هونەرمەند خاتو نادین حاتەم کە لە ئێستادا نیشتەجێی شاری بەرلینە، زۆر منداڵ بوو کاتێک لەگەڵ خێزانەکەیدا عێراقیان بەجێهێشت، ئەو وێنای كۆچ و سەفەری خێزانەکەی، شوناسی خێزانەکەی و ئەو سروت نەریتە کۆنانەی کۆمەڵەی مەندائیەکان دەکات کە ئەم هەنەرمەندە لە نێویاندا گەورە بووە. مەندائیەکان گروپێکی ئایینین لە باشووری عێراقدا و مومارەسە کولتوریە کانیان بەشێوەیەکی تایبەت هاوپەیوەست بوون بە ئاوەوە هەروەها ئەم گروپە ئایینیە بەهۆی کارەدەسیە زیویەکانیانەوە ناوبانگیان دەرکردبوو. داوا لە هونەرمەند نادین حاتەم کراوە کە بۆ پێشانگای داهاتووی”کۆنینە” لە بەشی وڵاتی عێراق لە بیناڵی ٥٧ پەنجاوحەوتەمینی شاری ڤینیسیادا، هەڵبستێت بە دروستکردنی کۆمەڵە کارێکی دامەزراندن و پێکهێنانی تایبەت بەم سروت و نەریتانەی مەندائیەکانەوە.

Photo courtesy of Nadine Hattom.

وێنە: بەمۆڵەتی هونەرمەند خاتو نادین حاتەم

دەڵێن کە پاپیرەم، غەریب جابر ئەلسەعداوی،وەستایەکی لێهاتووی کارە دەستیە زیوویەکان بووە، لە شەقامی ڕووبار لە شاری بەغداد دا دووکانێکی زیووی هەبووە، هەموو ساڵێک هەڵساوە بەئنجامدانی گەشتێکی دوور و درێژ بۆ وڵاتی میسر بۆ فرٶشتنی بەرهەمە زیوویەکانی خۆی.
ئەو کەسێکی زۆر لێهاتوو و دەست ڕەنگین بووە، ئەگەر ئێستاش واڕێككەوت کە یەكێک لە پاکەتە جگەرە زیوەیە دروستکراوەکانی دەستی ئەو لە ژێرەوەی ڕووباردا بدٶزیتەوە، دەبینیت کە جگارەکان هێشتاش هەروشکن.
ئەگەر رێککەوتبا کە چاوت بە باپیرەم بکەوێت، ئەوا ئەو لەڕێگەی هەڵگرتنی مانگایەکەوە پیشانی دەدایت کەچەندە بە‌هێزە.
باپیرەم بەزمانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، فارسی و مەندائی قسەی بۆ دەکردیت، بەدەنگێکی زۆر شیرینیش گۆرانی بٶدەگوتیت، بەڵام لەهەمانکاتیشدا ئەو کەسێکی زۆر شەرمن بوو و زۆر بەکەمی قسەی دەکرد.
ئەو چاکەی خۆی بەدەنکەخورما شیرین دەکرد. هەمیشەش دیاری بۆ هەموو مناڵەکانی خۆی دەهێنایەوە.
ئەمە نەڕاستیەکە لەئێستادا و نەخەیاڵیشە، بەڵکو ئەمە بیرەوەریە.

باپیرەخۆشەویستەکەم

کام رێگات بۆ سەفەری وڵاتی میسر دەگرتەبەر؟ئەمەیان؟.

Mansour_Egypt_Drive

نەخشەیەکی گووگڵ: رێگای ئۆتۆمۆبێل لە منسوڕەوە بۆ شاری قاهیرە.

یان ئەمەیان؟

Mansoor_Egypt_Walk

نەخشەیەکی گووگڵ: رێگای پیادەڕۆ لە مەنسورەوە بٶ شاری قاهیرە.

ئایا سەیرێکی ئەم بیابان و ئاسۆیەت کرد؟

east of um chamaine depression edge_waleed_hamed

وێنە: دیاریکردنی شوێن لە گووگڵدا: ئەنبار، عێراق، وێنەیەک کە لەلایەن وەلید حەمیدەوە گیراوە.

ئەی سەبارەت ئەم ئاسۆیە چی دەڵێت؟

Google Location Photo by A. Sherif.

وێنە: دیاریکردنی شوێن لە گووگڵدا: دەریای سور، میسر، وێنەیەک کە لەلایەن آ.شەریفەوە گیراوە.

ئایا بۆ خواردنی لەففەیەک (ساندەویچێک) لە ڕیستۆڕانتی (هەپی تایم- کاتێکی خۆش) وەستایت؟

Google Location Photo by علي علي.

وێنە: دیاریکردنی شوێن لە گووگڵدا: عەمماڕە، عێڕاق، وێنەیەک کە لەلایەن عەلی عەلیەوە گیراوە.

ئەگەر تۆ ئێستاش لەژیاندا بوویتایە لەوانەبوو پێویست نەبێت کە ئەم گەشتە درێژە بکەیت بۆ فرۆشتنی بەرهەمە زیویەکانی خۆت.

ئایا دوکانێکت لە مەنسوڕ دەبوو؟

Mansour Mall in Baghdad, Iraq. Photo by Molly Hennessy-Fisk/Los Angeles Times.

مەنسوڕ مۆڵ لە شاری بەغداد، وێنەیەک کەلەلایەن مٶلی ‌هێنسی-فیسکی گیراوە\ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز.

من ئەم پاکەتی جگەرەیەم لە ژێر ڕووباری دیجلەدا دۆزیەوە یان لە دوکانێکی کۆنەرۆشیدا.

ئایا تۆ دروستت کردوە؟

Photo by Nadine Hattom.

وێنە: لەلایەن خاتو نادین حاتەمەوە گیراوە.

جگەرەکان هەر بەوشکی مابوونەوە.

Stock Photo by Georgii Shipin.

وێنەیەکی هەڵگیراو لەلایەن جۆرج شیپینەوە

لەگەڵ خۆشەویستیم،

نادین حاتەم