چوارەمین تاقیگەی دەزگای ڕوئیا بریتی بوو لە ‘ وۆرک شۆپێکی ‘ یەک رۆژی لە سەر چاپکردن ، نووسین و نماییشکردنی وێنەی فۆتۆگرافی بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی هونەر. وۆرک شۆپەکە بەر لە کردنەوەی پێشانگای “بانگکردنی کالۆوست” بەڕێوەچوو، ئەو پیشانگایەی کە تایبەت بوو بە هونەری فۆتۆگرافی نوێی عێراقی و لە لایەن دەزگای روئیاوە رێکخرا بوو. بڕیارە پێشانگاکە لە رێککەوتی ١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دا لە باڵەخانەی “گولبێنکەین” لە شاری بەغدا بکرێتەوە. وۆرک شۆپەکە لە شاری بەغدا بەڕێوە چوو وشەش هونەرمەند لە هەشت هونەرمەندی فۆۆگرافی بەشداربوو لە پێشانگاکە لەم وۆرک شۆپە سەرەتاییەدا بەشدار بوون.

From top left, clockwise: Hussein Munthir, Ruya Admin Coordinator, Furat al Jamil, Iraq Director with photographers Hadi Al Najjar, Mazin Mundhir, Muhanad Al Sudani, Ayman Al Amiri and Zaid Al Obaidy.

لە بەشی سەرەوەی لای چەپەوە، بەئاراستەی کات ژمێر: حوسێن مونذیر، ڕێکخەری ئیداری دەزگای ڕوئیا، فورات ئەلجەمیل، بەڕێوەبەری دەزگای روئیا لە عێڕاق لەگەڵ هونەرمرندە فۆتۆگرافەرەکان هادی ئەلنەججار، مازن مونذیر، موهەننەد ئەلسودانی، ئەیمەن ئەلئەمیری و زەید ئەلعوبەیدی.

لەبەرئەوەی زۆرێک لە بەشداربووەکان بۆ یەکەم جار بوو یەکتریان دەناسی و بەکارەکانی یەکتر ئاشنا دەبوون، بۆیە دەستیان کرد بە گفتوگۆکردن و نماییشکردنی پڕۆژەکانی خۆیان کە بٶ پێشانگاکە ئامادەیان کردبوون. گفتوگۆی گروپەکە لە لایەن بەڕێوەبەری دەزگای روئیا لە عێڕاق بەڕێز ‘فورات ئەلجەمیل’ ەوە سەرپەرشتی دەکران، خاتوو فوڕات کارە هونەریەکانی خۆی وەک هونەرمەند و فلیمسازێک لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نماییشکردون. بەشداربووانی وۆرک شۆپەکە فێری ئەوە بوون کە چۆن کارە هونەریەکانی خۆیان بۆ پێشانگایەک بەگوێرەی پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتیەکان ئامادە بکەن. ئەم وۆرک شۆپە کۆمەڵێک بواری دەگرتە خۆ، وەک نووسینی وێنەکان، هەڵبژاردنی قەبارە و فۆرماتی وێنەکانیان هەروەها چوارچێوە کردنیان. لەگەڵ ئەمەشدا، فۆتۆگرافەرەکان پێکەوە لەگەڵ دەزگای روئیادا کاردەکەن بۆ ڕێكخستنی پێشانگاکە.

IMG-20160922-WA0005

فوڕات ئەلجەمیل و هادی ئەلنەججار لە قاوەخانەی بەیروتی لە شاری بەغداد. ئەو شوێنەی کە وۆرک شۆپەکەیان تێدا ئەنجامدا.

بەرلەکردنەوەی پێشانگاکە، داوا لە فۆتۆگرافەرە هەڵبژێردراوەکان کرا کە پەرە بە ڕێگە تایبەتیەکانی خۆیان بدەن لە نماییش کردن و دانان و ڕێکخستنی کارە هونەریەکانیان لە باڵەخانەی “گولبێنکەین”. ئەو هاوکاری و پاڵپشتیە دارایی و کەرەستەییەی کە دەزگای ڕووئیا پێشکەشی هونەرمەندە بەشداربووەکانی پێشانگای کرد، بووبە هاندەرێکی بەهێز بۆ گەرم گوڕ بوونی فۆتۆگرافەرەکان لە کارکردنیان و بێرکردنەوەیان بەشێوەیەکی داهێنەرانە لە بارەی نماییشکردنی کارە هونەریەکانیانەوە بە شێوەیەک کە لە گەڵ پڕۆژەکانیان بگونجێت. لە وۆرک شۆپەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل کرا سەبارەت بە بیرۆکەی ئەوەی کە دەبێ چۆن کارەهونەریەکانیان بەجوانترین شێواز و بە گوێرەی ستانداردە باوەکانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی نماییش بکەن.

بەشداربووەکانی ئەم وۆرک شۆپە بریتی بوون لە: هادی ئەلنەججار، سەرۆکی کۆمەڵەی فۆتۆگرافەرەکانی شاری بەغدا هەروەها فۆتۆگرافەرە نیشتەجێکانی شاری بەغداد هەریەک لە:مازن مونذیر، ئەییام ئەلئەمیری و زەید ئەلعوبەیدی. موهەننەد ئەلسودانی لە شاری عەمماڕە لە باشوری عێراق هەروەها فۆتۆگرافەری نیشتەجێی شاری سلێمانی کازم عەلیش لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە وۆرک شۆپەکەدا کرد.