دەزگای ڕوئیا پانێڵێکی لەسەر هونەر و ناکۆکیەکان و عێڕاق ساز کرد وەک بەشێک لە پڕۆگامەکانی بۆ ”ساباتی عێڕاق” لە ٥٦مین بیناڵێ ڤینیسیا. پانێڵەکە لە ”سکۆلا گراندێ دێی کارمینی” بەڕێوەچوو و تیایدا باس لە ڕۆڵی هونەر کرا لە کاتی جەنگ و هەروەها ئەو ڕێگایانەی کە تیایدا بەشداری هونەرمەندان بۆ بابەتەکە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری.

بەشداربووان لە چەندین پسپۆڕی جیا پێك هاتبوون. لەوانە: هونەرمەند کادر عطیە، زانایانی سیاسی جیلس کیپێل و چارلس تریپ، شوێنەوارناس لامیا الغیلانی و دەروونناسی تراوما (ده‌روونبرینداری) جەستین هاردی. بەڕێوبەر فیلیپ ڤان کاوتەرن و سەرۆکی دەزگای ڕوئیا، مێژووس و نووسەر تامارا چەلەبی بەهەمان شێوە لە پانێڵەکەدا بەشدار بوون. ڤیدیۆی تەواوی گفتوگۆکە لە خوارەوە بەردەستە: