PROJECT 

فستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دوبەی: شەوی بەغدا

نۆڤەمبەری 2013 شەوی بەغدا فیلمێکی ئەنیمەیشنە و لەلایەن فیلمساز فورات ئەلجەمیل بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی روئیا لەسەر بنەمای چیرۆکێکی فۆلکلۆری عێراقی بەرهەمهێنراوە. فیلمەکە بۆ جاری یەکەم لە فستیڤاڵی فیلمی دوبەی پێشاندرا. فیلمەکە دواتر لە چوارچێوەی پێشانگای “دراوسێکان” لە ئیستانبول مۆدێرن کە گالێرییەکی مەزنی هونەری هاوچەرخە لە تورکیا و ناوچەکەدا نمایشکرا. لێرەدا دەتوانن ترەیلەری فیلمەکە ببینن.