ده‌زگای روئیا نووسه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری پۆڵه‌ندی ئه‌نیتا سیزیالكی باتگهێشت كرد بۆ گێرانی سیمیناریك له باخچه‌ی (سیف) له شاری به‌غداد، وه‌ك به‌شێك له تاقیگه‌كانی خۆی، كه‌بریتین له زنجیره‌یه‌كی به‌رده‌وام له وۆرك شۆپه هونه‌ریه‌كان و كۆمه‌ڵێك سیمینار بۆ توێژی لۆكاڵی هونه‌ری له شاری به‌غدا.
وۆرك شۆپه‌كه دابه‌شكرا بۆ دوو به‌ش، له سه‌ره‌تای به‌شی یه‌كه‌مدا داوا له به‌شداربوان كرا كه هه‌ریه‌كه‌یان شتێك بهێنن كه خۆی حه‌زی لێیه‌تی. دواتر هه‌ریه‌كێك له وان له‌گه‌ڵ شته‌كانی خۆیاندا به‌شداریان كرد له گفتوگۆیه‌كان، نیگاركێشانهكان هه‌روه‌ها چاڵاكیه پیكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگ ئامێزه‌كاندا. و له به‌شی دووه‌می وۆرك شۆپه‌كه‌دا داوا له به‌شداربوان كرا كه هه‌ریه‌كه‌یان نواندن و ئه‌دا بۆ مه‌شهه‌دێك بكات له ژیانی رۆژانه‌دا به‌بێ به‌كارهێنانی هاوكاری و پشتگیری ئه‌وانیتر یان قسه‌كردن یان ده‌قێكی نووسراو.
خاڵی سه‌ره‌كی كه وۆرك شۆپه‌كه جه‌ختی لهسهردهكردهوه، بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ به زمانێكی هونه‌ریانه‌ی میللی و گشتی. ئه‌مه‌ش ئه‌م زمانهبوو كه به‌شداربووه‌كان به‌خۆیان قسه‌یان پێكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی شه‌خسی خۆیان یان پێگه‌ی میژوویی خۆیان. ئامانجهكش بریتی بوو له هاندانی گیانی ئازادی راده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌م شته نه‌گۆرانه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هۆكارو كه‌ناڵی راگه‌یاندنی جیاوازه‌وه. نزیكه‌ی هه‌ژده كه‌س له هونه‌رمه‌ند و قوتابیانی بوارى هونه‌ر له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا له وۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌شدار بوون بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، وله نێویشیاندا دوو هه‌نه‌رمه‌ند له شاری سلێمانیه‌وه هاتبوون.
ئه‌نیتا سیزیالك پێشتریش كاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی عێراقیدا كردوه له ساڵی 2010 دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كوردی عێراقی “هیوا ك.” ئه‌وان به‌هاوبه‌شی پڕۆژه‌ی “غوربه‌ت” یان دروستكرد و بریتی بوو له كۆمه‌ڵێك وورك شۆپ و گفتوگۆ كه له باكوری عێراقدا ئه‌نجام دران، و دواتر ده‌ره‌نجامه‌كان له هۆڵی نمایشكردن له شاری له‌نده‌ن نمایشكران. ئه‌نیتا سیزیالك له ئێستادا به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فیستیفاڵی ئهڵتهرناتیڤایه له شاری (Gdańsk) له پۆڵه‌ندا و ده‌زگای (Wyspa) بۆ هونه‌ره‌كان له شاری (Gdańsk)دامه‌زراندوه. هه‌روه‌ها سیزیالك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه پێدراو كارده‌كات بو دامه‌زراندنی موزه‌خانه‌یه‌ك بۆ هونه‌ره‌ی هاوهرخ له شاری (Gdańsk). خاتو سیزیالك له ئێستادا وه‌ك نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتوی مۆزه‌خانه‌كه كارده‌كات له سه‌ر دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوهرخ له شاری (Gdańsk).
به‌ر له ده‌ستپێكردنی به‌شی یه‌كه‌می وۆرك شوپهكه، سیزیالك به به‌شداربووانی وت هه‌ریه‌كه‌یان شتێك بهێنێت كه ڕه‌نگه بیاندۆزیبێتهوه یان بۆیان مابێته‌وه به‌میرات یان دیاریه‌ك بێت…یاخود ره‌نگه ئه‌م شته نامه‌یه‌ك بێت یان رۆژنامه‌یه‌كی زور كۆن بێت، به‌ردێك بێت، ده‌فرێك بێت یان كورسیه‌ك یان هه‌ر شتێك بێت كه ئه‌وان ساتێك له ساته‌كانی ژیانیاندا پێیه‌وه پابه‌ند بووبێتن ، و به‌هۆی تێكه‌ڵ بوون و كارلێككردن له گه‌ڵ ئه‌م شته‌دا بۆ ماوه‌ى چوار ڕۆژ له وۆرك شۆپه‌كه‌دا، سیزیالك هیوای ئه‌وه بوو كه به‌شداربووان “جوڵه و چاڵاكی بخه‌نه‌وه به‌ر ئه‌م شته” هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی و نیگاری كێشراو به‌رهه‌م بهێنن.
سیزیالك سه‌ره‌تا باسی كاره‌كه‌ی خۆی كرد، هه‌روه‌ها باسی شێوازه‌كانی پیاده‌كردنی هونه‌ری كرد له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخه‌وه و دواتریش تیشكی خسته سه‌ر تیۆره‌ی ره‌خنه‌گرتن، دواتریش به‌شدار بوان دابه‌ش به‌وون به‌سه‌ر دوو گروپی بچوكدا، وهه‌ریه‌كه‌یان ئه‌م شته‌ى خسته ڕوو كه هێنابوویان و هه‌ر له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی شته‌كانیشدا ئهندامانیتری گروپه‌كه وه‌ڵام و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان ده‌بوو له ڕێگه‌ی كێشانی نیگاری شتهكهوه.
یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده‌كان، به ناوی ئیناس غازی، سه‌ندوقێكی داری هێنابوو كه پڕی بوو له كه‌ل و په‌ل وشتومه‌كی كه‌سی هاوسه‌ره‌كه‌ى كه له یه‌كێك له ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كاندا له ده‌ستی دابوو. وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌و وه‌ڵامێك له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده‌كان نیگاری دوانزه سه‌ندوقی داری كێشابوو و ههریهكێكیانی تایبه‌ت كردبوو به ساتێك له ساته‌كان یان رووداوێك له رووداوه‌كانی نێو یاده‌وه‌ری گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق. هونه‌رمه‌ندی كوردی عێراقی ئاودێر عوسمان ساچمه‌یه‌كی یه‌كێك له بۆمبه‌كانی هێنابوو كه له پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری پیشوتری خۆیدا به‌كاری هێنابوو. ئه‌م شته بوو به خاڵی ده‌ست پێك بۆ قسه‌كردن له سه‌ر كۆمه‌ڵیك كاره‌سات و نه‌هامه‌تی كه له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا دووچاریان بووبووه‌وه، هه‌ر له تاوانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵه‌وه بگره كه رژێمی سه‌ددام حوسێن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالدا له دژی گه‌لی كورد ئه‌نجامیدا له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا و تاكو ده‌گات به كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه. و دواتر راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له لایه‌ن رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه كه به‌هره‌مه‌ند بێت له مافی خۆبه‌رێوه‌بردن، دواتریش شه‌ری براكوژی له نێوان پارته سیاسیه كوردیه‌كان له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا، هه‌روه‌ها هێرشی وڵاتهیكگرتوهكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق له ساڵی 2003 ودواههمین وێستگه‌ش ئه‌م شه‌ره‌ی كه ئێستا له جه‌ریان دایه له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ییام ئهلئهمییری له وه‌ڵامی ئه‌م چیرۆكه‌دا نیگاری هێڵێكی موجه‌ڕه‌د و ته‌نهای كێشا، كه قوڵایی وتاریكی هێڵه‌كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌م رووداوانه و نزیكبوونه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كان له‌م شه‌ڕه‌ى له ئێستادا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ی داعشدا به‌رده‌وامه، ورده ورده زیاتر ده‌بوو.
به‌شی دووه‌م بریتی بوو له وۆرك شۆپی هونه‌ری نواندن و ئه‌داكردن. له‌م به‌شه‌دا داوا له هونه‌رمه‌ندان كرا ئه‌دای ئه‌م مه‌شهه‌ده بكه‌ن كه خۆیان هه‌ڵیان بژاردووه له گروپهكانیاندا. له كاتی نواندنهكهشیاندا ڕێگه به هونه‌رمه‌نده‌كان نه‌ئه‌درا كه قسه بكه‌ن، یان زمان یان شتومه‌كه‌كان به‌كاربهێنن. مه‌شهه‌دێك له مهشههدهكان له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی رێكخرابوو، كه كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو له گروپه‌كه راوه‌ستابوون چاوه‌روانیان ده‌كرد له به‌ر ده‌م مێزی یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕاوی كاره‌كه‌یان وه‌رگرنه‌وه. و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك كه كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كات ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ دارێكی چه‌سپێندراو له سه‌ر كورسیه‌ك، كه وایان مه‌زه‌نده ده‌كرد ئه‌وه كامیرایه و ئه‌وانیش وێنه ده‌گرن بۆ پاسپۆرته‌كانیان، و له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا فه‌رمانبه‌ره‌كه ته‌ختی نمایشه‌كه به‌جێده‌هێلیت و ژن و پیاوه‌كانیش به‌دوای ده‌كه‌ون له میانه‌ی جوڵه‌یه‌كی له شێوه‌ی سه‌ماكردندا.
هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی یه‌كتری یه‌كێك بوو له به‌ش و خاسیه‌ته ههرگرنگهكانی وۆرك شۆپه‌كه، خاتو سیزیالك ده‌یه‌ویست تیشك بخاته سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان تێكسته‌كان له دروستكردنی كاری هونه‌ریدا، هه‌روه‌ها تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م راستیه‌ی كه كارههونهریهكان له میانه‌ی جۆرێك له جۆره‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریهوه دروست ده‌بن، یه‌كێك له به‌شداربووه‌كان وتی:”ئه‌وانه‌ی كه له دروستكردنی فیلم یان له دروستكردنی فیلمی سینه‌ماییدا كاریان كردوه له‌وه راهاتوون كه به‌شێوه‌ی تیم كاربكه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك له هونهرمهندانیتر یان فۆتۆگرافه‌ره‌كان كاركردنی به تیم شتێكی نائاساییه”، رۆرێك له به‌شداربووه‌كان كێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ قه‌بوڵكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه له به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه هونه‌رمه‌ند بۆ خۆی به‌تنها بریتیه له دروست كه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕه‌سه‌نی كاره هونه‌ریه‌كان.
ده‌زگای روئیا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاتو ئه‌نیتا سیزیالك له پێناوی دۆزینه‌وه‌ى توانا و ئیمكانیاتی نوێ بۆ كایه‌ی هونه‌ری عێراقی. هه‌روه‌ها سهكۆیهكیش بو به‌شداربوان له سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت دروستكراوه جگه له‌مه‌ش ده‌زگاكه‌مان ده‌یه‌وێت مێوانداری وۆرك شۆپێكی تر بكات له وه‌رزی پایز/زستانی تاقیگه‌كانی ده‌زگای روئیادا.