وەك بەشێك لە هەوڵەکانی ڕۆیا بۆ ڕەخساندنی بواری نێودەوڵەتی بۆ هونەرمەندان و ناساندنی هونەرمەندانی هاوچەرخی عێڕاقی کە لە دەرەوەو ناوەوەی عێڕاق کاردەکەن، دەزگای ڕۆیا وەکو دەزگایەکی قازانج نەویست لە ١٦ مین پێشانگای هونەری لە لەندەن بەشداری کرد.
دەزگای ڕۆیا کارەکانی١٢هونەرمەندی هاوچەرجی عێڕاقی پێشکەشکرد و ئەو هونەرمەندانەش لە بوارەکانی وێنەکێشان و وێنەگرتن و سیرامیك و چنین و جێگیرکردن (تثبيت) و ڤیدیۆدا کاریان دەکرد. ئەو پێشانگایە یەکەم بوار بوو بۆ زۆرینەی هونەرمەندان بۆ ئەوەی لەگەڵ بازاڕی هونەری نێودەوڵەتیدا مامەڵە بکەن. هاوبەشی کردن لەگەڵ ١٦ مین پێشانگای هونەر بووە هۆی دابین کردنی بواری بازرگانی بۆ ئەو هونەرمەندانەی کەلە عێڕاق نیشتەجێن و لەبەر ئەو جۆرە پێشانگایانە نەبێت ئەوا لە بازاڕی هونەری دابڕاون.
بەشداربوونی دەزگای ڕۆیا لەو پێشانگایەدا لەلایەن هونەرمەندانی پێشەنگ و بڵاوکراوەکانی شێوازی ژیانەوەی وەکو فاینانشەڵ تایمز ‘چۆن خەرجی دەکەیت’ زە ئارت نیوس پەیپە، ئارتنێت، بلۆین، ئارتینفۆ، پلینس و نیقاشەوە بەرز نرخێنرا.
دەزگای ڕۆیا هیوا دەخوازێت لەڕێی ئەم پێشانگایە هونەریەوە هونەرمەندانی بەشداربوو بتوانن لەگەڵ هونەرمەندانی پڕۆفێشناڵ و ئەو کەسانەی کە بابەتی هونەری کۆدەکەنەوە پەیوەندیەکی نێودەوڵەتی بنیادبنێن.
ئەو کارانەی کە لەناو کابینەی پێشانگاکە دان ئەوا بۆ فرۆشتنن و قازانج لە فرۆشتنی کارە هونەریەکان بە هونەرمەندەکە دەدرێتەوە. بۆ بینینی تەواوی لیستی کارەکان، تکایە پەیوەندی بکە بەم ئیمەیلە: [email protected]