هونەرمەند رەحیم ئەلحاج ئاواز دانەر و ژەنیاری ئامێری عودە و لە شاری ئەلبوکیرک دەژیێت لە نیو مەکسیکۆ. لە شاری بەغدا چاوی بەدونیا هەڵهێناوە، لە پەیمانگای مۆسیقا و لە ژێر سەرپەرشتی مونیر بەشیردا خوێندویەتی. بەدونیادا گەڕاوە وەک بەشێک لە گروپی بەغداد بەر لەوەی لە عێراق ڕابکات لە ساڵی ١٩٩٢. ئەم هونەرمەندە لەبارەی ئەزموونی خۆی وەک مۆسیقارێک و هەروەها سەبارەت بەوەی کە ئەو چۆن ئامیری مۆسیقای عود لە گەڵ نەریتە مۆسیقیەکانی تر تێکەل دەکات، بۆ ڕێکخراوی روئیا دەدوێت.

Rahim al Haj

وێنە: هونەرمەند رەحیم ئەلحاج. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

تۆ لە شاری بەغدا گەورە بوویت و پێگەییوی بەرلەوەی بچیتە وڵاتی ئوردن و لەوێشەوە بۆ سوریا و دواجاریش بچیتە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. ئایا ئەم کاتەی کە لە عێراق بوویت ئاسان بوو کە کەسێکی مۆسیقار بیت؟
ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو کاتێکی ئاسان و خۆش نەبوو بۆ عێراق- ئەم دۆخە هونەرمەندان و مۆسیقارانیشی لێ بەدەر نەبوو- بەڵام من تاکو هەڵاتم لە ساڵی ١٩٩٠دائەزموونێکی زۆر باشم کەڵەکە کرد. من مۆسیقام لە پەیمانگای مۆسیقا- کۆنسێرڤاتۆریۆم – خوێند لە شاری بەغداد، لە ژێر سەرپەرشتی مونیر بەشیردا هەروەها ئەندامی گروپێکی مۆسیقی بووم بەناوی گرووپی بەغداد. ئێمە لەسەرانسەری جیهاندا کۆنسێرتمان ئەنجام داون. بەڵام کاتک کە لەگەڵ ڕژێمی ئەوسادا کەوتمە کێشەوە ڕاستەوخۆ عێراقم بەجێهێشت و چوومە وڵاتی ئوردن، لەم وڵاتەدا بە ناو و ناسنامە و هەویەی ساختەوە دەژیام. دەبوایە لە سفرەوە دەست بە ئەزموونی خۆم بکەمەوە.

چ شتێک وایلێکردیت ببیت بە مۆسیقار؟
من بەدرێژایی ژیانم هەرمۆسیقاربوومە.سەرەتا لە قوتابخانە دەستم بە ژەنینی مۆسیقاکرد، کاتێک کە هەشت یان نۆساڵان بووم. ئەم ڕۆژەم بەبیردێت کە مامۆستا عەرەبەکەم ئامێری عودەکەی خۆی هێنایە پۆل، و منیش چووم لەگەڵیا ئامێری عودەم ژەنی. من ئەم شەوە لە شادی خۆشیدا غەرق بووم وخەو لەخۆشیاندا نەچووە چاوانم،وەک دەزانن هەستم دەکرد کە وردە وردە بەرز دەبمەوە. مامۆستاکەم دەستی کرد بە پێدانی وانەی مۆسیقی بەمن. ئەو ژەنیارێکی لێهاتووی ئامێری عود نەبوو، بەڵام هەستی دەکرد من بەهرەیەکی مۆسیقیم هەیە، دەیە ویست فێرم بکات. دواجار ئامێری عودەکەی خۆی پێشکەشی من کرد.

کاتێک کە دوچاری کێشە بوومەوە لە گەڵ ڕژێمدا، لە بە ناو وناسنامەیەکی ترە وە ڕامکردە وڵاتی ئوردن. جارێکیتر لە سفرەوە دەستم بە ئەزموونەکەی خۆم کردەوە.

ئایا تاکوئێستاش ئامێری عودەکەت هەرماوە؟
نەخێر، ئامێری عودەکەم لە سەر سنوری عێراق و ئوردندا دەستی بەسەردا گیرا.ئەمە یەکێک بوو لە ساتە هەرە ناخۆشەکانی ژیانم. لەکاتێکدا کە تۆناتوانی کتێب یان ئامێرەکان ببەیتە دەرەوەی وڵات. مۆسیقارەکان پێویستیان بە نووسراوی فەرمی هەیە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتی عێراق مۆسیقا لیبدەن، هەروەها وەزارەتی ڕۆشەنبیری نووسراوێکی ڕێگەپێدانت پێدەدات کە بەهۆیەوە ڕێگەت پێدەدات ئامێرە مۆسیقیەکان لەگەڵ خۆتدا ببەیت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە من بە بەڵگەو پەڕاوی نادروست و ناوی خوازراوەوە لە عێراق ڕامدەکرد، نەمتوانی پێیان بڵێم من کێم و چیمکردوە. بۆیەئەوان عودەکەیان گێڕایەوە.

ئایا لەوڵاتی ئوردندا توانیت بەردەوامی بدەیت بە مومارەسەکردنی هونەری مۆسیقا؟
بەڵی، بەڵام بەناوێکی خوازراوەوە. بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە وڵاتی ئوردندا مامەوە، بەڵام لەوێدا زۆر مورتاح نەبووم. ئوردن زۆر لەعێراقەوە نزیک بوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی عێراق لە شاری عەممان خەریکی کارکردن بوون.

ئەگەر بتەوێت دەنگێکی سەردەمی مناڵیت دەربهێنیتەوە چ دەنگێک یان چ گۆرانیەک دەبێت؟
لە سەروبەندی هێرشکردن و بەرلە یەکەمین جەنگی کەنداو، گۆرانیەکم نووسیەوە بەناوی بۆچی؟ کە گۆرانیەکی رەخنەئامێز بوو لە سەر دۆخی ئەوسای عێراق. “بۆچی خەڵکی هەژارمان هەیە؟ بۆچی دەوڵەمەند هەیە؟” ئەمانە هەندێک لە وشەکانی گۆرانیەکەن؛ دەستەڵاتی رژێم نەیدەتوانی لەسەر وتنی ئەم جۆرە گۆرانیانە بتگرێت لەبەر ئەوەی ئەم گۆرانیانە بەشێوەیەکی ڕاستەو خۆ ئاڕاستەی رژێم نەبوون. یەک جار گۆرانیەکەم وت دواتر بەناو برادەراندا بڵاو بوویەوە. و سەرەنجام گۆرانیەکە ناوبانگێکی زۆری پەیاکرد، و کەسیش نەیدەزانی کێ ئەم گۆرانیەی داناوە. دوای چەند ساڵیک کاتێک کە لە وڵاتی سوریا بووم یەکێک لە هاورێکانم شریتێکی بۆناردم کە گۆرانیەکەی لەسەر تۆمارکرابوو، زۆر پێکەنیم.

بەرلە جەنگی یەکەمی کەنداو، گۆرانیەکم نووسی بەناوی بۆچی؟ کە گۆرانیەکی رەخنە ئامێزبوو لە سەر دۆخی ئەوسای عێراق. دەستەڵاتەکانی رژێم نەیاندەتوانی تۆ لەسەر وتنی جۆرە گۆرانیەکی ئاوا بتگرن، لەبەر ئەوەی گۆرانیەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاراستەی حکومەت نەکرابوو. گۆرانیەکە ناوبانگێکی زۆری پەیاکرد، و کەسیش نەیدەزانی کی ئەم گۆرانیەی داناوە.

کەی ناسنامە کۆنەکەی خۆت گرتەوە دەست و جارێکیتر بوویتەوە بە رەحیم ئەلحاجەکەی جاران؟
تاکو چومە وڵاتی سوریا نەمتوانی ناوە کۆنەکەی خۆم بەدەست بهێنمەوە، چونکە سوریا هیچ پەیوەندیەکی دیبلۆماسی لەگەڵ وڵاتی عێراقدا نەبوو، بۆیە لە وێدا دووبارە هەستم بە ئاساییش و ئارامی کردەوە. من لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی عێراقیەوە بانگهێشت کرام، ئەم حیزبە ئەوسا لە باکوری عێراق، وڵاتی ئێران و سوریاشدا چاڵاکی سیاسی خۆیان ئەنجام دەدا. لە وێدا من جارێکیتر توانیم ناوی خۆم بەدەست بهێنمەوە و دەستم کرد بە ئەنجام دانی کۆنسێرت لە لوبنان و ئوردندا.

یەکەمین پارچە مۆسیقا چی بوو کە داتان ناوە؟
یەکەمین کاری مۆسیقا دانانم بریتی بوو لە پارچە مۆسیقایەک کەتایبەت بوو بە پێش بڕکێیەکی گەنجان،من ئەوسا تەمەنم سی ساڵان بوو، و تەنانەت بەهۆی ئەم پارچەمۆسیقایەوە خەڵاتێکیشم بەدەستهێنا. پارچە مۆسیقاکە لە سەر مەقامێکی ئیرانی بیناکرابوو، و مەقامەکە بە مەقامی دەشت ناوی دەرکردوە. ئەم مەقامە لە باکوری وڵاتی عێراقدا زۆر بەناوبانگ و بەربڵاوە. پارچە مۆسیقاکەم نەریتەکانی هەریەک لە باکور باشوری عێراقی پێکەوە کۆکردوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت وێنەیەکی هاوبەشی ئەم دووبەشەی عیراق بەدەستەوە بدات.

ئایا بە تێڕوانینی ئێوە ئامێری عود چ تایبەتمەندیەکی هەیە؟
سەرجەمی ئەم ئامێرە مۆسیقیانەی کە پشت بەداو دەبەستن، وەک ئامێری گیتار، سێتار و بانجۆ، لە ئامێری عودەوە سەرچاوەیان گرتوە، ئامێری عود بە داپیرەی ئەم ئامیرە مۆسیقیانە لەقەڵەم دەدرێت. عود ئامێرێکی مۆسیقی زۆر کۆنەو مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەریەکان. عود یەکێکە لە ئامێرە مۆسیقیە سەرەکیەکانی جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- ڕێک وەک ئامێری مۆسیقی پیانۆ وایە لە ڕۆژئاوادا.

تۆ مۆسیقایەکت بۆ ئامێری عود و مۆسیقا چوار داوەکان و هەندێک ئامێری تری وەک ئامێری دیجریدۆ داناوە. چ شتێک وایلێکردیت کە ئەزموونی مۆسیقی خۆت بە ئامێری عود دەست پێبکەیت؟

کاتێک هاتمە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ جاری چوارەم سەر لە نوێ دستم کردەوە بەکار و بەئەزموونی مۆسیقی خۆم. چونکە بۆم دەرکەوت کە خەڵک لە گەل ئامێری عود ڕانەهاتوون. عود بۆ ئەوان یەکێک بوو لە ئامێرە داودارەکان کە نیان دەتوانی بیخوێننەوە هەروەها نەیشیان دەزانی ئەم ئامێرە چۆن جۆرە ئامێرێکە. من هەوڵمدا ئامیرەکە بەوان ئاشنا تر بکەم بۆیە هەڵسام بە جوتکردنی ئامێری عود لەگەڵ هەندێک ئامیری تردا هەروەها مۆسیایەکم بۆ هەریەک لە ئامێری عود و چوار داو دانا.

لە ئەمەریکادا، من هەوڵمدا ئامێری عود زیاتر بە جەماوەر ئاشنا بکەم، لەبەر ئەوە هەوڵمدا ئەم ئامێرە لەگەڵ کۆمەلێک ئامێری مۆسیقی تردا ئاوێزان بکەم. یەکێک لە قورسیەکانی دواترم ئەوەبوو کە مۆسیقا بۆ شەش کیشوەری جیاواز دابنێم.

ئایا ئامێری عود ئامێرێکی ئاسانە بۆ مامەڵە لەگەڵ کردن؟
ئەگەر لەگەڵ ئامێری چوارداو بوایە ئاسان دەبوو، چونکە ئێمە لە وڵاتی عێراقدا زۆرمان خوێندوە سەبارەت بە مۆسیقای کلاسیک. کارە زەحمەتەکە ئەوەبوو کە دەبوایە بنەما و کۆڵەگە سەرەکیەکانی هەردووک قوتابخانە مۆسیقیەکە بهێڵرێنەوە. من نەم دەویست کە ئامێری عودەکەم ببێتە ئامێرێک کە وەک ئامێرە مۆسیقیەکانی رۆژئاوا بژەندرێت. هەروەها ناشمەوێت کە ئامێری چوارداویش تەنها وەک ئامێرێکی مۆسیقی عەرەبی لە قەڵەم بدرێت.

ئەی چی دەلێن سەبارەت بە ژەنینی ئامێری عود لەگەل دیدجریدۆ؟
یەکێک لە کارە زەحمەتەکانیتری من لە داوی ئامێری دیدجریدۆدا بریتیە لە دانانی مۆسیقا بۆ شەش قارەی جیاواز. من هەڵساوم بە هەڵبژاردنی دیارترین ئامیری مۆسیقی ئەم وڵاتانەی کە لێیان دەکۆڵمەوە: ئامێری دیدجریدۆ لە وڵاتی ئیسپانیا، ئامێری سێتار لە وڵاتی ئەرجەنتین هەروەها ئامیرەکانی ڕۆک و ڕۆڵ لە گەل چەند ئامێرێکی مۆسیقی ڕەسەنی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا. سێتی سیدیەکەی پێی دەوترێت جیهانی بچوک.

ئایا هیچ کات دەچیتەوە عێراق؟
یەکەمین جار کەچومەوە بۆ عێراق ساڵی ٢٠٠٤ بوو- چووم بۆئەوەی خێزانەکەم، دایکم، و هاوڕێکانم ببینم، ئەوانەی کە لەساڵی ١٩٩١ەوە نەمدیتبوون. خێزانەکەم لە عێراق مابوویەوە ، و منیش ئەوسا لە ترسی رژێم نەمدەتوانی بگەرێمەوە بۆئەوەی چاوم پێیان بکەوێت.

ئایا پڕۆژەی داهاتووت چیە؟
پڕۆژەیەکە لە سەر بەهاری عەرەبی، لە پڕۆژەکەدا پارچە مۆسیقایەک دادەنێم بۆ ئامێری عود و گروپێکی ئۆرکسترا، کەتیایدا ئامێرە هەرە تەقلیدیەکانی وڵاتانی تونس، میسر، سوریا و عێراقی تێدا بەکار دەهێندرێت. ئامێرەکانیش بریتین لە ئامێری کانون لە وڵاتی عیراق، ئامێری نەی لە وڵاتی میسر، هەر چوار جوڵانەوەکە پێشتر تەواو بوونە و هەندێک لە تیپە ئۆرکستراکانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە مۆسیقاکە بژەنن.