خاوەنی کۆمەڵێک لە قاوەخانەو سەنتەرە کولتوریەکانی شاری بەغدا ڕازیبوون بە دابەشکردنی بڵاوکراوە نوێکەی رێکخراوی روئیا بە ناوی ” هونەر و بەرکارەکانی: ئەم بڵاوکراوەیە پێنج ووتار لە خۆدەگرێت سەبارەت بە هونەری هاوچەرخ کە لە لایەن جۆناثان واتکینزەوە هەڵبژێردراون. کتێبەکە کۆمەڵێک وتاری هەڵبژێردراو لە بارەی هونەری هاوجەرخەوە لە خۆ دەگرێت کە وەرگێردراونەتە سەر زمانی عەرەبی و بەشێکن لە دەستپێشخەری بڵاوکراوە فێرکاریەکانی رێکخراوی روئیا. رێکخراوی روئیا لەم کارەیدا ئامانجیەتی دەروازەیەک سەبارەت بە نوێترین بەرهەمی ئەدەبیاتی بواری هونەر و بەدیاریکراویش لە سەر هونەری هاوچەرخ و مومارەسەکردنی بۆ کۆمەڵگەی هونەری عەرەبی زمان واڵا بکات. کتێبەکە بەبی بەرامبەر و بەخۆڕایی بەردەستە بۆ کۆمەڵگای هونەری عێراقی. هەروەها رێکخراوی روئیا هەڵدەستێت بە دابەشکردنی ئەم بڵاوکراوەیە لە شارەکانیتری عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیشدا.
قاوەخانەی شەبەندەر، شەقامی موتەنەببی.
قاوەخانەی ڕەزا عەلوان، کەڕڕادە
سەنتەری بورج بابل بۆ گەشەپیدانی میدیا.شەقامی ئەبو نەوواس
قاوەخانەی قاوە و کتێب. کەررادە و کتێبخانەی عەدنان، شەقامی موتەنەببی.