ده‌زگای روئیا زۆر خۆشحاڵه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی به‌شداریكردنی خۆی وه‌ك نماییشكارێكی قازانج نه‌ویست له‌ پێشانگای “ئارت 16” له‌ ئۆلیمپیا، له‌ شاری له‌نده‌نى پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ ڕۆژانی 19-22 مانگی ئایاری سالی 2016. تكایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن بۆ خواردنه‌وه‌له‌ شوێنی تایبه‌ت له‌ پیشانگاكه‌ماندا له‌ كاتژمێر 06:30 ئێواره‌وه‌ تاكو كات ژمێر 09:00 له‌ رۆژی 19 ئایار.
كاره‌ نماییشكراوه‌كان بریتی بوون له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی دوانزه‌ هونه‌رمه‌ندى عێراقی كه‌ چاڵاكیه‌ هونه‌ریه‌كانی خۆیان له‌ كومه‌ڵێك بوار و كایه‌ی هونه‌ری جۆراوجۆردا ئه‌نجام ده‌ده‌ن؛ وه‌ك نیگاركێشان، فۆتوگراف، سیرامیك،چنراوه‌كان، كاره‌كانی (ریكخستن ولێكدان) و ڤیدیۆ. ده‌زگاى روئیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌دا كارده‌كات و ئه‌زموونی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌دوای هه‌ل و ده‌ركه‌وتن و ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ن.
پێشانگاكه‌ كاره‌كانی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی عێراقی ده‌گرێته‌خۆ كه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی دیار وناسراون، هه‌روه‌ها كاره‌ هونه‌ریه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش ده‌گرێته‌خۆ كه‌ ناوبانگێكی نێوده‌وڵه‌تیان نییه‌و تاكو ئێستا له‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی هاوشێوه‌و پیشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا به‌شداریان نه‌كردوه‌ وه‌ك: دیلان عه‌بدین (له‌دایك بووى 1982) كه‌ په‌رتووكی هوونه‌ری دروست ده‌كات هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی سیرامیكی عێراقی قاسم هه‌مزه‌(له‌ دایك بووی 1952). جگه‌ له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ كومه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندیتریشیان له‌گه‌ڵدا به‌شداربوون وه‌ك هونه‌رمه‌ند جه‌مال پێنجوێنی(له‌ دایكبووی 1982)، كه‌ كاره‌كانی خۆی له‌(55)ه‌ مین بینالی شاری فینیسیا نمایش كرد له‌ ساڵی 2013، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند نادین حاتم (له‌دایكبووی 1980) كه‌ كاره‌كانی خۆی نمایش ده‌كات له‌ به‌شی “پرۆژه‌ هاوته‌ریبه‌كان” له‌ خولی شه‌شه‌می بینالی مه‌راكشدا.

Dilan Abidin, Forbidden (detail), 2013. Courtesy of the artist.

دیلان عبدین، رێگەپێنەدراو (ناوەڕۆک)، ٢٠١٣. رەوشت بەرزی هونەرمەند

ده‌زگای روئیا ئامانجی ئه‌وه‌ بوو كه‌ شه‌به‌نگیكی گه‌وره‌ له‌ كاره‌ هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق نمایش بكات له‌ پێشانگای “ئارت16″دا، هه‌ر له‌ كاره‌كانی لێكدان و ڤیدیۆوه‌ بگره‌ تاوه‌كو بواره‌ كلاسیكیه‌كانی وه‌ك كاره‌كانی چنین و نیگاركێشان. كه‌ بریتین له‌ كاره‌كانی هونه‌رمه‌نده‌ نیگاركێشه‌ هاوچه‌رخه‌ عێراقیه‌كانی وه‌ك أحمد عبدالرزاق(له‌ دایكبووی ساڵی 1954) و یوسرى ئه‌لعیبادی(له‌دایكبووی سالی 1967). هه‌ونه‌رمه‌ند أحمد عبدالرزاق نیگاركێشێكی سوریالیه‌و زیاتر نیگاری سوریالی ده‌نه‌خشێنیت، تابلۆكانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌ زیاتر خۆیان ده‌نوێنن له‌م تابلۆیانه‌ی كه‌ نیگاری كۆتایی جیهان ده‌نه‌خشێنن، یان كۆمه‌ڵێك تابلۆ كه‌ تیایدا هنه‌دێك بوونه‌وه‌ری خه‌یاڵی تێكه‌ڵ ده‌كات به‌ چه‌ند به‌شیكی جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌ كاتێكدا كاره‌ ره‌نگاو ره‌نگ ئامێزو ڕه‌مزیه‌كانی یوسرى ئه‌لعیبادی بریتی بوون له‌ پێشكه‌شكردنی تابلۆی كۆمه‌ڵێك ڕه‌مز و رووداوی كلاسیكی وهاوشان به‌ دیراسه‌كردنێكی پاكیزه‌ئامیزه‌وه‌.
هه‌روه‌ها نمایشه‌كه‌ گرنگیه‌كی تایبه‌تی ده‌دا به‌ فۆتۆگراف، كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ئاماده‌گی فۆتۆگراف بێت وه‌ك هۆكارو نێوه‌ندێكی به‌رده‌ست و ره‌خساو بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ عێراقدا ده‌ژین. له‌م بواره‌دا هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند أیمن العامری (له‌دایكبووی 1995) و جولی عدنان (له‌دایكبووی ساڵی 1985) له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان نادین حاتم و جمال پێنجوێنی به‌شدار بوون. أیمن العامری وێنه‌گرێكی فۆتوگرافه‌و له‌ شاری به‌غداد ژیان به‌سه‌رده‌بات و وێنه‌ى ره‌ش و سپی ژیانی شه‌قامه‌كانی نێو شاری به‌غداد ده‌گرێت، ئه‌م وێنانه‌ نمایش ده‌كران له‌ زنجیره‌ى كاره‌كانی هونه‌رمه‌نددا نمایشده‌كران له‌ ژێر ناو و نیشانی “كرێكارانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری به‌غداد” له‌ ماوه‌ی نێوان (2013-2014)، كه‌ وێنه‌ى زۆر روون و سه‌رسورهێنه‌رى له‌شفروشه‌كان ده‌گرێت له‌ كه‌شێكی خۆماڵیانه‌ى شاری به‌غداد دا. به‌ڵام پڕۆژه‌ فره‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى عدنان له‌ ژێر ناوونیشانی” ده‌توانی بڕۆیت – (2010- …)” پێكدێت له‌ كۆمه‌ڵێك پۆرترێتی وێنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك كه‌ هه‌ندێك وێنه‌ى ئه‌م شوێنه‌ گه‌شتیاریانه‌ی وڵاتان گه‌شتیاری وخۆشگوزه‌رانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن سه‌ردانی بكه‌ن یان په‌نای بۆ ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێدا مافی ژیان و په‌نابه‌رێتیان پێ بدرێت، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌شهه‌ده‌ عێراقیه‌ن كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ تیایدا ده‌ژین.

8

ئه‌یمن ئه‌لعامری، لە زنجیرە شەقامەکانی کرێکاران لە بەغدا، ٢٠١٤-١٥. رەوشت بەرزی هونەرمەند

به‌شداریكردنى ده‌زگای روئیا له‌گه‌ڵ پیشانگای “ئارت16” له‌ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ى یه‌كم بانكی زانیاری كراوه‌ بۆ گشت هونه‌رمه‌نده‌ هاوچه‌رخه‌كانی عیراقه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێتدا بڵاویكرده‌وه‌ و پڕۆفایلی زیاتر له‌ 300 هونه‌رمه‌ندی عێراقی ده‌گرته‌ خۆ هه‌روه‌ها ده‌كرێ زۆر به‌ى هونه‌رمه‌نده‌كانی پیشانگای “ئارت16” له‌ ناو ئه‌و بانكی زانیاریه‌دا بدۆزیته‌وه‌.