“کاتێک ململانێ وجەنگ بەردەوام بوون ، ئیتر خەڵکیش وردە وردە لە دونیای دەرەوە دابڕان، و ژیانی ڕاستەقینەیان و وێنەیانەکانیان لە بەرچاوی خەڵکانی دەرەوەدا لێل و ناڕوون بوو. ململانێ هەر خۆیلەخۆێدا سەرباری مەینەتی ئازارەکانی ئەوان نیشانی جیهان دەدرێت.(…) یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئاڵوگۆڕی کولتوری بریتیە لە پاراستنی ئەم جۆرە خەڵکانە لە تەنهایی و دابڕانی دەروونی و کولتوری، ئەمەش لە ڕێگەی فەراهەمکردنی ڕایەڵەیەکی پەیوەندی لە نێوان هاوڵاتیانی ئەم ناوچانەی کە ململانێی لێیە لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دەرەوەی سنورەکاندا.” کازۆ ئۆگۆڕا.

لە بەرواری ٧ ئایاری ٢٠١٥دا، وەک بەشێک لە پڕۆگرامەکەی بەشی وڵاتی عێراق لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا، ڕێکخراوی ڕووئیا هەلدەستێت بە پانێڵێکی گفتوگۆ لە سەر بابەتەکانی هونەر، جەنگ و ململانێ وعێراق.
پانێڵەکە تاوتوێی ڕۆڵی هونەر دەکات لە کاتی جەنگدا، هەروەها باس لەم ڕێگایانەش دەکات کە بەهۆیانەوە بەشداریکردنی هونەرمەندان لەم بابەتدا دەبێتە ڕەگەزێکی کاریگەر لە گۆڕانکاریەکاندا. لە نێو ئەم پرسیارانەی کە دەشی سەرهەڵبدەن بریتین لە:
ئایا ڕۆڵی هونەر بەئەندازەیەکی زیاد لە حەد گرینگە لە پێکەوە بەستنەوەی ڕەهەندە کەسایەتی و سیاسیەکانی ململانێ- وەک هۆکارێک بۆ بیرکردنەوەیەکی خودی و ئیبداعکردن کە ڕێگەمان پێدەدات لە دەرەوەی ئەم سنورانەدا بیربکەینەوە کە گێرانەوەکانی جەنگ و ململانێ دروستیان کردون؟

دەکرێت هونەر ببێتە هۆکار و ناوەندێکی گونجاو بۆ بەرگریکردن.
ئایا ڕۆڵی گشتی هونەرمەند تاچ ئەندازەیەک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە؟
دەکرێت هونەر ببێتە هوکارێکی یارمەتیدەر بۆ چاکبوونەوە و ڕزگار بوون لەم شڵەژانەی کە لە بارودۆخی دوای جەنگ و ململانێکان بەرۆکی خەڵک دەگرێت.

دەکرێت هونەر ببێتە هۆکار و ناوەندێکی جێگرەوە بۆ پەیوەندیکردن(لە ڕێگەی وێنەکان، هێماکان و گێڕانەوە کەسیەکان) لە بارودۆخە دژوار و ناسکانەدا کە پەیوەندیکردن زۆر زەحمەتە؟
سەرەڕای بەردەوام بوونی جەنگ و ململانێکان لە وڵاتی عێراقدا بۆماوەی چەند دەیەیێک، کەچی هونەرمەندان لە بوارەکانی بینراو وئەدەبیات و ئەداکردندا بەردەوام بوونە لە مومارەسکردنی کارە هونەریەکانی خۆیاندا. ناتواندرێ ئەم ڕۆڵەی کە شڵەژان و ترس و تۆقاندنەکان هەیان بووە لە سەر ژیانی ڕۆژانەی ئەم هونەرمەندانە نادیدە بگیرێت. ئەم ‌هێڕش و پاکتاوکردنە کولتوریەی ئەم دواییانە وایکرد کە گفتوگۆکردن لە سەر ڕۆڵێ هونەر لەم زۆنانەی کە جەنگ و ململانێیان تێدایە لە هەموو کاتێکیتر گرینگتربێت.

ئەوانەی کە لە پانێڵەکەدا قسەیان دەبێت ئەمانەی خوارەوەن:

لەمیا ئەلگەیلانی وێر، شوێنەوارناسێکی پێشەنگە کە زۆر بە چڕی لە سەر شوێنەوارناسی عێراق و میراتی کولتوری ئەم وڵاتەی نووسیوە، لە UCL لە شاری لەندەن دەژێت.

تشارلیش تریپ، پڕۆفیسۆر لە بواری سیاسەتدا لە SOAS، لە لەندەن و نووسەری کتێبی مێژووی عێراقە(٢٠٠٨) لەگەڵ چەند نووسەرێکی تردا، ئەندامی رێکخراوی کولتور- ململانێیە کە رێکخراوێکی ناحکومیە.

جەستین هاردی، نووسەر و پسپۆری بواری شۆکی دەروونی. هەڵساوە بە باروبۆکردنی پڕۆژەی پێشەنگی تەندروستی دەرونی بەناوی شیفای کەشمیر.

قادر عطیە: هونەرمەندێکی فەڕەنسی- جەزائیریە کە زیاتر جەخت دەکاتەوە سەر جوانی و ئەخلاق لە نێو کولتورە جیاوازەکادندا ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە گرینگی بە بابەتی چاکسازیش دەدات. ئەم هونەرمەندە لە هەندێک پێشانگای نێودەوڵەتیدا دەرکەوت، وەک پێشانگای دۆکیۆمێنتا لە (٢٠١٢).

ڤێنیشیا پۆرتێر: سەرپەرشتیاری کۆمەڵە هونەریەکانی ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مۆزەخانەی بەریتانیا، ئەم خاتوونە هونەرمەندە هەڵساوە بە سەرپەرشتیکردنی دوو پێشانگای سەرەکی وەک ووشەیەک بۆ هونەر : کە کۆمەڵێک هونەرمەندی هاوجەچەرخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(لەندەن لە ساڵی ٢٠٠٦، دوبەی لە ساڵ ٢٠٠٨) هەروەها پێشانگای حەج: گەشتێک بۆ ناو دڵی ئیسلام (لەندەن ٢٠١٢).

جیلێس کاپێل: زانایەکی سیاسیە و پسپۆریشە لە سیاسەتە هاوچەرخەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها نووسەری کتێبی (The War for Muslim Minds: Islam and the West(2004)یشە.

تامارا چەلەبی: نووسەر و مێژوونووس، هەروەها سەرۆکی ڕێكخراوی روئیایە کە داوای بەشی وڵاتی عێراقی کردوە لە بیناڵی شاری ڤینیسیا لە هەردووک ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا.

فیلیپ ڤان کاوتێرن، بەڕێوەبەری هونەری مۆزەخانەی S.M.A.K لە شاری گێنت هەروەها سەرپەرشتیاری بەشی وڵاتی عێراقە لە (٥٦)ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیادا.

بەرواە: ٧/٥/٢٠١٥

کاتژمێر:١٦:٠٠-١٨:٠٠

تکایە سەرنجبدەن کە سەرجەم قسەکان لە ناو پانێڵەکدا سنووردارن لەبەر ئەوە ناونووسین کارێکی جەوهەریە.
بۆ داواکردنی شوێنێک بۆ قسەکردن تکایە پەیوەندی بکەن بە: [email protected]