ئه‌سما ئه‌لئه‌نباری یه‌كێكه له هونه‌رمه‌ندانی بواری هونه‌ری بینراو و له عێراق له دایك بووه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی سه‌ركه‌وتوی پڕۆژه داهێنهركانه و له ئێستادا له له‌نده‌ن ده‌ژێت. كاره هونه‌ریه‌كانی ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده بریتین له باسكردن و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ شوناس و گفتوگۆی نێوان كه‌لتوره‌كان له ڕێگای هونه‌ری نیگاركێشان و هونه‌ری فۆتوگرافی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه. خاتو ئه‌سما ئه‌لئه‌نباری پڕۆژه و بۆنه هونه‌ریه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر لێهاتوانه به‌ڕێوه ده‌بات، بۆنموونه وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگا هونه‌ریه‌كان و هه‌ندێك له بۆنه كولتوریه تێكههڵكیشراو كارلێككهرهكان. یه‌كێك له نموونه‌كانی ئه‌م بۆنه و پڕۆژه هونه‌ریانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات بریتیه له پڕۆژه‌ى وۆرك شۆپێك به‌ناوی ” خۆ به‌ره‌وپیشبردن له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه” كه ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده له گه‌له‌ری “شاتسی” له له‌نده‌ن دایمه‌زراندوه و تیایدا سه‌رپه‌رشتی وانه‌ی هونه‌ری و ڕاهێنان ده‌كات. ئه‌م وۆرك شۆپه له له‌نده‌ندا به یه‌كه‌مین روۆرك شۆپ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه تیایدا پشت به گه‌شه‌سه‌ندنی خودی هونه‌رمه‌ند ده‌به‌سترێت له جیاتی ئه‌وه‌ی فێری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كان بكرێت. هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌شدا هونه‌رمه‌ند ئه‌سما ئه‌لئه‌نباری هه‌ر له گه‌له‌ری شاتسیدا هاوبه‌شی سه‌رپه‌رشتی پێشانگایه‌كی هونه‌ری كردوه به‌ناوی پێشانگای ( له له‌نێواندا- In Between). هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له هونهرهجوانهكاندا له كۆلێژی هونه‌ره‌كانی چێڵسی له له‌نده‌ندا به‌ده‌ست هێناوه. هونه‌رمه‌ند ئه‌سما ئهلئهنبارى به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه تێروانینه‌كانی كو‌لتور وپسپۆرێتیهكان ده‌بڕن، هه‌روه‌ك له‌م پلهزانستیانهشدا ده‌رده‌كه‌ویت كه له‌م دواییانه‌دا وه‌ده‌ستی هێناون، چونكه بروانامه‌ی زانستی له بواری بیناسازیدا له “كۆلێژی بیناسازی پسپۆری” له پاریس و بڕوانامه‌ی زانستی ئابوری له” كۆلێژی ئابوری له‌نده‌ن” وه‌ده‌ست هێناوه.
پ/ كاره هونه‌ریه‌كانی تۆ مامه‌ڵه له گه‌ڵ شوناس وجه‌سته‌و مانای خوازراودا ده‌كه‌ن. ئێوه چۆن كار له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌كه‌ن ؟
– من له شاری به‌غدا له دایك بوومه، به‌ڵام زۆربه‌ی ژیانی خۆم له پاریس، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، له‌نده‌ن و پهتاگۆنیادا به‌سه‌ر بردوه. من سه‌ر به‌م هه‌موو كولتورانهم و له‌وه تێده‌گه‌م كه شوناس بابه‌تێكی زور نه‌رم وهه‌ستیاره و هه‌میشه شیاوی گۆرانكاریه. شوێنه‌كان ده‌توانن ئارامی و سوكنا له جه‌سته و تائه‌ندازه‌یه‌كیش له رۆحه‌كاندا دروست بكه‌ن . من نیگاری له رۆح داماڵراو ده‌كێشم، كه تیایدا كۆمه‌ڵیك مانای خوازراوی بینراو نوێنه‌رایه‌تی به‌شه‌كانی جه‌سته ده‌كه‌ن. بۆ نموونه له یه‌كێك له تابلۆكانمدا ” راونینێك بو ئاشتی”، تابلوی شاره‌كان كه به مانگی ده‌ستكرد گیراون هه‌وڵده‌ده‌ن له جیاتی گۆشت و جه‌سته وێنه‌ى ناوه‌وه‌ی رۆحه‌كان بگرن و پیشانی بده‌ن. سه‌ر وسینگی جستهكه له وێنه‌ی شاری به‌غداد پێكهاتوون. هه‌روه‌ها قاچه‌كانی وێنه‌ی ژنه‌كه له راستیدا برتین له وێنه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردی روباری تەیمس له له‌نده‌ن. باڵای ئافره‌تی وێنه‌كه‌ش له بنه‌ره‌تدا بریتیه له وێنه‌ی دوو شاری تێكهه‌ڵكێشراو بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كۆئه‌ندامی هه‌رسی جه‌سته‌كه پێك بهێنن.
لایه‌نی فیزیكی وماددی جه‌سته راست ودروستترین گوزارشته له ده‌رون وخودی كه‌سه‌كان. زۆربه‌ی جار ئه‌م لایه‌نه فیزیكیه ده‌كرێت به مانا‌و ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌گه‌ز له مرۆڤه‌كاندا، كه له ڕاستیشدا ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێكه له جه‌سته‌ی مرۆڤ، جا چ نێر بێت یاخود مێ. من لێره‌دا ووته‌یه‌كی نووسه‌رو پزیشك و چاڵاكوانی بواری مافی ئافره‌تان دكتۆره نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی وه‌رده‌گرم كاتێك كه ده‌ڵێم”جل وبهرگهكان، جوانكاری، باڵاپوشی وماركه بازرگانیه جیهانیه‌كان بریتین له كۆمه‌ڵێك شت كه تۆ له خۆتدا زیادیان ده‌كه‌یت بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردن و ڕازیبوونێكی خودی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ده‌ست بهێنیت. نموونه‌یه‌كی تر له‌م تابلۆیانه بریتیه له تابلۆی ” مانگی یه‌كشه‌وه‌ی دووه‌م – هلال الخصیب الپانی” كه تیایدا كۆمه‌ڵێك پارچه له هه‌واڵی رووداوه گرنگه‌كانی رۆژنامه‌كان وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی خوازراو بۆ به‌شه‌كانی جه‌سته له تابلۆكه‌دا به‌كارهێندراون. من ئه‌و كات گیرسابوومه‌وه له سه‌ر وێنه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (IS) كه بریتی بوون له وێنه‌ی وێرانكردنی شوێنه‌واره دێرینه‌كان و هه‌ر ئه‌م وێنانهشم به‌كارهێنا بۆ چه‌سپاندنی پانتایی و قورسایی قاچه‌كانی. زۆر هه‌ستم به هیوا كرد كاتێك ئه‌م بابه‌تم خوێنده‌وه كه ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكار لویس بێسون نووسیبووی دوای هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌ی تشارلی بیبیدۆ له پاریس، ئه‌و له بابه‌ته‌كه‌یدا داخ و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌وه ده‌خوازێت كه چۆن ناوی ئایینی ئیسلام به شێوازێكی نادادپه‌روه‌رانه به‌كارده‌هێندرێت بۆ په‌شێوی و توند‌و تیژی سیاسی زیاتر. وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی ئه‌مه كاره هونه‌ریه‌كه‌ی من بریتیه له وێنه‌ى كه‌سێك كه هه‌سته ناوه‌كیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و پڕبهمانای ووشه بریتین له تۆماری روداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی، له مێژووی ئێمه‌دا.
پ/ ئێوه ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندیتان به كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی چێلسیه‌وه كردوه، ئایا له دوای ئه‌م پیوهندیكردنهوه كاره هونهریهكانتان چۆن پیشكهوتوون یاخود چۆن گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه؟
– من زۆر هه‌ست بهراِزیبوون ده‌كه‌م له كاره هونه‌ریه‌كانم كاتێك كه هه‌ندێك شتی زیندوو له كاره‌كانمدا ده‌بینم. پێویسته كاری هونه‌ری چه‌ند چین و توێژێكی مانایی هه‌بێت وشیاوی ئه‌وه‌بێت كه بینه‌ر ته‌ئویل و ته‌فسیری شه‌خسی خۆی بۆ بكات، له تێزی ماستهرهكهمدا به‌ناوی “فانتاسماْ” ئه‌م وێنانه‌ی كه پێكهاتون له چه‌ند چینێكی تیشكی ڕه‌نگده‌ره‌وه بۆ خۆیان تابلۆ و مه‌شهه‌دێكی ناوه‌كی دروست ده‌كه‌ن. من جیهانی ماددی ده‌ره‌وه‌م پیشانداوه و له هه‌مانكاتیشدا جیهانی ناوه‌كی كه‌سی ناو وێنه‌كه‌م نیشان داوه.
پ/ ئێوه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی داهێنه‌ر بۆ پێشانگای هونه‌ری ” له له نێواندا- In Between” له گه‌له‌ری ساتشیدا كارتان كردوه، ئایا بینینی ئێوه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بۆ ئه‌م پێشانگایه چۆنه؟
– بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌م هاته سه‌ره‌وه چونكه من توانای ئه‌وم هه‌یه كه هێزی لێكچوونم هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و بیروبۆچوون و بیرۆكه‌ى زۆر پێكناكۆكدا، بۆ نموونه من كه‌سێكی هاوچه‌رخم هه‌روه‌ها كه‌سێكی تهقلیدیشم، من رۆژ ههڵاتیم له‌هه‌مانكاتدا من رۆژئاواییشم، من كه‌سێكی ئازادم له‌كاتێكدا كه من كه‌سێكی ئازادنیم. له راستیدا من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخه‌م كه شوناس بابه‌تێكی وشك و برنگ نیه، به‌ڵكو له حاڵه‌تی گۆرانیكی به‌رده‌وام دایه. من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی مه‌فتون و ئاڵوده ببم به بیرۆكه‌ی پێشانگای “له له‌نێواندا” وه‌ك حاڵه‌تێكی رهواو شه‌رعی بوون و وجود. ئه‌م پێشانگایه تایبه‌ت بوو به ئاهه‌نگی شته ده‌گمه‌ن و ههڵاوێرهكان، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ى كه پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش كه له پهراوێزهكانن هه‌روه‌ها ئه‌م خهڵكانش كه ئه‌مرۆ له په‌راوێزه‌كان نین به‌ڵام رۆژێك له رۆژان له په‌راوێزه‌كان ده‌بن.
پ/ ئێوه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ئیسرائیلی خاتو “ئایدن لازانیس” به هاوبه‌شی سه‌رپه‌رشتی پێشانگایهكتان كرد، ئایا ئێوه به‌هیوان چ شتێك وه‌دیبهێنن له ئاكامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی نێوان هونه‌رمه‌ندێكی ئیسرائیلی و هونه‌رمه‌ندێكی عێراقیدا؟ ئێوه وانه‌یه‌ك له‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه فێربوون؟
– راسته ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی ئیسرائیلیه، به‌ڵام ئه‌و چاڵاكوانێكه كه پشتگیری ده‌كات له به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و هه‌رچیه‌كیش كه له ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ی كه عه‌ره‌به‌كان تیایدا ده‌ژین له فه‌ڵه‌ستیندا چ له رێگه‌ی ده‌نگی خۆیه‌وه بێت له ده‌نگدان و چ له ڕێگه‌ی توانا‌و لێهاتوییه هونه‌ریه‌كانی خۆیه‌وه بێت. ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه زۆر گرینگه كه هه‌وڵی پشتگیری و به‌هێزكردنی كه‌سانی وه‌ك خاتوو ئایدن بده‌ین، له كاتێكدا كه ئه‌وان له‌مڕۆدا له وڵاته‌كانی خۆیاندا كه‌مینه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ببیسترێت. پێویسته ئێمه بزانین و پیشانیشی بده‌ین كه ئێمه له توانا‌و خواستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاشتیمان هه‌یه كاتێك كه هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخه‌كان یه‌كسانن.
پ/ ئایا به‌ڕای ئێوه هونه‌ر ده‌توانێت كێشه‌یه‌كی وه‌كو كێشه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بكات؟ ئه‌گه‌ر له توانایدا هه‌یه، ئایا چۆن چۆنی؟
– بیرۆكه‌كانی ئاشتی زۆر به زه‌حمه‌ت وهدیدههێندرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هونه‌ر ده‌توانێت ڕێگه‌ی گۆڕانكاری ئاسان بكات له چوارچێوه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵێك شێوازی نۆی له وێنه‌كێشانی خوازراو و مه‌جازی و كۆمه‌ڵێك فۆرمی نوێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌وه. هه‌موو بیرۆكه‌یه‌ك له بنه‌ره‌تدا خه‌ونێكه، خه‌ونێكی نادیار و كێوی و ڕامنهكراو. به‌ڵام كاتێك كه هونه‌ر فۆرمێك یان وێنه‌یه‌كی پێده‌به‌خشێت، ئه‌وا هونه‌ر توانیویه‌تی ئه‌م خه‌ونه هه‌نگاوێك له‌وه نزیك بكاته‌وه كه ببێت به واقیع و هونه‌ر یه‌كه‌مین خشتی بیناكردنی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. هونه‌ر ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ سۆزى مروڤهكاندا بكات و ده‌ستكاری سنوره‌كانی بكات، بۆیه كارگهریهكی به‌هێزی هه‌یه و ده‌توانێت خه‌ڵك بجوڵێنێت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئینتیما سیاسیه‌كانیان. وه‌رن با سه‌رنج بده‌ینه نموونه‌ی پیاوێكی سیاسی سه‌رسه‌خت كه دێته ئاهه‌نگێكی مۆسیقای كلاسیكی هونه‌رمه‌ندی ئیسرائیلی میوزیك ژه‌ن” دانیێل بارێنبویم”. ئه‌و كه‌سه ته‌نها له سه‌ر ئاستێكی غه‌ریزی و مادی گوێ له مۆسیقایه‌كه ده‌گرێت به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چ وڵاتێكه‌وه هاتووه. دواجار، رۆڵی من ئه‌وه‌یه كه مرۆڤایه‌تی به‌بیری خه‌ڵك بهێنمه‌وه، و كار‌و ئه‌زموونی لێوان‌لێو له ژیان دابهێنم.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ند خاتو ئه‌سما ئه‌لئه‌نباری وپێشانگاكای داهاتوی تكایه سه‌ردانی ئه‌م پێگه ئه‌لیكترۆنیه بكه:
www.babylonart.com