لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ ڕێکخراوی روئیا دەستی بە یەکەم پرۆژەی دراما وەک چارەسەرێکی دەروونی لە عێراق دا خستەکار کە پشتگیری دارایی لە لایەن ڕێکخراوی پرینس کلاوزەوە وەرگرت. کورتەیەک لە چالاکیەکانی پرۆژەکە لە خوارەوە باس کراوە:

لە بەشێک لە چالاکیەکانی رۆژانەمان دا چاومان بە کچانی خانەی بێ سەرپەرشتان گوڵانی ئەدهەمیە کەوت. لە وێ دا بە چەند شێوازێک لە شێوازەکانی سوود وەرگرتن لە هونەر بۆ چارەسەری دەروونی ئاشنامان کردن. نووسین و وێنەکێشانمان هەڵبژارد لەبەرئەوەی زۆرێک لە بەشداربووان حەزیان بە هونەری نواندن نەبوو. بڕوانە چەند نموونەیەک لە کارەکانی بەشداربووان لەم بەشەی خوارەوەدا:

IMG_20151003_0003

ئەم وێنەیە لە لایەن خەنساوە کێشراوە کە تەمەنی ١٥ ساڵە. لەو چالاکیەدا کیژەکان داوایان لێکرا کە بە ئارەزووی خۆیان لەسەر پارچە کاغەزەکە بنووسن و بەدوای هێماکان دا بگەڕێن و ڕەنگیان بکەن.

Khansa

وێنەکێشان خەنسە: وێنە: دامەزراوەی روئیا

noor

وێنەکێشان لە لایەن نوور، ١٥ ساڵ: دامەزراوەی روئیا

worwd

وێنەکێشان لە لایەن وروود، ١٧ ساڵ وێنە: دامەزراوەی روئیا