خاتو زیکرا سەرسام (لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٥) یەکێکە لە بەرهەمهێنەرانی فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکان و نیگارکێشەکانی بواری منداڵان. ئەم خاتونە هونەرمەندە لە دووتوێی تابلۆ رەنگاوڕەنگە چەسپێنەرەکان و نیگارەکانیدا هەڵدەستێت بەگێرانەوەی چیرۆکە خۆجێیی و ئایینیەکان و هۆنراوە بەناوبانگەکان و چیڕۆکی پەریەکان و شەوانی عەرەبی. ئەو خاتونە هونەرمەندە لە سەر کۆمەڵێک فیلمی دۆکیۆمێنتاری کاری کردوە؛ لەمانەش فیلمی ڕەحمەت، زەینەب و هەندێکیتریش کە تایبەتە بەم کچانەی کە لە خوار تەمەنی یاساییەوە بەشودەدرێن لە عێراق هەروەها یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی کۆمەڵەی فیلمسازی و دۆکیۆمێنتاری لە شاری بەغداد. ئەو لە ئێستادا ناوەندی تاوەری بابل بۆ پەرەپێدانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەبات، کە یەکێکە لە ناوەندەکانی هونەر و راگەیاندن لە شاری بەغداد.

Dhikra Sarsam, Untitled collage, 2012

وێنە: زیکرا سەرسام، تابلۆیەکی بێناوونیشان، بەمۆڵەتی هونەرمەند.

یەکەمین چیڕۆک چی بوو کە بەبیرت دێ بۆت گێڕدرابێتەوە؟
پێم وابێت چیڕۆکی ‘ لەیلا وگورگەکە’ بوو. چیڕۆکی لەیلا، کە کچێکی گەنجە و دەچێت بۆ سەردانیکردنی داپیرەی، بەڵام دواتر لە ڕێگادا دووچاری گورگێکی زۆر شەیتان دەبێتەوە. پورەکەم ڕاهاتبوو لەوەی کە ئەم چیڕۆکە و چیڕۆکەکانیتر بۆ چەندین جار بگێڕێتەوە. هەموو جارێک من لەم چەند وشانە دترسام’ کاتێک گورگەکە داپیرەی لەیلای قوتدەدا’. من وام هەست دەکرد کە گەلێک ڕێگا هەن بۆ ئەوەی ڕێگە لەمە بگرین، هەرگیز لێنەگەڕێین ئەمە ڕووبدات.

13041395084_5e73acfb76_o

وێنە: بێناوونیشان.

چ جۆرە چیڕۆکێک دەکەیتە بنەما بۆ کارە هونەریەکانی خۆت؟
من کارە هونەریەکانی خۆم لە سەر شەوانی عەرەبی، هەندێک ئەفسانەی شارستانیەتەکۆنەکانی وڵاتی عێراق و ئەم هۆنراوانەش کە بۆ منداڵان نووسراون بونیاد دەنێم. لە هەندێک لە چیڕۆکە کۆنەکاندا دەتوانین فێری زۆرشت ببین لە بارەی مێژوو و شێوازی ژیانی ئەم خەڵکانەی کە ئەم چیڕۆکانەیان نووسیون.

ئایا لە لای تۆ چ شوێنێک لە شاری بەغداد خۆشترین شوێنە؟ بۆچی؟
کەنار روبار، لەبەر ئەوەی بوونی ژیان بەستراوەتەوە بە بوونی ئاوەوە، هەروەها بوونی ئەم شارەش بەستراوەتەوە بە بوونی ئەم ڕووبارەوە لەم شوینەدا.

13041397554_8106ed8e76_b

وێنە: بێ ناوونیشان.

ئێوە زیاتر کار لەسەر بەرهەمهێنانی کورتەفیلم و فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکان دەکەن. ئایا لەم پڕۆژانەی کە تاکو ئێستا
کارت لە سەر کردوون کامیانت زۆر بەدڵە؟
من کارم لە سەر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری کرد کە لە لایەن رێکخراوی (UN)ەوە فەندکرابوو، فیلمەکە بە ناوی ‘ ڕەحمەت، زەینەب و ئەوانیتریش’ بوو. ئەم فیلمە باسی لە دیاردەی زوو بەمێرد دانی کچان دەکرد لە عێراق کە هێشتا لە خوار تەمەنی یاسایی شوکردنەوەن. من چاوپێکەوتنم لەگەڵ دوو کچ ئەنجامدا کە لە تەمەنی (١٤) چواردە ساڵیدا شویان کردبوو و تەڵاقیش درابوون.

ئایا حەزدەکەیت کام لە چیرۆکەکانی شەوانی عەرەبی بکەیتە فیلم؟ بۆچی؟
من حەزناکەم فیلمێک لە بارەی چیڕۆکێکی دیاریکراوەوە بەرهەم بهێنم، بەڵام ئارەزوومە کە فیلمێک لە سەر حۆریەکانی دەریای نێو چیڕۆکەکانی شەوانی عەرەبیەوە بەرهەم بهێنم، لەبەر ئەوەی وەک کەسایەتی ئەوان بەوە ناسراون کە زۆر زیرەک و ڕۆشەنبیرن. بۆ نموونە، ئەوان جگە لە کۆمەڵێک شتیتر، یاری شەترەنج دەکەن و هۆنراوە دەنووسن.
ئێوە ئەندامی دەستەی دادوەران بوون لە ڤیستیفاڵی کورتە فیلمی عێراقی لە سالێ ٢٠١٣دا. بۆچی گرینگە کە هونەرمەندە

فیلمسازە عێراقیەکان هاوکاریان بکرێت و هانیان بدرێت؟
ئەمە بەشێکە لە پشتیوانیکردنی ئازادی رادەربڕین. هەرچەندە عێراق پێش دەکەوێت کەچی ئێمە ناتوانین لە پشتیوانیکردنێکی بێلایەن و سەربەخۆیانە دڵنیابینەوە. بەتایبەتیش لەو کاتەوە کە وەزارەتەکان لە لایەن حیزبە سیاسیەکانەوە بەڕێوە دەبرێن، ئەم حیزبانە بەشێک لە دەستەڵات پێکدەهێنن وبەشداریشن لە پێکهێنانی حکومەتدا. جگە لەمەش، هیچ ئاساییشێکی کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیان فەراهەم نابێت بەبێ بوونی داهاتێکی جێگیر.

13041037705_2f656a54c6_b

ئایا چ پڕۆژەیەکت هەیە بۆ داهاتوو؟
من زۆر سەرقاڵم بە بەرێوەبردنی ناوەندی تاوەری بابل بۆ هونەرو ڕاگەیاندن لە شاری بەغداد. لە دواهەمین پێشانگاماندا بەناوی ‘پێکهێنان- تێهەڵكێش’ هونەرمەندە گەنجەکانی عێراق بانگهێشت کرابوون بۆ ئەوەی لەم پیشانگایەدا کارە هونەریە پێکهێنانەکانیان-تێهەڵکێش- نماییش بکەن. جگەلەمە من لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریم لە بارەی ئەم ژنانەی کە خوێ کۆدەکەنەوە، هەروەها فیلمێکیتریش لەبارەی یەزیدیەکانەوە، کە ئاینێکی کۆنی باکوری عێراقە.