ڕێکخەر و سەرپەرشتیاری هونەری جولیان ستاڵابرەس سەبارەت بە زنجیرە کاری هونەری هونەرمەندی شاری بەغدا ئەیمەن ئەلعامری بەناوی ‘ سڵاو و ڕێزێک بۆ تارکۆڤیسکی'(٢٠١٣) دەنووسێت.
ئەم هونەرمەندە تمەن نۆزدە ساڵانە لە ئێستادا خەریکی زنجیرە کارێکی دۆکیۆمێنتاری هونەریە کە لەلایەن ڕێكخراوی ڕوئیاوە بەرهەم دەهێندرێت.

Homage to Trakowsky (7)

کۆمەڵەوێنەیەک: بەمۆڵەتی ئەیمەن ئەلئەمیری.

لە سەرەتای دەست پێکردنی فیلەمەکەی تارکۆڤیسکیدا، سەردەمی مناڵێ ئیڤان، کە لەسەردەمی داگیرکردنی یەکیەتی سۆڤیەت لەلایەن ئەڵمانیاوە بەرهەمهێندراوە، منالێکی زۆرجوان بەناو گوندێکی بەهاری لێوانلێو لە جوانی و باخ دارستان و لەکاتێکدا کە تیشکی خۆر بەدەرەوەیە و ئەوپەڕی جوانی خۆی بە دیمەنەکە بەخشیوە، ڕادەکات. پێدەچێت ڕۆژەکە ڕۆژێکی گەرم بێت، چونکە مناڵەکە تەنها فانیلە وشۆرتێکی تەنکی پۆشیوە. مناڵەکە بەرەو دایکی خۆی ڕادەکات و ڕاستەو خۆ سەری خۆی لە ناو ئەم ستڵەئاوەدا نقوم دەکات کە دایکی هەڵیگرتووە، تەنها بۆ ئەوەی لە دەنگی تیژ و تۆقێنری ئەم تەقەی چەکانەوە خەبەری بێتەوە کە لەو باڵەخانە تاریک و وێرانەدا بەرز دەبوویەوە، ئەم باڵەخانەیە کەوتووەتە ناوچەیەکی وێرانەی جەنگەوە. بەری ئاسمان بە دووکەڵێکی رەش ڕەش گیرابوو. هونەرمەند ئەیمەن ئەلعامری لە دوو توێی زنجیرە وێنە فۆتۆگرافیەکەیدا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ڕێزی خۆی بۆ تارکۆڤیسکی، ئەم زنجیرە فۆتۆگرافیە هەڵدەستێت بە پیشاندانی کۆمەڵە خەڵکێک لە دەرەوەی شاری بەغداوە کە لە ڕۆژی عاشورادا بە پێ دەڕۆن بۆ زیارەتی شاری پیرۆزی کەربەلا. عاشوڕا یەکێکە لە یادە ئایینیەکانی شیعەکان بە بۆنەی مردنی حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی. ئەم یادەی شیعەکان کاتێکە بۆ دەربڕینی ناخۆشی و بیرکردنەوە. هونەرمەند ئەیمەن ئەلعامڕی هەڵساوە بە گرتینی وێنەی فۆتۆگرافی رەنگاوڕەنگی هەندێک بۆنەی شیعەکان لە کاتی شەو لە شاری کەربەلادا، لەم وێنە فۆتۆگرافیانەدا شیعەکان هەڵساون بە بریندارکردنی سەری خۆیان و خوێن بە جلەسپیەکانیاندا هاتوەتەخوارەوە و ئەم وێنانە بوونەتە جێی کێشکردنی سەرنجی زۆرێک لە وێنەگرە ڕۆژنامەوانیەکان. وێنەی ‘ ڕێزێک بۆ تارکۆڤیسکی’ وێنەیەکی فۆتۆگرافی تەواو جیاوازە، بەیەک ڕەنگ گیراوە، کۆمەڵێک کارێکتەر نیشاندەدات لە نێو دیمەنێک کە بەهۆی کۆمەلێک هێلی شەمەندەفەری ڕەنگ سپییەوە لەت کراون هەروەها شوێنی تایەی وەک هێڵی خۆڵەمێشی و ڕەش بەسەرەوە دیارە . ئەوە ئەم دیمەنەیە کە دەتوانێت هەندێک لە ئارامی بە دانیشتوانەکەی ببەخشێت، لەگەڵ ئاماژەدان بە درێژبوونەوەی پیسی و هەژاری و هەروەها قوڕ و دەشت و دەرەکەی بۆ هەتاهەتایە. ئەم ئاڵا ڕەشانەش کە خەڵک بۆ زیارەتی شاری کەربەلا چاندوونیانن وێنەکە خاڵبەندی دەکەن.

Homage to Trakowsky (6)

گرتنی وێنەی فۆتۆگراف لە عێراقدا کارێکی زۆر زەحمەتە. هونەرمەندە فۆتۆگرافەرەکان هەمیشە بەچاوی گومانەوە سەیردەکرێن: تۆبڵێی ئەمانە لێکۆڵینەوە یان کەشفکردن بۆگرووپێکی سەربازی ئەنجام بدەن، ئایا بۆ ڕاژەی ئەمن وئاساییشی دەوڵەت کاردەکەن، یان بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی زۆر بێ سومعەی ڕۆژئاوایی کاردەکەن؟ ڕەنگە بەرزکردنەوەی کامێرا بۆ بەردەمی کامێرامان پڕی بێت لە مەترسی، لە گرتنی ئەم جۆرە وێنانەشدا پێویست دەکات کە زۆر زۆر بە حەزەر بین.

Homage to Trakowsky (1)

لێرەدا هەستێک هەیە کە پێی وایە وێنە فۆتۆگرافیەکانی هونەرمەند ئەیمەن ئەلعا مری جگە لە کەش و هەوای بۆنەیەکی مەزهەبی زیاتر هیچ شتێکیتر نیشان نادات. تاکو ئێستایشی لەگەڵدابێت کۆبوونەوەی هەزاران خەڵک لە بۆ یادکردنەوەی عاشوڕا یەکێکە لە یەکەمین بەڵگەکانی ئەوەی کە شیعەکان لە دوای کەوتنی ڕژێمی دیکتاتۆری هەژمونکراو لە ڕێگەی سونەکانەوە، بەشێوەیەکی زۆر زیاتر پەیڕەوی ئازەدیەکانی خۆیان دەکدەن. دیمەنی نێو وێنە فۆتۆگرافیەکانی هونەرمەند ئەیمەن ئەلعامری وێرانکاریەکی گەورە و ترسێنەری زەوی نیشاندەدەن لە جەنگەکاندا، و لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخێکی ئاوادا، ئاڵا رەشەکان زۆر بە توندی لەوە فەشەل دەهێنن کە جەنگ و ململانێیەکی مەزهەبی و تایەفی بخوڵقێنن.ئەوە بۆ چەندین نەوە پێدەچێت کە منداڵانی عێراقی دەتوانن چێژ لە فراوانخوازیەکی ئاشتیانە وەربگرن تا دەگاتە نیو ئەم سروشتەی کە خەونەکەی ئیڤان فەراهەمی دەکات. سەرەتا لە جەنگی عێراق وئێراندا وێران بوو، دواتریش لە جەنگی کەنداودا، دواتریش لە گەمارۆ و خنکانێکی ئابووری درێژ مەودا و ئەم هەڵمەتانەی بۆردومانکردن کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات، و دواتریش هێرشکردنەسەر و داگیرکردنی، و لەئێستاشدا لەنێو ناکۆکیەکی تایەفی ترسناکدا. هونەرمەند ئەیمەن ئەلعەمیری لە ساڵی ١٩٩٥ دا لە دایک بووە، لە ناوەڕاستی گەمارۆیەکی ئابووری وێرانکەردا کە بووە هۆکاری لەناوچوونی گەلێک لە هاوڵاتیان، هەروەها ئەو هونەرمەندە تەمەنی تەنها هەشت ساڵان بوو کاتێک کە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا داگیرکرا. ئەو سەردەمی مناڵی خۆی لە بەغدایەکی وێرانکراو و داگیرکراودا دا بەسەر بردووە.

لە کتێبەکەی زوهەیر ئەلجەزائیریدا سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ عێراق داوی کۆتایی هاتن بە رژێمی سەددام حوسەین. ئەم شەیتانەی کە تۆ نایناسیت. هەوڵی کڕینی چاکەتێکی سەربازی لە بازاڕێکی سەرشەقام دەگێڕێتەوە:
“من تەنها خەریکی ئەندازەگرتنی درێژی قۆڵەکانی چاکەتەکە بووم لە سەر دەستمدا کاتێک یەکێک بەپێشمدا رەت دەبوو کە من نەمدەناسی، بە دەستی خۆی لە دەستی دام وتی:’تۆ لەم ڕەنگە بێزار وماندو نەبوویت؟ ئێمە هەموو گەنجێتی خۆمان لەناویدا بەسەربرد. دواتریش ڕۆیشت بەبێئەوەی چاوەڕوانی هیچ وەڵامێک بکات.

Homage to Trakowsky (5)

ئەومناڵەی کە بەشێوەیەکی ‌هێواش خۆی لەبەردەمی یەكێک لە وێنە فۆتۆگرافیەکاندا دەچەمێنێتەوە لە وانەیە ئیڤانمان بەبیربهێنێتەوە، ئەومناڵەی کە لەگەڵ جەنگدا ڕاهاتبوو، خێرا و بەحەزەر، سەرنجی هەر پرێسکەیەک دەدات کە شتێکی شاراوە پێشکەش دەکات. ئەم مەبەست و سەرنجە پڕوردەکاریەی هونەرمەند ئەیمەن ئەلعامری و وێنە فۆتۆگرافیەکانی هاوبەشن لە نیشاندانی ئەم شۆکە بەربڵاوەی عێراق لە وێرانکردن و بەبادانی جوانیەکانی ئەم وڵاتە بەهۆی هێرشکردنەسەر، داگیرکردن و جەنگەوە، جا هەر لە داری وێرانکراوەوە بگرە تادەگات بەم سەقفانەی کەبەهۆکاری بۆمب وتەقینەوەکانەوە هەڵتەکێندراون. ئەگەر بێت و زەوی و نیشتیمان بتوانێت ئیسارەی تەسلیم بوونی تارکۆڤیسکی بکات بۆ جەنگ لە منداڵێتی ئیڤاندا یان لە ڕاوچیدا، کەواتە هەرکەسێک دەتوانێت هیوا بخوازێت کە سەیرکردنێکی جێگیر و هێمنانەی وێرانکاری ئەم نیشتیمانە رەنگ بێت هەنگاوێک بێت بەرەو حەز و ئارەزووکردن بۆ ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە.