تۆ کێی پێش ئەوەی ئەوان پرسیار بکەن: ” تۆ کێی؟”
تۆ چۆن لە ڕووداوەکانی جیهان ڕزگارت بووەو گەیشتووی بە ئێرە؟
لە ڕاڕەوەکە بوەستەو پاسپۆرتەکەتم بدەیە
چاوەکانتم پیشان بدەو پێ بکەنە
سوپاس-فارس هەرێم بۆ ئای پاس، ٢٠١٥.

لە ژوورێکی پیشاندانی تاریکدا لە سەنتەرێکی هونەری لە بەغداد، وێنەیەکی پۆرترەیت بەشێوەی سلایدشۆ لەسەر دیوارێك پیشاندەدرێت. هەمان کەس لەوێنەکاندا دەردەکەوێت بەڵام بەشێوەی نەتەوەی جیاواز. وەکو پیاوێکی بازرگانی دەردەکەوێت کە چاکەتێکی خاکی و بۆینباخێکی مۆری لەبەردایە؛ وەکو قەشەیەکی ئەرسەدۆکسی یۆنانی دەردەکەوێت؛ وەکو ڕاهیبەیەکی تیبتی دەردەکەوێت؛ وەکو فڕۆکەوانێکی خۆکوژی یابانی و کەسێکی کاوبۆی مەکسیکی دەردەکەوێت.

7

حسێن شەبیب، بێ جوڵە وەستاوە بۆ پڕۆژەی ئایپاس (ipass)،٢٠١٥. مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە هونەرمەند وەرگیراوە.

هەندێ جار وەکو کەسایەتیە سیاسیە ناسراوەکانی وەکو هیتلەر یان گاندی جلوبەر‌گ دەپۆشێت. هەروەها ئافرەتێك دەردەکەوێت کە جلوبەرگی نیقاب دەپۆشێت. دەنگێك لەکاتی پێشاندانی وێنەکاندا دەردەکەوێت ” چیتر نازانم جیهان لەناو چ فڕۆکەخانەیەکدا نیشتە جێ یە”.

حسێن شەبیب ، کە هونەرمەندێکی عێڕاقی نیشتەجێی بەلجیکایە، وێڵە بەدوای ڕۆڵی ناسنامەو کۆچ کردن. ئەو دەنگەی هۆنراوەکە دەخوێنێتەوە دەنگی شاعیر فارس حەرامە و بەتایبەت بانگهێشتکراوە بۆ خوێندنەوەی ئەو هۆنراوەیە. هونەرمەند پرسیار دەکات کە ئایا چی لەناو پاسپۆرتدایە کە ڕێگە دەدا بەکەسێك بۆئەوەی لەناو ووڵاتێکدا بمێنێتەوە.

ئەو پیاوەی کە لە وێنەکان دەردەکەوێت هاوڕێی شەبیبەو ناوی دورەید عەباسەو پیشەی ئەکتەرە. شەبیب ئەوە ڕوون دەکاتەوە کەپرۆژەکە دوو ساڵی خایاندووە بۆ ئەوەی ”دەرکەوتنی ” عەباس لە وێنەکاندا بەشێوەی ڕاستەقینە بێت. ئەو سمێڵ و ڕیشی هێشتەوە، سەری تاشی، قژی هێشتەوەو بەو شێوەیە بەردەوام بوو چونکە دەیویست ڕووی دەم و چاوی بەشێوەی ڕاستەقینە دەرکەوێت.

ئای پاس بەستراوەتەوە بە خودی ئەزمونی شەبیب وەکو کەسێکی پەنابەر لە ئەوروپا. شەبیب لە بنەڕەتدا خەڵکی دۆرەی بەغدایەو لە ساڵی ٢٠٠٧ گەیشتە ووڵاتی بەلجیکا. لە شاری ئەنتوێرپ دەژی و وەکو وێنەگرێکی سەربەخۆو گرافیك دیزاینەر کاردەکات.

12236863_10153683116578774_1212444408_o

حسێن شەبیب، بێ جوڵە وەستاوە بۆ پڕۆژەی ئایپاس (ipass)،٢٠١٥. مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە هونەرمەند وەرگیراوە.

12227938_10153683116613774_832699824_o

حسێن شەبیب، بێ جوڵە وەستاوە بۆ پڕۆژەی ئایپاس (ipass)،٢٠١٥. مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە هونەرمەند وەرگیراوە.

12235458_10153683116643774_1988241353_o

حسێن شەبیب، بێ جوڵە وەستاوە بۆ پڕۆژەی ئایپاس (ipass)،٢٠١٥. مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە هونەرمەند وەرگیراوە.

22

حسێن شەبیب، بێ جوڵە وەستاوە بۆ پڕۆژەی ئایپاس (ipass)،٢٠١٥. مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە هونەرمەند وەرگیراوە.

ئەو پڕۆژەیە بریتیە لە پڕۆژەیەکی دوو ساڵەی هونەرمەندان و ئەکتەران و نوسەران بەدرێژای سنورو شارەکان. هەموو هونەرمەندەکان وەکو خوێندکار لە بەغدا یەکتریان بینیوە، بەڵام ئەمڕۆ، شەبیب لە شاری ئەنتوێرپ کار دەکات، عەباس لە شاری رۆتەردام و حەرامیش ئێستا لە شاری نەجەف کاردەکات.

بەرهەمهێنەری پرۆژەکە حەیدەر حەلۆیە لە بەلجیکایە. هونەرمەندی پۆڵەندی مۆنیکا بۆریس بۆ پڕەپۆزەڵی پڕۆژەکە کاری لەگەڵ ئەواندا کردووە. ئەوەش ئاڵنگاری دیمەنی لەرزۆکی هونەری ناو شاری بەغدا پیشاندەدات. بەپێی گێڕانەوەی چەند کەسێك لەناو کۆمەڵگای هونەرمەندان، دەووترێت کە ٣٠ هونەرمەندی گەنجی شارەکە لە هاوینی ڕابردوودا ووڵاتیان بەجێ هێشتووە.

ئەو جۆرە هاوکاری کردنە ، کە لەئەنجامی کارکردن بەیەکەوە لە دوورەوە دێت، لەناو هونەرمەندانی عێڕاقیدا بەربڵاوە. ئەو جۆرە کارکردنە لە ئەنجامی کۆچکردن یان تێکچوونی باری ئاسایش بۆ ئەو هونەرمەندانەی کەلەهەمان شاردا دەژین هاتۆتە کایەوە. هونەرمەندانی گروپی گاڵتە ئامێزی دافشش، کە دەزگای ڕۆیا مانگی ڕابردوو قسەی لەگەڵ کردن، بەناو هەولێرو بەغداد و شارەکانی تورکیادا بڵاوبونەتەوە. ئەو هونەرمەندانە کارەکانیان لەڕێی کۆبونەوەی سکایپەوە بەرهەم دەهێنن.

شەبیب بەتایبەت هات بۆ بەغدا بۆ ئەوەی کارەکەی پیشان بدات. شەبیب ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە دەیەوێت چیرۆکەکەی لەناو ئەو شارەی کە لێی لەدایك بووە بگێڕێتەوە. کارەکەی لە سەنتەرێکی هونەری سەربەخۆ بەناوی بورج بابل بۆ پەرەپێدانی میدیای پیشاندرا. پلانەکەی بریتیە لە ڕاسپاردنی شاعیرو نوسەری جیاوازی شارە جیاوازەکان لەسەر تاسەری جیهاندا بۆقسەکردن لەسەر هەمان پرسی پاسپۆرت و ناسنامە لەناو هەمان فۆڕمدا.