هیشام تایح (لە دایک بووی ساڵی ١٩٤٨ لە شاری بەسڕە) یەکێکە لە هونەرمەندە نیگارکێشەکانی شاری بەسڕە. کارە هونەریە پێکەرتاشیە کارتۆنیەکانی ئەم هونەرمەنەدە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هونەرمەند یاسین وامی دروستی کردبوون، بەشێک بوون لە پێشانگای’سڵاوتان لێبێت لە عێراق’ لە بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٥)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠١٣دا. ئەم کەرەستە سادەوساکار و سەرەتایی و ئەم شێوازو ستایلەی بەکارهێنانی کەمترین تێچوو کە ئەم دوو هونەرمەندە بەکاری دە‌هێنن بەتەواوی پێچەوانەی ئەم زەوق و سەلیقە گشتیەی خەڵکی عێراقە کەهەمیشە ئارەزووی بەکار‌هێنانی کەرەستەو کەلوپەلی گرانبەها و زێڕینن دەکەن بۆ ناوماڵەکانیان. ئەم رۆحیەتەی کە ئەوان لە کارە هونەریەکانیاندا بەرجەستەی دەکەن لە’ ئەنجامدانی کارەکان و وەدەست هێنان بە‌هۆیەوە’ کە بەشێوازێکی زۆر زیرەکانە گوزارشتی لێکراوە- زۆر دوورە لە ڕۆحیەتێکی ئاڵودە بوو بە هاودژیەکان و پێکناكۆکی. هونەرمەند هیشام تایح لە ساڵی ١٩٨١ ەوە کارتۆنی رەق بۆ کارە هونەریەکانی خۆی بەکار دەهێنێت دوای ئەوەی شەڕی ئێران و عێراق وایکرد کە بەزەحمەت ڕەنگ و کاغەز دەست بکەوێت. ئەم هونەرمەندە سەبارەت بەکارە هونەریە نوێیەکەی بۆ ڕێکخراوی ڕوئیا دەدوێت:

14104210469_1c974c3e17_o

وێنە: بێ ناوونیشان،٢٠١٤. بەمۆڵەتی هونەرمەند هیشام تایح.

چ شتێک زیاتر کاریگەری لەسەر ئەم زنجیرەی کارە هونەریە هەبووە؟
ئەوەی کە لە پشتی ئەم زنجیرەکارە هونەریەدا خۆی مەڵاسداوە بریتیە لە سێحری جوانی ڕەنگەکان و نووسین وپاشخانەکان وبۆشایی. من بە قوڵی بەنێو زمانی نیگارەکاندا ڕۆچوومە، لە نێو وێنەکاندا توانا و وزەیەکی لە ئەندازەبەدەر هەیە بۆ دەربڕین. لە نێو وێنەدا کاریگەری و رەنگدانەوەی ژیانی گشتی و هەول کۆششی هێزەململانێکارەکان هەیە. هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ پەردەپۆشکردن و جوانکردنی درۆکان و توندوتیژیەکان و هەژاری کاریگەری زۆری لە سەر من هەیە وەک هونەرمەندێک، کە هەمیشە ڕووبەڕووی خەیاڵ و بیرکردنەوەی من دەبێتەوە و دنەی دەدات. شاری بەسڕاش بەدەست داڕوخانێکی مەدەنی و کولتوری جیددیدا ناڵاندویەتی بەدرێژایی چەندین دەیە. هەروەها ڕابردووەکەشم لە کارەکانی مندا دەردەکەوێت، من ژیانێک ژیاوم لێوانلێو لە چەوساندنەوەو سەرکوتکردن، کەهزروبیری منی پڕکردوە و زۆریش بەبێدەنگی بەنێوکارەکانمدا شۆڕبووەتەوە. من لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا هەتیو بووم. لەسەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆریشدا براکەم بەهۆکاری ئینتیما سیاسیەکەیەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەرا سەپێندرا. هەر لەبەر هەمان هۆکاریشەوە من لە پێگەیەکی ئیداری لە بواری پەروەردەوە، گواسترامەوە بۆ پێگەیەکیتر لە بواری کشتوکاڵیدا. لە ساڵی ١٩٧٨ دا زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجەدان بوومەوە لە لایەن رژێمی پێشوەوە.

ئایا ئیوە چ جۆرە زەخرەفە و نیگارێک بەکاردەهێنن؟ بۆچی؟
کارە هونەریەکانی من رەنگدانەوەی ژیانی ڕۆژانەن لە دووتوێی ئامێزانکردنێکی هەستەوەریانەی شێوەکان، سیمبول و ‌هێماکان و دەمامکە تەعبیریەکانەوە. ئەمەش بۆخۆی وێنای هەستی کپکردنی مرۆڤێک دەکات کە لە چرکەساتێکی لێوانلێو لە دڵەڕاوكێ و پێکناکۆکی مێژووییدا دەژێت. هەمیشە نیگارەکانی من کۆمەلێک ڕەگەزی لە شێوەی ژیاننامە و گێڕانەوە لە خۆ دەگرن. بەشێکی زۆر لەم نیگارانە ڕەنگدانەوەی سروستی توندوتیژین. ئەمەش لە بەشێک لە ڕوخسار و دەمامکەکانی هەندێک لە کارێکتەرەکانی نێو نیگارەکاندا دەردەکەوێت.

Untitled, 2014. Image courtesy of Hashim Taeeh.

وێنە: بێناوونیشان، ٢٠١٤. بەمۆڵەتی هونەرمەند هیشام تایح.

ئایا یەکەمین کاری هونەری کە پێی سەرسام بووبیت چی بوو؟ بۆچی؟
داپیرەم (هێدیدا) چەند پەیکەرێکی قوڕی ئەسپی دروست کرد، لە ڕێگەی بەکارهێنانی قوڕی جۆگەلەیەک کە بەتەنیشتماندا تێپەردەبوو. من زۆر سەرسام بووم، بە سادەیی شێوازەکەیان و هەمیش بە کەرەستە سەرەتاییەکانیانەوە. ئەو لە خانوویەکی سادەی دروستکراو لە قامیشدا دەژیا لە سەر روباری لەیل لە شاری بەسڕە. ئەو کەسێک بوو کە بە عیشق و جیددیەتەوە کارەکانی خۆی ئەنجام دەدا، من دەمتوانی نەشئەی شادی و خۆشی لە روخساریدا ببینم.

ئایا ئێوە وەک هونەرمەندێک دەتوانن لە شاری بەسرەدا بژین و مومارەسەی کارەهونەریەکانی خۆتان بکەن؟
لە سەردەمی گەمارۆی ئابووریدا کۆمەڵێک کارم دەکرد بۆ ئەوەی بتوانم نان بۆ خێزانەکەم پەیابکەم. لە شەواندا وەک ژمێریاری بازرگانێکی فرۆشتنی بەکۆمەڵی سەوزە و میوە کارم دەکرد. وەک کرێکارێک لە دەرمانخانەیەکدا، ئاردیشم لە سەر شۆستەی شەقامەکاندا دەفرۆشت هەروەها لە ستۆدیۆی یەکێک لە هاوڕێکانمدا وەک خۆشنووس و نیگارکێش کارم دەکرد. دواجاریش کە لە وڵاتی لیبیا بووم وەک مامۆستایەک وانەم دەگوتەوە. لە ئێستاشدا، من لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پاریزگای بەسڕا کاردەکەم، ساڵێ داهاتوش خانەنشین دەبم، لەماڵەوەشدا نیگاردەکێشم و پەیکەرتاشیش دەکەم.

داپیرەم (هێدیدا) چەند پەیکەرێکی قوڕی ئەسپی دروست کرد، لە ڕێگەی بەکارهێنانی قوڕی جۆگەلەیەک کە بەتەنیشتماندا تێپەردەبوو. ئەو لە خانوویەکی سادەی دروستکراو لە قامیشدا دەژیا لە گەڕەکی روباری لەیل لە شاری بەسڕە.

ئایا سەفەرەکەتان بۆ شاری ڤینیسیا هیچ کاریگەریەکی هەبوو لەسەر کارەهونەریەکانت؟
شاری ڤینیسیا مۆزەخانەیەکی زۆر گەورەیە. سەفەرەکەی من لە لایەن ڕێکخراوی روئیاوە ئامادەکاری بۆکرابوو، بەدڵنیاییەوە کاریگەری زۆری هەبوو لە سەر کارەهونەریەکانی ئەم دواییەم. من زۆر سەرسام بووم بەم هارمۆنیا سروشتی و سێحریەی کە لە ڕێکخستن و دیزاینی شارەکەدا هەبوو، هەروەها بە بیناڵی شاری ڤینیسیاش کە توانیبووی دەیان کولتور و زمانی جیاواز پێکەوە کۆبکاتەوە. کارەکانی ئەم بیناڵیە باسیان لە بابەتەکانی سەردەم دەکرد کە خوداکانیان گەورە دکرد هەروەها ئەم مرۆڤانەشیان بچوکدەکردەوە کە بوون و داهاتو و چارەنووسیان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕیسک مەترسی جیددی دەبێتەوە.

Untitled, 2014. Image courtesy of Hashim Taeeh.

وێنە: بێ ناوونیشان، ٢٠١٤. بەمۆڵەتی هونەرمەند هیشام تایح.

ئایا بەلای تۆوە چ شوێنێک لە شاری بەسڕادا خۆشترین شوێنە، بۆچی؟
زۆر حەزدەکەم بەدرێژایی کۆرنیشی سەر شەتولعەرەبدا پیاسە بکەم یاخود لەسەر کورسیەک دابنیشم و بەبیرکردنەوەکانمدا شۆرببمەوە. بەڵام لە ئەمڕۆدا شاری بەسڕا لێوانلێوە لە بیرەوەری تاڵ و ناخۆش. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بوو بە مەیدانی جەنگ و هێلی پێشەوەی بەرەکانی جەنگ لە گەڵ وڵاتی ئێراندا. ئەم جەنگە نەگریسە زۆربەی هەرەزۆری سیما جوانەکان و سروشتی شاری بەسرای وێرانکرد، لەمانەش باخەکانی خورما. وردە وردە ژینگەی بەسڕا بەهۆی ئەم یۆرانیۆمەی کە لەچەکەکاندا بەکار هاتبوو پیس بوو و کە بو بەهۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشی و سەری کێشا بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زۆر کوشندە لە ناو خەڵکدا. لە دوای فەوزای گۆڕینی رژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، شاری بەسڕا جارێکیتر بەدەست پشتگوێخستن و هەروەها تێکچوونی سیماکانی بە‌هۆی کەمبوونی ئاو و وشکە ساڵیەوە دەناڵێنێ. باخ و بێستانە کشتوکاڵێەکانی فرۆشرانە کۆمپانیا گەورەکانی نەوت. زۆرێک لە باخەکانی خورمای ئەم شارە لە پێناوی فراوانکردنی شار و پڕۆژەکانی فەراهەمکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچوون. بەسرە و دەستەڵاتە خۆجێییەکانی شاری بەسڕاش سەرکەوتوو نەبوون لە گرتنەبەری سیاسەتێکی ڕوون لە دژی ئەم هەموو وێرانکاریانە و دواجار شارەکە وێران بوو.

بۆ دەستکەوتنی وێنەی زیاتر، یان زانیاری زیاتر سەبارەت بە کارە هونەریەکانی هیشام تایح، پەیوەندی بکەن بە : [email protected]