حەسەن مەسعودی سوود لە ڕاهێنانەکانی دەبێنێت وەکو خۆشنوسێک بۆ دروست کردنی پێکهاتەی ووزە بەخش لەسەر ووشەی نوسراو. شێوازی ئەزموونی مەسعود سنورەکانی خۆشنوسی رەسەنی توندی تێپەڕاندووە لەپیشەی هونەری ٤٥ ساڵەی دا. کارەکانی نوسینەکانی شاعیران و فەیلەسوفانی هەموو چەرخ و کەلتورەکان دەگرێتەوە هەر لە سەینت ئۆگۆتسن و ڤێرجیل و ئیبن ئەلعەرەبی و لاو تزوەوە تادەگاتە باودەلێیەر. ئەو لەگەڵ هونەرمەندانی دارامی وێنەی و ژەنیاراندا هاوکاربوەو هونەری خۆشنوسی وەکو هونەرێکی زیندو نمایشکراو پێشکەشکردووە.

مەسعودی لەنەجەف لەدایک بووە لەساڵی ١٩٤٤ وەکو خۆشنوس کاری کردووە لە بەغداد لە ساڵانی ١٩٦٠دا پێش ئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات لە ئەکادیمیایی ئیکۆل دیبیوکوس لە پاریس لە ساڵی ١٩٦٩. بەو دواییانە، یەکەم پیشانگای بەتەنهایی لە نیۆرک کردەوە بەناوی ‘ ووشەکان، هەناسە، زمانی جەستە’ لە ساڵی (٢٠١٧) لە سەندارام تاگۆر، وە دواتر لە گەلەری ئۆکتۆبەر لە لەندەن پیشاندراوە. تازەترین کتێبی بریتیەلە خۆشنوسی خۆشەویستی (٢٠١٧)، کەلەلاین ساقیەوە بڵاودەکڕێتەوە.

حەسەن مەسعودی، بەغداد.

ئایا تۆ چۆن وێنەیەک، ووشەیەک و دەنگێک پێناسە دەکەی؟

وێنەیەک زۆرە هەر لە هونەری ئەشکەوتی مرۆڤی سەرەتاییەوە بگرە تاکو وێنەی ئایینی وەکو ئەو وێنانەی کە لە میسری کۆن یان لە کڵێساکان دۆزرانەوە. ڕژێمە سیاسیەکان وێنای خۆیان دروست دەکەن. هونەرمەندانی هاوچەرخی هونەرە جوانەکان لەڕێی وێنەکانەوە سۆزی مرۆڤایەتیان دەردەبڕن لەکاتێکدا لەرۆژگاری ئەمڕۆدا، وێنەی دیجیتاڵی بەشێک لەئەزمونی ڕۆژانەمان پێک دەهێنێت. بەهای وێنەیەک بەستراوە بەو کەسەی وێنەکە دەکێشێت و ئەو چەمکانەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت بۆ سەر بەرهەمهێنانی وێنەکە.

وێنەکان زۆر بەئاسانی لەلاین بینەرەوە هەرس دەکرێت بەڵام ووشەکان پێویستیان بە ئاوێتەبونێکی چالاکانەتر هەیە. ووشە ڕاستەوخۆ لەگەڵ مێشکدا دەدوێ و تێگەیشتن لە مانای ووشەکە بۆ بیسەرو خوێنەر بەجێ دەهێڵێت.
دەنگ لەگەڵ یادگەدا دەدوێت. کاتێک کە دەنگێکی هەست بزوێن دەبیستین، هەمان دەنگ لە یادگەماندا دەردەکەون: دەکرێت ئەو دەنگانە لامان دەنگی پەسەند بن یان نا پەسەند.

من بەتایبەت حەزم لە وێنەی گردۆڵکەکانی ناو بیابانە.

ئایا چۆن شێوەی پیتەکان بۆ تۆ زۆر گرنگ بوون لە پڕۆسەی داهێناندا؟

من هەمیشە حەزم بە خۆشنوسی بووە. دوای قۆناغی ئامادەیی، تەقدیمی پەیمانگای هونەرە جوانەکای بەغدام کرد بەڵام وەرنەگیرام لەبەر ئاڵۆزی خۆ تۆمارکردن. لەهەشت ساڵی دواتردا، وەکو خۆشنوسێکی رەسەن کارم کردووە لەبواری ریکلام و نوسینی سەر بۆردی شوێنە گشتیەکان. لەکۆتایدا، شوێنێکم پێ بەخشرا لە پەیمانگای هونەری ئیکۆل دی بیوکس لەپاریس لە ساڵی ١٩٦٩. دەستم کرد بە خوێندنی تەکنیک و پراکتیزەکردن و تیۆر، وە بژێوی خۆم دابین کرد بەکارکردن وەکو خۆشنوس بۆ گۆڤارێکی جەزائیری. خۆم ڕۆشنبیرکرد دەرەبارەی هونەری ئیسلامی و هونەری جیهانی لە کتێبجانەو مۆزەخانەکانداو تێکەڵ بووم لەگەڵ دیمەنی هونەری هاوچەرخی پاریس.چاوم کەوت بە هونەرمەند گای ژاکێت لەساڵی ١٩٧٢. ئەو عەرەبی دەخوێندو داوەتی کردم بۆ بەشداری کردن لە بۆنەیەکی کەلتوری دەربارەی دەنگ و پیتەکان لە شالۆن-سور-سایۆن. لەکۆتایدا، ژەنیاری عێراقی هاتە ناو نمایشەکەمانەوە کە پێمان دەووت ‘ نەخشی هونەری عەرەبی’ وە گەڕان بەناو ئەوروپادا بۆ ماوەی سێزدە ساڵ. بەردەوام بووم لە بەرهەمهێنانی کاری مەجازی. خۆشنوسیەکەم دەستی کرد بە دەرکەوتن لەو بەشانەدا. وە بەشێوەیەکی زۆر گەرم پێشوازی لێکراو منیش بەتەواوی خۆم تەرخان کرد بۆ پەرەپێدانی خەتی خۆشنوسی عەرەبی هاوچەرخ.

١-حەسەن مەسعودی ‘ئەی شەو، عێڕاق لە کوێیە؟’ (بەدر شاکر سەیاب، ١٩٢٦-١٩٦٤)،١٩٨٤. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

٢-حەسەن مەسعودی ‘ئەی شەو، عێڕاق لە کوێیە؟’ (بەدر شاکر سەیاب، ١٩٢٦-١٩٦٤)،2013. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

3-حەسەن مەسعودی، ‘ئایا نیشتیمان بنیاد دەنرێتەوە دوای ئەوەی کە تێکشکا، ئایا نیشتیمان یەکدەگرێتەوە دوای ئەوەی دابەش بوو، ئایا ئێمە بۆنی هەوای کزە بای عێڕاقی دەکەینەوەو ئایا ئێمە دووبارە دەچینەوە ناو شەپۆلە بەیەکداچوەکانی ڕووباری فوڕات؟’ ٢٠٠٣. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

4. حەسەن مەسعودی،’ عێڕاق شیری پێدام لە مەمکی خۆشەویستی؛ بەغداد داگیری کردم بە تیلە چاوێک’ (عەبدول حەسەن بن موتریف)٢٠٠٣،وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

ئایا چۆن هاوکاری تۆ بۆ ‘نەخشی هونەری عەرەبی’ یارمەتیدای بۆ زیاتر تێگەیشتن لە هونەری پشت بەستو بە پیتەکان؟
لەڕووی ترادیشناڵیەوە ، خۆشنوسی بە زمانی عەرەبی زۆر لەسەر خۆیە، بەڵام دەبوایە پەلە بکەم بۆ ئەوەی فریای لەبەرکردنی ژاکێت بکەوم. ئێمە ناچارکراین کە چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی خۆش نوسی بدۆزینەوە. لەو باوەڕەدام کە ئەو ئاستەنگانە کێشەی کۆمەڵایەتی خۆمان بوون و هێشتاش چاوەڕوان بوون بۆ ئەوەی باز بدەن بۆ ناو جیهانی مۆدێرن. ئەمڕۆ، بزوتنەوەی هونەری وابەستە بە پیت لە گەشەدایە. کاتێک کە یەکەم جار ‘نەخشی هونەری عەرەبی’مان ئەنجامدا، هیچ ڕێبازێکی خۆشنوسی مۆدێرن لە ئارادا نەبوو، وە ترادیشناڵەکەش زۆر توند بوو. من بەخۆم دەڵێم کە ئەو پیشانگایانە پەرەیان بە کۆمەڵگاکانی خۆماندا. ئەوەش وای لێکردم کە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێم و سنورەکانی ترادیشناڵ ببڕم لەڕێی توێژینەوەکەمەوە.

ئایا نواندنی واتایی مانای هەیە؟
پراکتیزەی هونەری من هەمیشە بەدەوری پێشکەشکردنی کورت کراوەی هۆنراوەو ژیریدا دەخولێتەوە. من لەسەر گرنگترین ووشە لە دەستەواژەیەکدا جەخت دەکەمەوە. ووشەکە لەیەک هەڵدەوەشێنم و دروستی دەکەمەوەو هەندێ لە پیتەکان گەورەتر دەکەم و قەبارەی پیتەکانی تر بچوک دەکەمەوە: بەشێوەیەکی گشتی ئەو گۆڕانکاریانە هەندێ شتی پەیوەندی دار بە دەستەواژەکە دەردەبڕێت. ڕەنگ زۆر یارمەتی دەرە لە دروست کردنی مانادا. بۆ نمونە، ووشە بۆ ئاگر بە ڕەنگی سور دەکرێت؛ وە ئاو بەڕەنگی شین دەکرێت. لەبەر ئەوەی شێوەکانی جەبرو ڕەنگ جیهانین، بۆیە ئەو شێوانە وا لە بینەر دەکات کە بچێتە ناو ئەو بۆشایەی کەمن دروستم کردوە بە پیتەکان و ئەو بۆشاییەشی کە چواردەوری پیتەکانی داوە هەرچەندە کە هیچ زانیاریەکیان لەسەر زمانی عەرەبی نەبێت.

یەکەم وێنە چی بوو کە تۆ پێی سەرسام بووی لە کاتی مندالیدا؟

کاتێک تەمەنم پێنج ساڵان بوو، دایکم منی برد بۆ بازاری قوماش لە نەجەف. هەموو جۆرە قوماشێک بە ڕەنگە جیاوازەکانەوە لەسەر ڕەفەی ناو دووکانە بچوکەکان دانرابوون و دەرگاکانیان کراوەبوون بەرەو ڕووی شەقامدا. ڕەنگی زاڵی ناو نەجەف بریتی بوو لە ڕەنگی تۆزو خۆڵ-ڕەنگی زەوی و بینایەکان و ئەو خۆڵەی کە لە بیابانەکانەوە دەهات-بەڵام بازاڕی قوماشەکە وەکو باخچەیەکی گەشاوە وابوو. ناوازەو سەرسام کەر بوو، بەهیچ بازاڕێکی تر نەدەچوو.
زۆر بەی ئەو قوماشەی کە بەدەوری تەختە دارێکدا وەرپێچرابوو لە ئاسیاوە هاوردە کرابوو. دایکم تۆپە قوماشێکی دەویست، وە بەرێکەوت هەمان بڕی تۆپە قوماش بەو تەختە دارەوە مابوو. کاتێک قوماشەکەیان لە تەختە دارەکە کردەوە، پارچەیەک کاغەز لە تەختە دارە بە تاڵەکە هاتە دەرەوە: وێنەی منداڵێکی جوانی ئاسیاوی بو، دەمو چاوە خڕە گەشاوەکەی هەمان قەبارەی کەسێکی ئاسایی بوو. فرۆشیارەکە وێنەکەی دایە دەستی من و منیش لەخۆشیان خەریک بو دەمردم.

ئایا ئەمە لەبەر ئەوە بوو کە من ئێستا بوم بە خاوەنی وێنەیەک یان دەم و چاوی خۆشحاڵی منداڵەکە سەرنجی ڕاکێشام؟ چومەوە ماڵەوەو کاغەزەکەم وەکو گەنجینەیەکی گرانبەها بەدەستەوە گرت. ئەوە یەکەم وێنەیە کە تا ئێستا بوم بە خاوەنی!لەساڵانی ١٩٥٠دا، خەڵک مۆڕەی دەکرد لە وێنەکان لە شارێکی پیرۆزی وەکو نەجەف. کەس دەستی بە کەل و پەلی دروست کراوی مۆدێرن و پرینتەر نەدەگەیشت، وە هیچ گۆڤارێک و سینەما بونی نەبوو. منداڵانی هاوتەمەنی من دەستیان بە وێنە نەدەگەیشت و منیش پێشتر وێنەم نەبینی بوو.

وەکو شتێکی نامۆ سەیری وێنەکەم دەکرد. لەگەڵ خۆم دەمخەواندو بۆ هەرجێیەک ڕۆیشتبام لەگەڵ خۆم دەبرد.ئەوە هەموو شتێک بوو کە باسم دەکرد لەگەڵ منداڵانی تر. لەنەجەف، تەنها یاری منداڵان کە هەمان بوون بریتی بوون لەو یاریە منداڵانەی کە دروستمان کردبون لە سندوقی بەتاڵ و تەنەکە.هەندێ جار یاریمان لەگەڵ مێرولە گەورەکاندا دەکرد کە بەناو حەوشەکانماندا تێدەپەڕین و پارچەنانمان دەخستە سەر پشتیان.

سێ ڕۆژ دواتر، لە کۆڵانەکەمان وەستا بووم، وێنەکەم لەناو دەستدا بوو، کاتێک پیاوێکی باڵا بەرزی لاواز بەدەم و چاوێکی گرژو مۆنەوە خۆی کوڕکردەوە لەبەردەمم و داوای وێنەکەی لێکردم. منیش وێنە کەم دایە. تۆزێک سەیری کردو پاشان خستیە ناو گۆمێکی قوڕاو لەبەردەممان و پێی لەسەر وێنەکە ناو ڕۆیشت.

فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتنە خوارێ و ترسام. وێنەکەم لەقوڕاوەکەدا دەرهێناو ڕامکردە ماڵەوە. دایکم بەزەیی پێداهاتم و هەوڵیدا کە وێنەکە پاک بکاتەوە بە ئاوی خاوێنەوە بەڵام کاغەزە تەنکە درەوشاوەکە ڕەنگی جوانی خۆی لەدەستدا. ئێستا کاغەزەکە چرچ و لۆچی تێکەوت و هێڵە سپیەکانی وێنەکەش دەم و چاوی منداڵە فرێشتە ئاساکەیان وەکو تێکستێک دەهێنایە بەرچاو.خەتێکی سپی نەخوێندراوە. تووشی شۆک بووم. ئایا ئەو پیاوە سەیرە شێت بوو یان یەکێک لەو کەسانەی کە ڕقی لەوێنەبوو؟ وێنەکە بەقووڵی خۆی لەسەر دڵم نەخشاند. بیرۆکەی نووسین، بیرۆکەی پیتەکان بەدەوری وێنەکاندا بیری منی داگیرکردووە تاکو ئەمڕۆش. هەموو کارەکانی خۆشنوسیم تەنها بریتی بووە لە گەڕانی بەردەوام بەدوای ئەو وێنە وون بووە دا. لەگەڵ هەرسەرە پێنوسێکدا کە دەیخەمە سەر کاغەز، هەوڵ دەدەم وێنەیەکی خەێاڵی بەدی بهێنم و جێگای وێنەیەکی ناسروشتی – یان نیو وێنە یان نیوەی ڕێگای کێشانی وێنەیەک ببڕم. هەمیشە خێوێک هەیە لە پشت هێڵەکان وپیتەکانی ناو هونەرەکەمدا کە ڕازیم دەکات بۆ ئەوەی من لەهەر ساتێکدا وێنەیەک ببینم…

٦.حەسەن مەسعودی وەکو خۆشنوسێک کاردەکات لە ئۆفیسێک لە بەغداد لەساڵی ١٩٦٨. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

5. حەسەن مەسعودی وەکو خوێندکارێکی قۆناغی ئامادەیی لە ساڵی ١٩٥٩. ئەو کارەی سەرەتای دەربڕینی هیوایە بۆ ئازادی ڕۆشنبیری و هونەری و بینینی هێزە عێراقی و کوردیەکان بە تەبایی و ئاشتی. ئەوە خەونێکی منداڵی بوو ئەو بوو. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

٦.حەسەن مەسعودی وەکو خۆشنوسێک کاردەکات لە ئۆفیسێک لە بەغداد لەساڵی ١٩٦٨. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

٧.حەسەن مەسعودی،’ ئەی نیشتیمان، ڕۆژانی ڕۆژگار چیان لێ کردی؟ (ئەبو نەواس)، ١٩٩١. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

خۆشنوسی تۆ تێکستی فەلسەفی لەهەموو چەرخ و کەلتورەکاندا کۆدەکاتەوە. ئایا تۆ دەڵێی کە کارەکەت پەیامێکی یەکگرتووی هەیە؟
خەڵک زۆر جار پێمدەڵێن کە ئەو دەستەواژانەی سەردەمە جیاوازەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا کەمن بەکاری دەهێنم هەمان بیرۆکە دەردەبڕن – وەکو ئەوە وایە کە لایەن هەمان کەسەوە دانرابن. من دەمەوێت کە ئەو بیرۆکانە کاریگەریەکی گەورەتریان هەبێت لەکاتێکدا هەندێ خەڵک دووپاتی هەستیاری خێڵەکی و ئاینی دەکەنەوەو بوونی یەکتر ڕەت دەکەنەوە.

چۆن جیاوازی نێوان ترادیشناڵەکانی خەتخۆشی عەرەبی و کارەکەت دەبینی وەکو هونەرمەندێکی هاوچەرخ؟
هونەرمەند پیت بەرهەم دەهێنێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی مانا بکات یان ئارەزوی دەربڕینی بیرۆکەی هەبێت، وە بەبێ ئەوەی بیبەستێتەوە بە مێژووی هونەرەوە. هونەرمەند گیان دەبەخشیت بە پیتەکان، ووزەیەکی قووڵ دەبەخشێت لەکاتی نوسین وگونجاندنی پیتەکاندا کە ئێمە دەتوانین هەستی پێ بکەین- کە ئێمە دەتوانین بیبینین-ئەمەش وا لە هێڵەکان دەکات کە بەشێوەیەک دەربکەون کە پێشتر ئاوا دەرنەکەوتبن.

تۆ کارت لەگەڵ ئەکتەرو شاعیرو ژەنیاراندا کردووە. ئایا ئەم کارکردنە تێگەیشتنی تۆی قوڵ کردتەوە سەبارەت بە هونەری خۆشنوسی؟
هەندێ خەڵک دەڵێت کە هونەرەکان دەستە خوشکن و یەکتری گەش دەکەنەوە. لە مویزیکدا، بێ دەنگی لەنێوان دوو پارچە مویزیکدا وام لێدەکات کە بیر بکەمەوە لە بۆشایەکی بەتاڵی نێوان دوو فڵچەی بۆیەدا.هەوڵدانی سەماکەریک بۆ فڕین بەناو هەواداو ئازایەتی چاونەترسی سەماکەرەکە جوڵەی پێنوسی خەتخۆشیم پیشان دەدات بەسەر پەڕەکەدا کەچۆن دەتوانێ کاری ئەستەم تێپەڕێنێت. شاعیران فێریان کردم کە چۆن ووشە بشارمەوەو بۆشایی بدەم بە کەسانی تر.شاعیر هۆنراوە دانانێت کە بەئاسانی مانا بدات؛ بەڵکو مانایەکە بەجێ دەهێڵن بۆ خەیاڵی بیسەر یان خوێنەر.

8. حەسەن مەسعودی،’ ئەی نیشتیمان، ڕۆژانی ڕۆژگار چیان لێ کردی؟ (ئەبو نەواس)، ١٩٩١. وێنەی مۆڵەت پێدراو لەلایەن هونەرمەندەوە.

زۆربەی ژیانت لە پاریس بەسەربردووە. ئایا عێراق لە کارەکەتدا چ ڕۆڵێکی بەردەوام دەگێڕێت ؟
سەرەڕای بەسەربردنی چل و نۆ ساڵ لە پاریس، لەپەیوەندی گیانی بەردەوامدا بوون لەگەڵ عێڕاق. لەساتە ڕەشەکاندا بە درێژای مێژووی ناخۆشی عێڕاقی، دێڕەکانی هۆنراوەی شاعیرە عێراقیەکانم نیگارکێش کردووە بۆ دەربڕینی ئازارەکانم. دووبارە ئەو دێڕە هۆنراوانەم لەکارەتازەکانم بەکارهێناوە پاش چەندین ساڵی تر. بۆ نمونە، دێڕی ”ئەی شەو، عێڕاق لە کوێیە؟” کەلەلایەن بەدر شاکر سەیابەوە ووتراوە بوەتە دەفرێک کە هەستەکانی خۆمی دەخەمە ناو. دێڕە هۆنراوەی: ” عێڕاق شیری پێدام لەسەر سنگی خۆشەویستی؛ بەغداد بەتیلەچاوێک داگیری کردم،” کەلەلایەن ئەبول حەسەن بن موتریفن ئەندەلوسەوە ووتراوە یارمەتی دام ئازارەکانم بگوازمەوە ناو وێنەیەکی خانەدان کە دووربێت لە ناخۆشی.دووربوون لەو شوێنەی کە سۆزەکانی تۆی لێیە بریتیە لە ئەزمونێکی جیهانی. زۆر جار ڕوودەکەمە دێڕەهۆنراوەی ”ئەی نیشتمان، ڕۆژەکان چیان لەتۆ کرد؟” کەلەلایەن ئەبوو نەواسەوە نوسراوە.لەمۆزەخانەی بەریتانیادا، دیوارێکی ئاشوریەکان هەیە کە نیگاری شێرێکی مێینەی لەسەرە کە خەریکە گیانی دەردەچێت. ئەو شێرە مێینە لای من عێراق و برینەکانی دەنوێنێ. ژمارەیەک پارچە نیگارم کێشاوە لەسەر ئازارەکانی عێراق و بەدوای ئەودا هۆنراوەی ئەندەلوسیم نوسیوە. دەربارەی داهاتوو و بەڵێنی باشتر بوونی شتەکان، لەدێڕێکی هۆنراوەی ئەلجەواهیریدا دۆزیمەوە: ”بەغداد، دڵی عێڕاق، یادگەو ویژدانت، خوایە هیچ بایەک ئازارت نەدات”.

بەغدا، دڵی عێراق، یادگاری و ویژدان، هیچ بایەک ئازارت نەدات) ٢٠١٣، لەسەر داوای هونەرمەند.

ئەو تێکستەی سەرەوە دەقێکی چاککراوەیە لە چاوپێکەوتنێکی فراوانتری بە عەرەبی لەگەڵ حسن مسعودی، و لەلایەن رۆبن مۆگر وەرگێڕانی بۆ کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هونەرمەند:
www.massoudy.net