دەزگای ڕوئیا نووسەر و دەرونناسی بواری ئازار و پێکان خاتو جەستین هاردی بانگهێشت کرد بۆ قسەکردن لە پانێڵێکی گفتوگۆکردن لەسەر هونەر،ململانێ لە عێراقدا لە مەراسیمی کردنەوەی بەشی عێراق لە ٥٦ ەمین بیناڵی ڤینیسیا. جەستین هاری هەڵسا بەکردنەوەی پڕۆژەیەکی پێشەنگ لە بواری تەندروستی عەقڵی بە ناوی “شیفای کەشمیر“، هەروەها بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت وتار لەسەر باشوری ئاسیا دەنووسێت. خاتو جەستین وەک شارەزایەکی بواری تەندروستی عەقڵی، قسەی لەبارەی پەیوەندی نێوان شەڕ و ململانێکان و زەرەر وزیانی دەروونی توندوتیژی کرد.

18640588290_b6a695c643_k

ئۆتۆمۆبێلەکان، گیاندارەماڵیەکان، میوە و گوڵەکان. کەسایەتیە پلاستیکیەکان لە لایەن ئەو مناڵ و هەرزاکارانەوە دروستکراون کە لە خیوەتگای شاریا دەژین لە شاری دهۆک، وەک بەشێک لە پڕۆژەی دەزگای ڕوئیا بۆ چارەسەرکردن لە ڕێگەی هونەرەوە لە نێو خیوەتگای ئاوارە عێراقیەکان. وێنە: دەزگای ڕوئیا.

 

من لەنێو جیهانی هونەردا ناژیم، بەڵام بینیومە کە لە نێو جەنگ و توندوتیژیەکاندا چی دەهەمبەر هونەر و هونەرمەنداندا ڕوودەدات. سەرجەم داهاتوەکانی جیهان، بابەتی ئەم بیناڵیە هەروەها بابەتی پێشانگای جوانی شاراوە ، وەک شیکردنەوەی بەشی عێراق،هەردوکیان زۆر سەرکەوتو بوونە لە نیشاندانی بیرۆکەی هونەر لە نێو جەنگ و ململانێدا.

Justine Hardy at the panel discussion on art, conflict and Iraq, for the Pavilion of Iraq at the 56th Venice Biennale. Photo: Ayman al-Amiri.

جەستین هاردی لە پانێلی گفتوگۆکردن لە سەر هونەر، ململانێ ، و عێراق، لە ٥٦ ەمین بیناڵی ڤینیسیادا. وێنە: ئەیمەن ئەلئەمیری.

 

توندوتیژی هەستی ئێمە بۆ داهاتو وێران دەکات. ئێمە لەپێناوی مانەوەماندا پەنا بۆ زرنگی نەخشەی گەشەسەندوی خۆمان دەبەین و عەقڵی خۆمان بە ڕووی هەموو شتێکدا دادەخەین تەنها ئاراستەی مانەوەی خۆمانی دەکەین لە ژیاندا: شەڕ و ڕاکردن. ئەم مەملەکەت و سەرزەمینی وردی و دیققەتەی کە هونەر تیایدا ئۆقرەدەگرێت پانتاییەکی کەمی هەیە بۆ هەناسەدان. خەڵک لە ڕووی خەستەیی و دەروونیەوە تووشی دارمان بووە، هەموو شتێک لە ناودەچێت جا هەندێک جار بە شێوەیەکی ڕەمەکی و هەڕەمەکی، هەندێک جاریش بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو.
دەتواندرێت بە شێوەیەکی زۆر زیرەکانەو ناوازە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم تابلۆ سپیەدا بکرێت، بەڵام ئەوەی کە لەناو ئێمەدا حەشارو پەنهانە- مەبەست لە بیرۆکەی جوانی شاراوەیە- بەپێی ئەزموونی من شتێکی تەواو شەخسی و تاکە کەسیە. ئێمە لەنێو ئەم بیرکردنەوە ئازادانەی خۆمانەوەیە کە دەتوانین خودی خۆمان و دەروونی خۆمان وەدەست بهێنینەوە.

” لە نێو ماشێنی جەنگدا […] هونەر دەبێتە شوێنێک بۆ شتە شاردراوەکان، سەندوقێکی بچوک بۆ ئازادی تاکەکەسی.”

 

سروشتی توندوتیژی وایە کە خود وێران دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پرسیارێکی وجودی گەورە: ئایا ئامانج چیە؟ چۆن دەبێت تەنها ئامانجێک لەبەرامبەر ئەم هەمو وێرانکاری و خاپوربوونەبوەستێتەوە؟ وێرانکاری لەگەڵ خۆیدا هەستەکانیشمان بۆ داهاتو و هیواکانیشمان دەشێوێنن و وێرانیان دەکەن.

هەر بۆیەشە یەکێک لەم مەیدان و شوێنانەی کە دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ئێمە تیایدا هەوڵفدین و سەرلەنوێ دەستبکەین بە دۆزینەوەی خودی خۆمان بریتیە لە مایدان و بواری هونەری.

image-0001 (3)

بێ ناوونیشان

image-0003

بێ ناوونیشان

کاتێک کە منداڵان هەوڵدەدن مانا ببەخشن بەم شتانەی کە لە دەرەوەی سنوری تێگەییشتنی ئەوانن، ئەوا هەمیشە هەوڵدەدەن کە شتەکان بیگونجێنن لە ناو ئەم سیاق و کەشەی کە ئەوان دەیزانن و لێی تێدەگەن. کاتێک کە تۆ پارچە کاغەزێک دەخەیتە بەردەمی کۆمەڵە مندالێک کە لە ناو دۆخێکی لێوانلێو لە توندوتیژیدا دەژین، زەحمەتە ئەوان وێنەی توندوتیژی بکێشن. ئەوان زیاتر ئەم وێنانە دەکێشن کە لەگەڵ حەزو خولیا دونیای مندالی خۆیاندا دەگونجێن یان ئەوشتانەی کەلە ڕاستیدا وایان لێدەکات کە هەست بەدڵنەوایی و ئارامی بکەن. لەو سیاق و ناوچەیەی کە من کاری تێدا دەکەم، منداڵان وێنەی چیاکانی هێمالایە، دەریاچەکانی کوشمیر، بەلەمەکان، دارەکان، گولەکان و باخی سێوەکان دەکێشن. ئەوان وێنەی ئەم خانوانە دەکێشن کە خۆیان حەزدەکەن تیاید بژین- کەسەقف و بنمێچێکی پتەوو دڵنیاکەرەوەی هەیە هەروەها دیوارەکانیشی بەهێزو دڵنیایی بەخشن و دەتوانن بیان پارێزن و پەنجەرەکانیشی نەشکاون. هەست و دەروونی منداڵەکان دەفرێت بۆ ئەو شوێنەی کە تیایدا جارێکیتر هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەکات. لەڕاستیدا منداڵان دەست ناکەنەوە بە کێشانەوەی وێنەی ئەم توندوتیژیەی کە دووچاری هاتوون تەنها ئەوکاتە نەبێت کە هەستکردن بە ئەمن و ئاساییش جارێکیتر هاتوەتەوە شوێنی خۆی.

18831032851_61fe42f93a_k

ئایا بیرۆکەی هونەر لە نێو ململانێدا هەر خۆی لەخۆیدا بیرۆکەیەکی پێکناکۆک و هاودژە؟ هەربەراست ئایا کارێکی مومکینە کە هونەر لەنێو جەنگ و ململانێدا بوونی هەبێت؟ یان ئایا ئەوەی کە ئێمە دەیبینین تەنها بریتیە رستەیەک بیرۆکەی سەپێندراو کە بەکاردەهێندرێن وەک ڕێگایەک بۆ بەکارهێنان یان وەک هۆکارێکی پڕو پاگەندە؟ من هونەرمەندێک نیم کە هەوڵیداوە داهێنان بکات لە بەرامبەر جەنگ و توندوتیژیدا، بەڵام ئەوەی کە من بینیومە بریتیە لەم هونەرمەندانەی کە ئەم ئاستە بەرزەیان لە لێهاتویی هونەری هەبووە ولێیان سەندراوەتەوە. ئەوان فڕێدراونەتە ناو ماشێنی جەنگەوە، جا ڕەنگە وەک خزمەتکارێکی حکومەت بێت، یان هەر ڕۆڵێک بیت کە توانای مانەوە لە ژیانیان پێدەبەخشێت. ئەوان لەهەر کوێیەک بگیرسێنەوە لەگەڵ هونەرەکەیاندا ئەم شوێنە دەبێتە شوێنی ئەوان بۆ شتە شاراوەکانیان، سەندوقێکی زۆر بچوکی ئازادی تاکەکەسی: رەنگە زیندانیەکی پۆڵەندی بێت لە یەکێک لە سەربازگە زیندانیەکانی ئەڵمانیادا ئاوازێکی غەمگین لەسەر دارێک بژەنێت، و کۆنەدارەکە بۆ ساتێک بگۆڕێت بۆ تابلۆی کلیل و دوگمەکانی پیانۆیەک و لەم چرکەساتەدا هزرو بیری ئازاد بێت، یان ڕەنگە منداڵێک بێت لە کەمپی زەعتەری لە وڵاتی ئوردەن یان لە کەمپێکی عێراق، سوریا یان لە هەر شوێنێکیترەوە بێت کە زۆر بە سادەیی وێنەی خانویەک دەکێشێت، چونکە لە تیروانینی ئەم منداڵەدا ئەم خانوە گوزارشتە لە شوێنێک یان گوزارشتە لە چرکە ساتێک کە ئەوان دەتوانن خۆیان تیایدا بدۆزنەوە و دوبارە خۆیانی تێدا وەدەست بهێننەوە.
من هیچ دڵخۆشنیم لەگەڵ هەندێک لەم بیرۆکانەی کە پێیان وایە دەبێت هونەر چیبکات بۆ ئەوی گوزارشت لە جەنگ بکات یان نوێنەرایەتی جەنگ بکات، چونکە من دڵنیام کە ئەمە تەنها بیرۆکەی یەک تاکە هونەرمەند دەبێت، جا کەواتە ئایا ئێمە مافی ئەوەمان هەیە کە بیرۆکە تاکە کەسیەکانی جەنگ وەک بیرۆکەی گوزارشتکەر لە کۆمەڵگاکان یان سەجەم کۆمەڵانی خەلک بسەپێنین؟
من هونەر وەک خاڵی دوبارە پەیوەندیکردنەوە بەژیان دەبینم، وەک پردێک لە نێوان وێرانکردنی خود و سەرهەڵدانی هەستێک بۆ داهاتو، بۆ هیواو ئاوات. من وای دەبینم کە لە نێو ئەم دوبارە وەدەست هێنانەوەی رۆحدا هونەریش دوبارە لەدایک دەبێتەوە.