هونەرمەندی سیرامیست و نیگارکێش سەلام عەتا سەبری لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری بەغدا چاوی بەدونیا هەڵهێناوە و هونەری سیڕامیکی لەسەر دەستی باوکی خۆی، هونەرمەندی گەورە عەتا سەبری خوێندوە و بۆماوەی ١٦ ساڵیش لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئوردندا ژیاوە. هونەرمەند لە ساڵی ٢٠٠٥ گەڕاوەتەوە بۆ شاری بەغداد. و لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢- ٢٠١٣ دا نزیکەی ٣٠٠ نیگاری بەرهەم هێناوە کە تاکو ئێستاشی لەگەڵدابێت هیچ یەک لەم نیگارانە بۆ جەماوەر نماییش نەکراون. ئەم کارە هونەریە چڕوپڕەی هونەرمەند هەڵدەستێت بە نیشاندانی ئەزموونی هونەرمەندێک کە هەوڵدەدات لە ژێر داروپەردووی وێرانی هونەری ئەم وڵاتەدا جوانی بخولقێنێ. سەد نیگار لەم نیگارانە بۆ یەکەمین جار لە بەشی وڵاتی عێراق(٥٦)ە مین بیناڵی شاری ڤینیسادا نماییش دەکرێت. پارچە تۆمارێکی دەنگی تایبەت بە چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ئەم هوندرمەندەدا لە سەر دۆمەینی ڕێکخراوی روئیادا بەردەستە.

چ شتێک وای لێکردیت ببیت بە هونەرمەند؟
باوکم، عەتا سەبری هونەرمەندێکی گەورە بوو. ماڵەکەمان لێوانلێو بوو لە کەرەستەی ستۆدیۆ و کتێبی هونەری. من هەمیشە کەسێکی بێدەنگ بوومە، هەرلە سەردەمی سەرەتای تەمەنی مناڵیمەوە هەروابوومە و هیچ کات کەسێکی زۆربڵی نەبوومە. من هەمیسە لە ڕیگەی نیگارکێشان و هونەری سیرامیک و پەیکەرتاشیەوە گوزارشت لە خۆم دەکەم.

یەکەمین کاری هونەری چی بوو کە تۆ وەک مناڵێک پێیەوە سەرسام بووبێتی؟
وەک مناڵێک، پێم وابێت جگە لە باوکم بەهیچ هونەرمەندێکیتر سەرسام نەبوومە. ئەو هەمیشە وەک هاوڕێیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ من دەکرد، و ئێمە زۆر لە یەکتریەوە نزیک بووین. ئەو زۆرشتی لە بارەی هونەرمەندانی گەورەی وەک ڤانکۆگ و گۆیاوە فیرکردم. ئەو منی لەگەڵ خۆیدا دەبرد بۆ سەیری فیلمەکان و ئامێری مۆسیقی بۆ دەکریم. من زۆر حەزم لە ‘سیناترا و سوان لەیک’ بوو. باوکم بۆ من یەکەمین قوتابخانەی هونەری بوو.

تۆ لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا هونەرت خوێند دواتریش چویتە وڵاتی ئوردن. ئەو کاتەی کە گەڕایتەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ شاری بەغداد چۆن گۆڕابوو؟
لە تەلەفزیۆنەکاندا شەڕی مەزهەبیم بینیبوو، بەڵام کاتێک کە گەڕامەوە شوقەکەم لە نهۆمی سیانزەهەمدا، مەپرسە کە من خێزان و کچەکانم دووچاری چ ڕۆژگارێکی تەنگ ناخۆش هاتین. هەمیشە کردەی سەربازی هەبوو لە سەر شەقامەکاندا… چەندین جار بەتەواوی رۆژەکان لە ناو حەمامدا خۆمان حەشار دەدا. ئێمە بەخت یاوەرمان بوو کە بەزیندویی ماینەوە دوای ئەم هەموو رۆژگارە تاڵ و ناخۆشە. من هیچ کات هەست بە پەشیمانی ناکەم کە گەڕاومەتەوە بەغداد- هیچ کات. بەپێچەوانەوە من زۆر شادومانم لە بەرئەوەی من شاری بەغدام زۆر خۆشدەوێت.هەر لە سەردەمی مناڵیمەوە بۆ هەر کوێیەک چوبێتم، خەونم بەوەوە بینیوە کە بەغدا شارێکە من هیچ کاتیک ناتوانم جێی بهێڵم. شاری بەغدا زۆر گۆڕاوە بەڵام هەمان خەونم بۆ ئەم شارە- هەمان خەونەکانی گەنجێتیم هەروەها کاتێک شاری بەغدام جێهێشت چۆن بوو هەمان وێنەی ئەوشارەم لە بیر و خەیاڵدا ماوە.

ئایا کچەکانت بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ شاری بەغداد توشی شۆک نەبوون؟
بەڵی بۆنا، ئەوان لە عێراق لەدایک بوونە، بەڵام کاتێک ئەوان دوو و سێ ساڵان بوون ئێمە چوینە وڵاتی ئوردن. ئەوان تاکو ئێستاش لەوە تێنەگەییشتون کە بۆچی من گەڕاومەتەوە شاری بەغدا. ئەوان هەمیشە لۆمەی من دەکەن. زۆربەی هاوکارانم گەڕانەوە بۆ ئەمەریکا، من تەنها کەسێکم کە گەڕاومەتەوە عێراق.
ئایا وەک هونەرمەندێک لەو کاتەوەی کەگەڕایتەوە شاری بەغداد کارەکانت هیچ گۆڕانکاریەکیان بەسەردا هاتوە؟
کە گەڕامەوە زۆر بەچڕی دەستم کرد بە نیگارکێشان و کێشانی تابلۆی زەیتی. من وام هەستکرد کە دەبێ هەندێک کار بۆ کولتوری خۆمان ئەنجام بدەم هەروەها هەندێک کار جێبەجێبکەم. هەندێک قەڵەمی دارم بەکارهێنان کە هی دووکچەکانم بوون.

Salam Atta Sabri, from the series Letters from Baghdad, 2012-2015. Courtesy of the artist.

Salam Atta Sabri, from the series Letters from Baghdad, 2012-2015. Courtesy of the artist.

ئایا چ شوێنێک لە شاری بەغدا دا زیاتر ئیلهامت پێدەبەخشێت؟
ڕووباری دیجلە، ئەم ڕووبارە بووە کە خەڵکی هێناوەتە ئیرە. وڵاتی میسۆپۆتامیا بەو دوو ڕوبارە سەرەکیەوە بەناوبانگە، کە هەریەک لە دیجلە و فوڕاتن. من هەموو ڕۆژانێکی هەینی لەوێم. من لە تەنیشت شەقامی موتەنەببیدا دەژیم. بازاڕی کتێبەکە لە کەناری ڕووبارەکەوەیە من بەم بازاڕە دەڵێم شەقامی بەیکەری بەغداد. من تەبها بە بڕینی پردی شەهیدان دەگەمە بانکەکان. من هەموو جارێک کاغەزی وێنەکان و کتێبەکان لەگەل خۆم دەبەم تاکو دەمەو نیوەڕۆ لە وێ دەمێنمەوە.

چ یادگاری و بیرەوەریەکی کۆنت لەگەڵ ڕووباردا هەیە؟
هەمو پاش نیوەڕۆیەک دایکم لە گەڵخۆیدا دەیبردم بۆ کەنار رووبار. بەغداد لەساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا زۆر جیاواز بوو لە گەڵ ئێستای خۆیدا: خەڵکێکی کەمتر، باخ و حەدیقەی زیاتر. داری خورماکان و شۆڤرلێتەکان- من شۆڤرلێتم خۆشدەوێت.

چ شتێک کاریگەری کردوەتە سەر زنجیرە کاری هونەری ‘ کۆمەڵەنامەیەک لە شاری بەغدا’وە؟
ناوونیشانی زنجیرە کارە هونەریەکەم لە شوێنەوارناسێکی بەریتانی کە کارمەندێکی مەدەنی بوو ‘گێرترود بێڵ’ وەرگرت، ئەم بەرێزە دامەزرێنەری مۆزەخانەی عێراقیشە. ئەو خاتونە کاری زۆری بۆ عێراق ئەنجام داوە. خێزانەکەم لە مۆزەخانە کاردەکات. ئێمە هەمیشە باسی خاتو بێڵ و دۆزینەوە شوێنەوارناسیە کۆنەکانی بەرێز ماکس ماڵۆوان هاوسەری ئەگێنتا کریستیس دەکەین.

چۆن ژیانی ڕۆژانەی نێو ‘کۆمەڵە نامەیەک لە شاری بەغدا’وە دەگوازیتەوە؟
لە دوتوێی بەیاننامەی تاکەکەسی، بیرەوەریەکان، بیرو بۆچوونی خۆم لە سەر ئەم شتانەی کە لە عێراق و شاری بەغدادا ڕوودەدەن. هەندێک جار هەندێک لە رەمزەکان و ناوی کەسایەتی و خەڵکانی گرینگ و شارەکانیشیان دەخەمە ناوەوە: ناوە درەوشاوەکانی نیو مێژووی نوێی عێراق، هونەرمەندە نێودەوڵەتیەکانی وەک پاوڵ کلی، هەروەها پڕۆفیسۆرەکانم و سەرپەرشتیارەکەم وئەوانەی کە لێیانەوە فێربووم لە زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس. باوکم مەلیک فەیسەلی دووەمی فێری نیگار کێشان و نیگاری زەیتی دەکرد لە ساڵی ١٩٥٢ ەوە تاکو ساڵی ١٩٥٨. ئەو هەمیشە سەبارەت بەمە قسەی دەکرد. ژمارەیەکی زۆر نامەمان هەن سەبارەت بە مەلیک فەیسەل، کۆشکی شاهانە و قەسابخانە. ئەمەش ئەم سەردەمەیە کە من بە سەردەمی زێڕینی عێراق لە قەڵەمی دەدەم، سەردەمی خێزانی پادشایەتی بنەماڵەی هاشمیەکان لە عێراق.

ئەم نامانە بۆ کێ بوون؟
یەکەمین کەس کە ئەم نیگارانەیان دیت و رەخنەیان کرد هاوسەرەکەم و دوو کچەکانم بوون. ئەمانەم هەربە پەنهانی هێشتنەوە. من زمانی ئینگلیزیم بەکارهێنا، چونکە وامبیردەکردەوە کە دەبی لە رۆژئاوادا نماییش بکرێن. ئەمە پەیامێکە سەبارەت بەبەغدا بۆ ڕۆژئاوا.

ئایا تۆ هەمیشە ئەم نامانە لە چ کاتێکدا دەنووسی؟
من بۆ هەر کوێیەک بچم ستاندی نیگار کێشانەکەم لەگەڵخۆمدا دەبەمە ئەوێ. هیچ کاتێکی دیاەیکراوم نیە. شاری بەغدا لێوانلێوە لە حاڵەتی لەناکاو و سورپڕایز و تۆناتوانیت پلان بۆ هیچ شتێک دابنێی. ئەگەر توڕەببم، نامەیەک دەنووسم. من نامەوەێت هیچ شتێك بڵێم، تەنها مەرەکەب لە سەر کاغەزی نیگارکێشانەکەمدا بەکار دەهێنم. من ناوم سەلامە، واتە ئاشتی. من وام پێ باشترە کە کەسێکی ئاشتی خوازبم.

بۆچی گرینگە کولتۆرەکەمان لە عێراقدا بپارێزرێت؟
تۆ ناتوانیت عێراقێکی نوێ بونیاد بنێی ئەگەر بێت و کولتورێکی نوێ بونیاد نەنێی. ئێمە پێویستە میراتی کولتوری شاری بەغدا بپارێزین، خانوو و باڵەخانە و ماڵە کۆنەکانی. ئەوانە میراتی کلاسیکی و مێژووی ئێمە پێکدەهێنن. ئێمە پێویستمان بە هونەرە بۆ ئەوەی کەسایەتی عێراق بونیاد بنێینەوە، بەتایبەتیش لە نێو نەوەی نوێدا. خەڵک زۆر گۆڕاون. دوای بینینی سێ جەنگی گەورە، خەڵک ئازاری زۆریان بینیوە. پێویستە ئێمە کەرەستەی پێویستیان پێبدەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەیەوە گوزارشت لە ناخی خۆیان بکەن، ڕێک وەک ئەوەی رێکخراوی روئیا ئەنجامیدا لە کەمپی ئاوارەکان لە ساڵێ ٢٠١٤دا. ئەوان داهاتوی عێراقن، ئەمە هۆکارێکی یارمەتیدەرە.

ئایا ئێوە تامەزرۆن بۆ ڤینیسیا؟
بێگومان بەڵی، من غەمگین ترین پیاو بووم لە شاری بەغدا، بەڵام لە ئێستادا من دڵخۆشترینم، لەوکاتەوەی کە رێکخراوی روئیا پشتیوانی نامەکانم دەکات.