دەزگای رویا قسەی لەگەڵ هۆزان زەنگەنەدا کردووە، کە دیزانەرێکی بەرهەمی کوردی عێراقە و لە هۆڵەندا دەژی. زنجیرەی کارەکانی زەنگەنە بەناوی ” هەفت سین” کە کۆمەلێک قاپ و ئینجانەیە و بۆ ئاهەنگی نەورۆز ئامادە دەکرێت، ئەوانە لە نمایشی رۆژی دیزاینی دوبەی لە ٢٠١٥ نمایش کران. دوایین کاری ئەو  کۆمەڵەی پێکهێنن لە حەدس بوو کە بەم دواییانە لە هەفتەی دیزاینی هۆڵەندا نمایش کرا.

Haft-Sin-Design-Days-Dubai-Hozan-Zangana-2

هەفت س لەلایەن هۆزان زەنگەنە

هەڤپەیڤین چ شتێک بووە سەرچاوەی بەرهەمی هەفت سین  کە لە رۆژی دیزاینی دوبەی لە ٢٠١٥ نمایشت کرد؟
هاوسەرەکەم ئێرانییە و ئێمەش  ئاهەنگی نەورۆز سالانە بە دانانی مێزی حەفت سین دەگێڕین، کە حەوت شتی تێدا بەکاردەهێنرێت  و ئاماژەن بۆ هاتنی بەهار. وەک هەر خێزانێکی دیکە، ئەو قاپی ئاسایی بەکاردەهێنا کە لە مەتبەخدا هەمانبووبێت، من ئەو جۆرە رێکخستنەم بەدڵ نەبوو.بەڵام ئەمە  کەشێکی دێرینی ئێمەیە کە دەبوو پاریزگاری لێبکەین و شایستەی ئەوەیە بیپارێزین، منیش دەمویست راڤەیەکی تازەگەرییانەی بۆ بکەم.

چۆن ئەم ترادیسیۆن ” نەریت” ەت دووبارە بەرهەمهێنایەوە؟
دەمویست دڵنیاببمەوە لەوەی هەر توخمێکی سیمبولی لە هەفت سیندا بەشی خۆی هەبێت لە سەرنجڕاکێشان و شایستەیی بۆ خۆی بباتەوە. بەبروای من دانانی مێزی هەفت سین زۆربەی جار لەکاتی رێکخستندا قەڵەباڵغی تێدا کراوە. هەندێک جار بووەتە ژاوەژاو و تێکەڵەی شتەکان. من هێڵی گرافیکی فارسیم بەکارهێناوە کە پێی دەگوترێت نەستەعلیق و شێوە جیاوازەکانی دیکەی لێ دروست دەکرێت. هێڵی باریک و ئەستوری ئەم هێلە گرافیژییە بنەمای چینە قاپە سیرامیکییەکان بوون.

من هێڵی گرافیکی فارسیم بەکارهێناوە کە پێی دەگوترێت نەستەعلیق و شێوە جیاوازەکانی دیکەی لێ دروست دەکرێت.

ئایا ئەمە جاری یەکەمە کار بە سیرامیک بکەیت؟
نەخێر، من پێشتریش بەکارم هێناوە، ئەوەی لەم ماددەیەدا زۆر حەزم لێیەتی ئەوەیە  شتێکی چاوەرواننەکراوە و دەرەنجامەکەی پێشبینی ناکرێت.هەر پارچەیەک لە حەفت سین دەگمەنە و بە تایبەت دەتوانێت تەحەدابێت بۆ ئەوەی کاری تێدا دەکات و هێڵەکان لەناویدا دروست دەکات، هێلەکانێش لەراستیدا زۆر جیاوازن لە ناوەوەدا وەک لە هێڵەکانی دەرەوە. کارکردن بەو گرافیکانە پرۆسەیەکی قورس و ئاڵۆزە و دەبوایە چەندین گۆڕانکاری بکەین تا بە دەرەنجامی کارەکە رازی بین.

ئایا هونەرە نەریتییەکانت پێشتر بەکارهێناوە لە پرۆژەکانتدا؟
بەڵێ، ئەمە شتێکی دووبارەیە لە کارەکەی مندا. شیوازی کاری دیزاینی من پێویستی بە تەکنیک و زانیاری زۆرە، من هەمێشە لەگەڵ دەستڕەنگینە شارەزاکاندا کارم کردووە. یەکێک لە نموونەکان پرۆژەی بەهارات بوو  یان قوتوی هەڵگرتنی بەهارات کە کاری زۆری دەوێت بە ئەزموونێک لەگەڵ هەڵکۆلیندا. لەبەرئەوە ئەم پرۆژەیە وەهابوو کە من دەمویست چیرۆکەکەم لەم رێگەیەوە بگێڕمەوە لە عێراق گەشەی پێبدەم و لەگەڵ دایمدا بۆ ئەم کارە سەردانی بازاڕەکانم دەکرد. ئەو لە بەغدا گەورە بووە و تا ئەمڕۆش من بۆنی ئەو پیاوەم لەبیرە کە بەهاراتی دەفرۆشت.

Haft Sin Brown 1

نموونەیەکی هەفت سین لەلایەن هۆزان زەنگەنە فۆتۆ: لیزا کلاپ

چۆن ماددە خامەکان بەکاردەهێنیت؟
ئەوە دیزاینە کە ماددەکان هەڵدەبژێرێت. پرۆسەکە  پرۆسەیەکەی حەدسییە، لەکاتی کارکردن لەو پرۆسەیەدا وێنە و بەرهەمی نموونەکان مادە خامەکان هەڵدەبژێرن.

گرنگترین بەشی بەرهەمە چییە، کاتێک کار لەسەر دیزاینێک دەکەیت؟
من دیزیانی بەرهەم ناکەم، من چیرۆکێک دەگێڕمەوە، من هەرگیز لەگەڵ دەربڕینی وشەدا باش نەبووم، پێم وایە لە فۆرمدا باشم. من هەوڵدەدەم ئایدیا ” بیر” لەرێگەی شتەکانەوە بگوازمەوە و بەدوای جەوهەردا بگەڕێم. بەرهەمەکە دەرەنجامی بیرۆکەیەک یان هەستێکە.

دەتوانیت لەبارەی دوایین پرۆژەتەوە قسەبکەیت، کە تۆ لە هەفتەی دیزاینی هۆڵەندیدا  هەفتەی رابردوودا لە ئایدنهۆڤن نمایشت کرد؟
ئەمە کۆکراوەیەکی نوێی شتەکان بوو کە لەسەر بنەمای شێوەگیربوونی ئەو شتانە بوو کە بەهۆی هێڵی نوسینی کوفییەوە پێی گەیشتووم. من لەگەڵ تۆماس میلۆ ی خۆشنوس کارم کردوە کە شارەزایە لە خەتی عەرەبی و فارسیدا بۆ دیزاینی فۆنت بۆ دیزاینی فۆنتی دیجیتاڵ لە دەقدا. پاشان من فۆرمێکی نوێم بەکارهێنا وەک بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی شتە فیزیکییەکان، کە تێیدا کۆمەڵێک ماددەی خاوم بەکارهێناوە  وەک لە تەختە و  زەرد و مس و برۆنز.

Sufi_02

یەکێک لە کارەکانی زنگەنە، سوفی شێوەکەی لەسەر بنەمای حەدس وەرگیراوە

Hozan Zangana, Kisal from the series Shaping from Intuition, 2015. Photo courtesy of the artist.

کیسەڵ لە زنجیرەی کارەکان لەسەر بنەمای حەدس