خاتو ڕۆژگار مستەفا هونەرمەندێکی بواری هونەری ڤیدیۆ و نواندن و لە شاری سلێمانیدا دەژێت. دوای ئەوەی وەک نیگارکێشێک چەند خولێکی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و زانکۆی سلێمانیدا بینی، زۆر بەخێرایی دەستیکرد بە پەیداکردنی ئەزموون لە گەڵ هونەری ڤیدیۆ سازی، ئەدا ونواندن و شتە ئامادەکراوەکان بۆ کارکردن لە سەر ئافرەت و ڕەگەزی مێ لە عێراقدا. لە ساڵی ٢٠١١دا خاتو رۆژگار مستەفا هەڵسا بە رێکخستنی گروپێکی خۆپیشاندەران لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆهەڵگرتنی چەند پەیکەرێکی ژنانەی پلاستیکی نماییشی جل و بەرگ لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری سلێمانیدا. لەبەر هەندێک هۆکاری ئایینی و ڕەوشتی هەروەها لە ترسی سەلامەتی خۆیان ژمارەیەکی کەمی ئافرەتان بەشداریان لەم خۆپیساندانانەدا کردبوو، لە کاتێکدا ئەداکردنەکەی ڕۆژگار بەو ئامانجە بوو کە ڕٶڵی ئافرەت ڕوونتر و بەرچاوتر بێت. لە ساڵی ٢٠١٢ دا خاتو ڕۆژگار سەفەری کرد بۆ لەندەن بۆ خوێندن لە کۆلێژی چێڵسی بۆ هونەر و دیزاینکردن، لەم بوارەدا بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێنا. دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق، خاتو رۆژگار یەکێک بووە لە هونەرمەندە چاڵاک و کاراکان لە نێو کایە و مەیدانی هونەری شاری سلێمانیدا. لە ساڵی ٢٠١٦دا، خاتو رۆژگار مستەفا دوو لە کارە هونەریە ڤیدیۆییەکانی خۆی لە چایخانەی شەعب لە شاری سلێمانیدا نماییش کرد. خاتو ڕۆژگار لە بارەی کارە هونەریەکانی و نماییشکردنەکەوە بۆ رێکخراوی روئیا دەدوێت.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ دا، ئێوە هەڵسان بە نماییشکردنی دوو کاری هونەری ڤیدیۆیی خۆتان لە چایخانەی شەعب لە شاری سلێمانی. ئەم چایخانەیە وەک شوێنی بەیەگەیشتن و کٶبوونەوەی ڕۆشەنبیر و هونەرمەندانی شاری سلێمانی ناوبانگی دەرکردوە. کەواتە چ شتێکی گرنگ و نوێ هەیە سەبارەت بە پێشانگاکەت لەم چایخانەیە کە بتەوێ بە ئێمەی بلێی؟
چایخانەی شەعب یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی .ئەم چایخانەیە فەزایەکە کە رەگەزی پیاو بەسەریدا زاڵە، لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕێگا بە ژنان دەدرێت بچن بٶ ئەوێ، بەڵام زۆربەی ژنەکان نەرۆیشتن بۆ ئەم چایخانەیە هەڵدەبژێرن وەک پابەند بوونێک بە نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی شارەکە. من کاتێک دەچم بۆ بازاڕ هەمیشە لە وێ دەوەستم و چایەک دەخۆمەوە ، من لە ڕابردووشدا بەخۆبەخشی هاوکاری ستافی چایخانەکەم کردوە لە ژووری چای لێنانەکەیاندا. پیاوان دەچنە ئەم چایخانەیەوە بۆ کات بەسەر بردن. ئەوان یاری دۆمینە و شەتڕنج و تاوڵە دەکەن و چایش دەخۆنەوە. ئەوان هەمیشە باسی سیاسەت دەکەن یان باسی دواهەمین هەواڵ دەکەن، هیچ داهێنانێک یاخود هیچ دنەی رەخنەیەک لە بیر وبۆچوونەکانیاندا بەدیناکرێت. زۆربەی ئەوانەی کەدێنە چایخانەی شەعب هیچ جۆرە ئاشنایەتیەکیان لەگەڵ هونەری ڤیدیۆسازی یاخود پاچەکانی کاری هونەری ئەداکردنەوە نیە. هەرروها ئاشنا نین لەگەڵ گفتوگۆکردنی ئەم بابەتانەی کە کاریگەری دادەنێنە سەر ژن لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کارە هونەریەکانی من بریتی بوون لە پێشەکی و ناساندنی جۆر و شێوازێکی نوێی ئەزموونی هونەری، کە دەیەوێت رووبەرووی نەریت و خوە رۆژانەییەکانی چایخانە.

Screening of 'I Am Similar to My Father' (2013) at the Shaab Teahouse. Courtesy of the artist.

وێنە: نیشاندانی کورتە ڤیدیۆی’ من وەکپ باوکی خۆمم’٢٠١٣ لە چایخانەی شەعب. بەمۆڵەتی هونەرمەند.

ئایا سەردانیکەرە هەمیشەییەکانی چایخانەکە چ جۆرە رەنگدانەوە یەکیان هەبوو بۆ کارە هونەریەکەی ئێوە؟
ئەوان سەریان سوڕما، و کەمێکیش شۆک بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵیدا تێکەڵ بوون حەزیان دەکرد لەبارەیەوە بزانن. زۆرێک لە ئامادە بووان مەزاندەی ئەوەیان دەکرد کە فیلمێکی دوورودرێژ ببینن، نەک کورتە ڤیدیۆیەک کە ماوەکەی لە ١٠ خولەک کەمترە. پرسیاری ئەوان بۆ من ئەوەبوو کو ئاخۆ من هەوڵدەدم لە رێگەی کارە هونەریەکەمەوە چی بڵێم، دەمەوێت چی بەدەست بهێنم. هەندێکیان پرسیان ئەگەر ئەمە هونەر بێت ئەوا خەڵکانیتریش دەست دەکەن بە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و پەیامی ڤیدیۆکانیان بەگرینگ دەبینن. تەنانەت هونەرمەندە خۆجێیەکانیش ئەوانەی کە لەکاتی نماییشکردنەکەدا ئامادە بوون حەزیان دەکرد لەبارەی کارە هونەریەکانەوە بزانن. ئەزموونەکە بۆمن هەم خۆش بوو هەمیش قورس و زەحمەت بوو.

ئایا دەتوانیت سەبارەت بەو کارەهونەریانەی کە نماییشتکردن کەمێک بۆمان بدوێی، بەنموونە کاری هونەری من ‘من وەک باوکی خۆمم’٢٠١٣ و ‘بەقوربانتم’؟
پارچە ڤیدیۆی ‘من وەکو باوکی خۆمم(٢٠١٣) بریتی بوو لە دواهەمین پڕۆژەی خوێندنی ماستەرەکەم بوو لە شاری لەندەن. ئەم پارچە ڤیدیۆیە نۆ وێنەی سەر و ڕوخساری من لە خۆدەگرێت، کە قسەدەکات، پێدەکەنێت، دەگریێت و قسەدەکات لە ڕێگەی جوڵەی بەشەکانی ڕوخسارەوە. ئەوەی کە لەسەرەتای ڤیدیۆکەدا بە ئارامی دەست پێدەکات تا دێت زیاتر و زیاتر بەرەو تاریکی دەچێت لەهەمانکاتیشدا دەنگەکە بەرزتر و زیاتر دەبێت. من لە هەر ڤیدیۆیەکدا ووسەیەک یان ڕستەیەک دووبارە دەکەمەوە وەک دەربڕینی ‘ من وەکو باوکی خۆمم’ هەروەها من ڤیدیۆی خۆم گرتوە کە بە کوردی دووبارەی ئەم رستەیە دەکەمەوە’ کوردستان باشوری تورکیا و باکوری عێراقە. لە کاتێکدا’ بەقوربانتم’ کارێکی هونەری نوێیە کە لە عێراق بەرهەمم هێناوە. مانای لە زمانی ئینگلیزیدا ئەوەیە کە ” من خۆم بەخت دەکەم لە پێناوی تۆ – I Sacrifice Myself for You -“، و من لە پارچە ڤیدیۆکەدا بەزمانی کوردی ئەم ڕستەیە دووبارە دەکەمەوە. لە ڤیدیۆکەدا مانشێتی رۆژنامەیەکی کوردی زمان کوشتنی ئافرەتێکی نەناسراو لە عێراق بڵاو دەکاتەوە. پیاڵەیەکی چای لە سەر بەشی سەرەوەی رۆژنامەکە دانراوە، لەو کاتەدا من دوای خوێندنەوەی مانشێتەکە بەشێوەیەکی زۆر تورە و شەڕانگێزانە دەجوڵیم، بە بەردەوامی ئەم وشەیە دووبارە دەکەمەوە” بەقوربانتم”.

ئەوە بەو مانایەیە کە هەردووک پارچە ڤیدیۆکە هەم بەهەراو دەنگەدەنگن و هەمیش لە رووی سیاسیشەوە پێکداچوون. ئایا کارێکی زەحمەت بوو تا خاوەنانی چایخانەی شەعف رازیکەی بۆ نماییشکردنی کارەهونەریەکانت؟
نەخیر بەهیچ جۆرێک، خاوەنانی چایخانەی شەعب زۆر کەسانی زۆر ڕوو خۆش و ڕۆشەنبیرن.ئەوان هاورێ و برادەری زۆریان لە ناو شاری سلێمانیدا هەیە، و ئەوان بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەر کەسێک دەکەن لە چایخانەکەیاندا، بەتایبەتیش کەسانی بیانی. ئەوان حەزدەکەن بەشداری لە هەموو جۆرە بیرۆکەو گفتو گۆیەکدا بکەن.

تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بیت کوشتنی شەڕەف لە عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هەر ماوە و بەردەوامە. ئایا هونەرمەندەکان دەتوانن چ کارێک بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەمە؟
لەهەرێمی کوردوستاندا کۆمەڵێک رێکخراو وچاڵاکوان هەن کە کار لەسەر ئەم بابەتەو مافەکانی ژنان دەکەن، بەڵام من وابیرناکەمەوە کە ئەمە بەس بێت بۆ ئەوەی بتوانین بەوئاسانیە باسی مافەکانی خۆمان بکەین. هونەرمەندان دەتوانن تێڕوانینێکی مرۆڤدۆستانترفەراهەم بکەن و بیهێننە کایەوە.توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەموو دونیادا هەیە، ئافرەتانی هەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی زۆر لاوازی هەیە. کاتی خۆی ئەمە جیاواز بوو، کاتێک کە ئێمە لە لادێکاندا دەژیاین ئافرەتان لە نێو کێڵگەکاندا کاریان دەکرد بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاواندا. وەک هونەرمەند، ئێمە پێوویستمان بەوە هەیە کە بەردەوام بین و کاری هونەری زیاتر بەرهەمبهێنین سەبارەت بەم کێشە و گرفتانەی کە رووبەروویان دەبینەوە هەروەها پێویستە لەسەرمان باس لە خۆمان و ئەزموونەکانمان بکەین نەک تەنها مافەکانمان.

IMG_7805

وێنە: سەیرکردنی نماییشی تایبەتی پارچە ڤیدۆی”بەقوربانتم” لە چایخانەی شەعب. بەمۆلەتی هونەرمەند.

IMG_6252 (1)

وێنە: سەیرکردنی نماییشی تایبەتی پارچە ڤیدۆی”بەقوربانتم” لە چایخانەی شەعب. بەمۆلەتی هونەرمەند.

ئایا هونەری هاوچەرخ دەتوانێت قسە بۆ جەماوەر بکات لە کاتێکدا کە ئەوان بەم زمانەی هونەری هاوچەرخ ئاشنا نین؟
-بەڵێ، زۆریش بەباشی،ئەم کارە هونەریانەی کەمن لە شاری سلێمانیدا بۆ جەماوەر نماییشم کردن کاری ئاسان نەبوون بۆ تێگەییشتن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەرکە دەستم کرد بە شیکردنەوەی کارەکە و مەفهومی کارەکە، ئەوان بەخێرایی لەگەڵ بابەتەکەدا تێکەڵ بوون و کەوتنە گفتوگۆ.

ئایا لەم ساڵانەی دواییدا بوار و مەیدانی هونەری لە شاری سلێمانیدا تا چ ئەندازەیەک پێشکەوتن و گەشەی بەخۆوە بینیوە؟
ژمارەیەکی زۆری هونەرمەندی هاوچەرخ و پێشانگای هونەری هونەرمەندان لە ساری سلێمانیدا هەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێشکەتن و گەسەسەندنەکە لە هێواش و لەسەرخۆیە.دەزگاکانی پەروەردەو فێرکردنی ئێمە بابەتەهونەریە هاوچەرخەکانی وەک هونەری ئەداکردن، هونەری ڤیدیۆکاری و هونەری دامەزراندن ناوترێنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەم دواییانەدا ئەوخەڵکانەی کەلە دەرەوەدا خوێندویانە لە قوتابخانەو دەزگا فێرکاریە هونەریەکاندا کاریان وەرگرتوە و لەهەوڵی ئەوەدان کە مەنهەجەکانی خوێندن بگۆڕن. رێژەی ئەو جەماوەرەی کە بۆ بینینی پێشانگایەکی وەک هی من دێن هێشتاس هەر کەمە. لەلایەکی تریشەوە، پێشانگاکانی تایبەت بە شێوازە هەرە کلاسیکیە هونەریەکانی وەک نیگارکێشی و پەیکەرتاشی تاکو ئێستاش ژمارەیەکی یەکجار گەورەی سەردانیکەر بەلای خۆیاند کێش دەکەن. رۆژانی یەکەمی پێشانگاکان زۆر قەرەباڵغ دەبێت، بەڵام ئاستی پێشوازیکردن لە کارە هونەریەکان لەم جۆرەپێشانگایانەدا زۆر زۆر گشتیە: سەردانیکەرەکان گرینگیەکی زۆر بەلایەنی جوانی دەدەن و بەئەهەمیەتەوە لێی دەڕوانن، بەڵام بێئەوەی بەشێوەیەکی رەخنەییانە یاخود فیکریانە لەگەڵ کارەهونەریەکاندا تێکەڵ ببن بەنێویاندا بچنە قوڵایی شتەکانەوە.

ئێوە ماستەرتان لە کٶلێژی هونەرەکانی چێڵسی لە شاری لەندەن خوێند، دواتر چۆن گەشەتان بە کاری هونەری خۆتاندا دا لە دەرەنجامدا.
من ئەوە فێربوومە کە قوڵتر بچمە نێو کارەکانمەوە بۆ ئەوەی بە‌هێزبم و باسی خۆم بکەم. من فێری ئەوە بووم کە شەرم و عەیبە نیە گەر لە دوتوێی کارەهونەریەکانمدا باسی یادەوەریەکانی خۆم بکەم یان باسی مێژووی خۆم بکەم، بەڵکو ئەوە کارێکە کە دەبێت لە چوارچێوەو گۆشەنیگایەکی هونەری و ڕەخنەییەوە ئەنجام بدرێ. دەستکەوتنی هەلی گونجاو بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکاندا، بۆنموونە لە تەیت مۆدێتن یان لە گەلەری ساتشیدا، بینینی کارەهونەریەکانی جەستە زۆر گرینگە. من لەم باوەرەدا نیم کە خەڵک بتوانن لەگەڵ هونەری هاوچەرخدا تێکەڵ ببن ئەگەر بێت و کارەهونەریە هەقیقی و بەرجەستەکان لە چوارچێوەو سیاقی گەلەریەکدا یان مۆزەخانەیەکدا نەبینن.ئەم بینینە ڕاستەو خۆیە وات لێدەکات کە بەتەواوی هەستیان پێ بکەیت و بەنێویاندا ڕۆبچیەخوارەوە.

دوای ئەوەی کە گەڕایتەوە بۆ عێراق، وەک هونەرمەندێک ئایا لەئێستادا ئەولەویاتەکانی ئێوە چین یاخود بڵێین چ شتێک لەئێستادا لای ئێوە گرنگە کە کاری لەسەر بکەن؟
ئەوەی کە منی تووشی سەرسورمان کردوە، کاتێک کە گەڕامەوە عێراق دوای سێساڵ ژیان لە لەندەن بینیم کە هیچ شتێک هەر وەکو خۆیەتی و نەگۆڕاوە. کاتێک کە من لە لەندەن بووم هەموو رٶژێک هەر خەبات و تێکۆشان بوو. بەڵام لە عێراقدا شوێنەکان و دام ودەزگاکان هەر وەکو خۆیانن. ئەم ئارامی و ئیستیقرارو نەگۆریە شتێک یان خەبەرێکی باش نیە، پێویست دەکات ئێمە شتەکان لە رێشەییانەتر بگۆرێن،لە ڕێگەی کردنەوەی پێشانگای زیاتر و بەرهەم هێنان و پێشکەشکردنی کاری هونەری زیاتر.