هونەرمەند هیوا ک.(لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥، شاری سلێمانی) یەکێکە لە هونەرمەندەکانی هونەری ئەندێشەیی کە لە شاری بەرلین دادەنیشێت. ئەو لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، و لە ساڵی ١٩٩٦ لە عێراق ڕایکرد، بەپێ بەناو چیاکاندا ڕۆێشت بەرەو سنوورەکانی ئێران و لەوێشەوە بۆ تورکیا و دواجاریش لە ئەوروپا گیرسایەوە. بەدرێژایی ساڵان، کارە هونەریەکانی ڕەنگیداوەتەوە لە سەر ژمارەیەکی زۆری بابەتەکان، و لەمانەش ئەزموونی کۆچکردن، و لەم دواییانەشدا لەسەر کۆمەڵگای هاوچەرخ لە کوردوستان. دواهەمین پڕٶژەی ئەم هونەرمەندە، بەناوی زەنگ،٢٠١٥، لەلایەن هونەرمەندی جیهانی ئۆکوی ئینوێزۆر داواکرابوو بۆ پێشانگای داهاتوی هەموو جیهان ، کە پێشانگایەکی فەرمیە لە ٥٦ەمین بیناڵی شاری ڤینیسیا.
هونەرمەند هیوا لەبارەی کارە هونەریەکەی لە ساڵێ ٢٠١٤ بۆ رێکخراوی ڕوئیا قسەیکرد، ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێکەوتنی ڕوئیایە لە گەڵ هونەرمەند
ئێوە لە شاری بەرلین دادەنیشن،بەڵام هەمیشە لەگەل پرۆژەکانتاندا سەفەردەکەن. ئیوە لە ئێستادا لە کوێن. و کار لە سەر چ پڕۆژەیەک دەکەن؟
من لە ئێستادا لە ‘ڕیگام’ و سەرقاڵی ڕیکخستنی کارە هونەریە پێکهێنان-تێهەلکێش- ەکەمم، لە شوقەیەکم کە بریتیە لە ژوورێکی نووستن. من پێشتریش پێشانگام هەبوە لە غانسک بەڵام بە قەبارەیەکی بچوکتر. دواتر سەفەردەکەم بۆ وڵاتی ئوردن و نیۆیۆرک بۆ بەشداریکردن لە ڤیستیفال ی نوێی کوڕانی شیگاگۆ: لەکاتێکدا کە ئێمە گۆرانیمان دەوت ئەوان خەونیان دەبینی کە پارچەیەکی هونەریە و هەڵدەستێت بەتێکەلکردنی گروپێکی مۆسیقای پۆپی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردو لە گەڵ گروپێکی لێکۆڵینەوە لە لیبرالیزمی نوێ.
شوقەیەکی پێکهاتو لە یەک ژووری نوستن وێنای دەرکەوتنی ئەم شوقە نوێیانەدەکات لە کوردستان، کە پێکهاتوە لە یەک ژوور لەگەڵ کۆمەڵێک پلیکانە و بۆشایی و هەروەها لەگەڵ دیواری سپی. ئایا ئەم سەردانانەی ئەم دواییەتان بۆ کوردستان چۆن کاریگەری خستە سەر ئەم کارە هونەریەتان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە هەندەران ژیایت؟
سلێمانی و کوردستانیش زۆر گٶڕاون. من هەندێک جار ڕێگای خۆم نازانمەوە. جاران یاریگایەکی تۆپانی لە نزیک ماڵی ئێمە هەبوو، بەڵام ئێستا باڵەخانەیەکی گەورەیە، بەر لە هێڕشکردنە سەر عێراق، کۆمەڵگای عێراقی کۆمەڵگایەکی زۆر کۆمەڵایەتیانە و تێکەڵ بوو. خەڵک هاوبەشای یەکتریان دەکرد لە ژوور و قاپ و تاوە. بەڵام لە ئێستادا وڵاتێکە کە مۆدێلی ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان کۆپی دەکات. هیچ کەسێک کاتی بۆ ئەویتر نییە. هەموو ڕۆژێک تۆ بەرنامەت هەیە بۆ ئەوەی بچیتە مۆڵێک بۆ بازاڕکردن، کۆمەڵگا بەشێوەیەکی زۆر ڕوو لەزیاد لە لایەن بیری بەکارهێنانەوە هاندەدرێت. کۆمەڵایەتی بوون و پێکەوە بوونی تاکەکانی کۆمەڵگا بە بەشێک لە رابردوو و ئەمەش پەیوەندی هەیە لە گەڵ ڕۆژهەڵات و یەکیەتی سۆڤیەتی جاراندا. ئەم کارە هونەریە پێکهێنان-تێهەلکێشە- کە شوقەیەک نیشاندەدات کە دروستکراوە بۆ یەک کەس، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەم تاکگەراییەیە کە لە کوردستاندا گیرساوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، لە کاتێکدا کە ئابوری بازاڕی ئازاد شکڵ گیر دەبوو.
My Father’s Color Periods / Hiwa K 2012 from Hiwa K on Vimeo.
ئایا مەیدان و بواری هونەر لە چ ئاستێکدا بوو کاتێک کە ئێوە قوتابی بوون؟
من بەر لەوەی کوردستان بەجێبهێڵم هونەرم نەدەخوێند، بەڵام من بەئەندازەیەکی گەورە لە ژێرکاریگەری مەیدانی هونەر و مامۆستاو پێشەنگانی ئەم بوارەدا بووم. لە بەرئەوەی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ یەکیەتی سۆڤیەتدا هەبوو، زۆرینەی ئەم مامۆستا و پڕۆفیسۆرانە لە مۆسکۆ و سان پێترێس بۆرگدا خوێندبوویان، کە هاتنەوەش بیر و ڕیبازی سۆشیالیزمیان فێری خەڵک دەکرد. ئەم حاڵەتە لە کوردستانیشدا باو بوو تاکو ساڵی ١٩٩١، کاتێک ئێمە جۆرە ئۆتۆنۆمیەکمان بەدەست هێنا. هەر لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆری هونەرمەندان لە ئەوروپا گەڕانەوە بۆ کوردستان لەو ساشەوە هونەر دۆخێکی چەمکی و ئەندێشەیی بەخۆیەوە بینی. تەنها دوای ئەوەی کە چوومە ئەوروپا هەستم کرد و بۆم دەرکەوت کە هونەر لە وڵاتی ئێمەدا لە بازنەی خولانەوە لە ئاست و دۆخی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا چەقی خواردووە.
یەکەمین کاری هونەری کە زۆر پێیەوە سەرسام بووبیت چی بوو؟
لە سەردەمی مناڵێمدا زۆر سەرسام بووم بە نیگارکێشەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری-ڕینێسانس- .خوشکەکەم لە شاری بەغداد دا دەروونناشی دەخوێند. ئەو کتێبێکی سەبارەت بە پەیکەرتاشە کلاسیکەکان بۆ کڕیم- پێم وایە تاکو ئێستاش هەر ماومە لەماڵەوە- من کۆپی پەیکەرەکانم کردەوە لە ڕێگەی نیگارکێشانیان.
یەکەمین پڕۆژەت چی بوو وەک هونەرمەندێکی چەمکی –ئەندێشەیی-؟
لە ساڵی ٢٠٠٥دا داواکاریم پێشکەش کرد بۆ قوتابخانەی هونەر لە ئەڵمانیا، لە رێگەی بەکارهێنانی دۆسیەی هاورێکانم. یەکەمین پڕۆژەی کاری من بریتی بوو لە چێشت لێنان لەگەڵ دایکمدا، چونکە من دایکی خۆمم داوەت کردبوو بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تەلەفۆنێکی سکایپەوە دەرسێکی چێشت لێنان بڵێتەوە لە ئەکادیمیای کۆنست. من لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە خێزانەکەمم نەبینی بوو هەروەها تۆلەفۆنکردنیش لە ڕێگەی سکایپەوە تائەندازەیەک نوێ بوو. لە ڕاستیدا ئەوە بۆ من چرکەساتێکی زۆر غەریب و سەیر بوو، کە لەگەڵ دایکمدا لەپەیوەندیدا بم ، کاتێک کە چێشتێکی خۆش لێدەنێت، لەکاتێکدا کە ئەم ئەزموونە نیشانی کۆمەڵێك قوتابیتریش دەدەین کە لێرەدا لەگەڵ ئێمەدان. بەڕاستی هەستێکی سەیر بوو، زۆر بەهێز بوو. دایکم لە دروستکردنی زۆربەی خواردنەکانی ناوچەکەدا شارەزابوو لەبەر ئەوەی باوکم سەربازبوو ماڵی ئێمەش بەم هۆیەوە لە زۆرشوێندا بووە. هەندێک لە خوشک و براکانم ناوی عەرەبیان هەیە و هەندێکیشیان ناوی کوردیان هەیە لە سەر بنەمای ئەم شارەی کە تێیدا لەدایک بوونە.
My Father’s Color Periods / Hiwa K 2012 from Hiwa K on Vimeo.
لە یەکێک لە کارەهونەریەکانتدا بەناوی سەردەمی ڕەنگەکانی باوکم، ئێوە تیشک دەخەنە سەر هەوڵ و کۆششەکانی باوکت بۆ دروستکردنی تەلەفزیۆنێکی ڕەنگاوڕەنگ. ئایا چ شتێک کاریگەری لەسەر ئەم پڕۆژەیە هەبوو؟
لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەنگۆیەک بڵاو بوویەوە کە گوایا حکومەت هەڵدەستێت بە پەخشکردنی فیلمی بەناوبانگی هۆلیۆد (زێر لە گەڵ ڕەشەباکەدا) بەشێوەی رەنگاو ڕەنگ. خەڵک واتێگەیشتن کە تەلەفزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ لەدەستی حکومەتی مەرکەزیدایە، خەڵکیش تورەبوون لەوەی کە حکومەت هیچ کاتێک بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ ناکات. لەو کاتەوە باوکم هەڵسا بەدانانی نایلۆنی شەفافی ڕەنگاوڕەنگ لە سەر شاشەکاندا بۆ ئەوەی فیلمەکان شێوەیەکی ڕەنگی وەربگرن و کاتێک ئێمە لەم ڕەنگە بێزاردەبووین باوکم ڕەنگێکی تری دادەنا، باوکم ئەم کارەشی بۆ یەکەمین جار لە کاتێکدا ئەنجامدا کە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی ئوم کەلسوم پەخشدەکرا. باوکم هەڵدەستا شێوەی مۆسیقارەکانی دەردەهێنا و لەسەر شاشەکەدا دەی چەسپاندن لە کاتێکدا کە هەم وێنەکە دەگۆڕا و هەمیش مۆسیقارەکان شێوازیان دەگٶڕا لەگەڵ لێدانی مۆسیقادا. لێکۆلێنەوەکەی من لەم کارە هونەریەدا کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەخۆدەگرێت لەگەڵ خەڵکی خۆجێیی هەروەها لەگەڵ پسپۆرانی بواری کاری تەلەفزیۆنی لە شاری سلێمانیەدا. ئەوان بەبیریان دەهاتەوە کە لە دەرەنجامی ئەم دەنگۆیانەدا خەڵکێکی زۆر تەلەفزیۆنەکانی خۆیان دەناردە دوکانی چاککردنەوەی تەلەفزیۆن.
ئایا چ فیلمێک یان چ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیتان زۆر بەدڵ بوو لەکاتێکدا کە خەریک بوو وردە وردە گەورە دەبوون؟
زۆر حەزم لە فیلمە کارتۆنیاکان بوو، ئێمە هەمیشە لە تەلەفزیۆنەکەماندا فیلم کارتۆنی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشو ڕووسیمان هەبوو.
پڕۆژەکەت بەناوی ‘ نامۆبوون- یان سڵەمینەوە ‘ لەگەڵ سەرپەرشتیاری پۆلەندی ئەنیتا سیزیاڵکدا یەکێک بوو لە یەکەمین نماییشەکانی هونەرمەندێکی کورد بەهاوشانی لەگەڵ هونەرمەندێکی ڕۆژئاواییدا. هەروەها ئەم وۆرکشۆپانەی کە ئێوە لە شاری سلێمانیدا ئەنجامتاندان زۆر گرینگ بوون بۆ بەرەوپێشەوە بردنی هونەری هاوچەرخ لە هەرێمەکەدا. ئایا ئامانج لە پڕۆژەیە چی بوو، چۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا؟
سەبارەت بە (‘ نامۆبوون- یان سڵەمینەوە) هەوڵماندا کە ڕێگەیەکی نافەرمی بگرمەبەر بۆ نزیک بوونەوە لە زانیاری، مەبەست لێی ڕووبەڕووبوونەوەی چەمکی ‘ئەویتربوون’ بوو، بۆ ئەوەی سنوری کلێشە نموونەکانی ڕۆژهەلات ببڕین، لە سەر بنەمای تێگەییشتن و بۆچونەکانی ئیدوارد سەعید و ڕۆشەنبیرەکانی تری سەردەمی دوای نەریتی کۆلۆنیالیزم-دەگیرکاری-. ئێمە لە عێراق وهەرێمی کوردستاندا گەلێک شوێنی نافەرمیمیان هەن وەک قاوەخانەکان و چایخانەکان ، ئەو شوێنەی کەمن تیایدا فێری هونەری نیگارکێشان بوومە. لەکاتێکدا کە هونەرمەندانی کوردستان فیردەکران کاری هونەری بەرهەم بهێنن بۆ نماییشکردنی لەو هۆڵانەی کە پێیان دەگوترێت گەلەریە سپی و شەش پاڵوەکان واتە لەم هۆڵانەی نماییشکردن کە دیوارەکانی سپیە، ئێمە ویستمان ڕووبەڕووی ئەم بیرۆکەیە ببینەوە. لەو سۆنگەیەشەوە چەند موحازەرە و گفۆتوگۆیەکمان لە چایخانەکان بەڕێوەبرد هەروەها لە باڵەخانەی ئەمنەسۆرەکەی ڕژێمی پێشو کە لە ئێستادا بووە بەمۆزەخانەیەکی سەربازی. هونەرمەندانی شاری سلێمانی سوودێکی زۆریان لەم موحازەرە و گفتوگۆیانە بینی و ئاکامەکەشی بریتی بوو لە کردنەوەی پێشانگایەک لە شاری لەندەن لە ساڵی ٢٠١٠. دواتریش پێشانگاکە گوێزرایەوە بۆ دەزگای ‘ویسپە’ بۆ هونەر لە شاری غاندسک لە ساڵی ٢٠١٢.
تابلۆ: ئەم زەنگە لە ئێستادا لە زۆربەی شوێنە بەناوبانگەکانی جیهاندا، ئەرسینال و ڤینیسیا نماییشکراوە و بەردەوامیش دەبێت تاکو ٢٢/١١ ی داهاتوو.