان دەکرد و دەمانەویست هەرچی زووە کۆتایی پێبێت. دوای شەڕی کەنداو شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەکان لە وڵاتی عێراقەوە هاتنە ئەوروپا. شتەکان گۆڕانیان بەسەردا هات، ئێمە چیتر عێراقی نەبووین، بەڵکو شیعەبووین، سوننە بووین، تورکمان بووین، تورک بووین، کریستیان بووین، کاثۆلیک بووین و… هتد. من وا هەست دەکەم کە هەڵکردن لە گەڵ ئەم بارودۆخە نوێیە زۆر زەحمەتە، ولە ئێستادا من کەمتر لەگەڵ خەڵکی تاراوگە و تاراوگەدا تێکەڵ دەبم.

ئایا لە ئێستادا چ شتێک وات لێدەکات نیگار بكێشیت؟ ئایا هێشتاس هەر هەوڵدەدەیت کە پەرە بە هونەری عێراقی بدەیت؟
من نیگار دەكێشم بۆ ئەوەی بە ژیانی رۆژ بەرۆژی خۆم ڕابگەم و پەرەی پێبدەم. ئەمە یارمەتیم دەدات، من نیگاری ئەم شتە دەکێشم کە خۆم دەمەوێت. گرینگترین شت بۆمن ئەوەیە کە بەردەوام بم لە کارکردن و بەدوای تێڕوانینی خۆمدا بڕۆم. کاری هونەری من ئیلهام لە میراتی عێراقیانەی من وەرناگرێت. من لەم باوەڕەدام کە هونەر لەهەرکوێیەک بێت هەر یەکە، و بۆیە من هیچ کاتێک بەخۆم ناڵێم من هونەرمەندێکی عێراقیم.