ده‌زگای ڕوئیا كتێبخانه‌یه‌كی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ پێشانگایه‌كی وێنه‌یی له به‌غداد كردۆته‌وه. پێشانگاكه ده‌كه‌وێته شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غداد كه به هه‌فته بازاڕی كتێب و كتێبی ده‌گمه‌ن ناسراوه.
هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی كرانه‌وه‌ی بازاڕی كتێبدا پیشانگای ڕوئیا هه‌ڵده‌ستێ به پیشاندانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له وێنه‌ی ڤیدیۆیی له ژێر كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخ. له مانگی تشرینی دووه‌م پیشانگای ڕوئیا هه‌ڵسا به پیشاندانی فیلمی “چیرۆكی قارهمانێتیهكان” ى هونه‌رمه‌ند فڕانسیس ئالیس(1997) و “وه‌رزێك له ده‌ره‌وه”ی عه‌ماڕ كهنوار (1997).
كتێبخانه‌ی هونه‌ری و پیشانگای وێنه‌یی ڕوئیا كهتەلۆگ و نوسراو له خۆده‌گرێت كه سه‌رنجی میوانانی ڕاده‌كێشێت. ئامانجی ڕوئیا ئه‌وه‌یه به‌ربه‌سته‌كانی هه‌بوونی كه‌می پیشانگای هونه‌ری به‌رده‌م بینه‌ری گشتی زاڵ‌بێت له به‌غداد، كه تێچووی گواستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ری كاره هونه‌ریه‌كان به‌رزه و دیارنهبونێكی ئاشكرا هه‌یه له جوڵه وهێنانی كه‌لوپه‌لی پیشانگاكان، كه ئه‌مه وای لێده‌كات هێنانی كاری هونه‌ری بۆ وڵات و ڕێكخستنی بۆنه‌ی كلتوری به پێی مۆزه‌خانه و گه‌له‌ری ستاندارد زه‌حمه‌ت بێت.